وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - بیبەری شیرین بۆ تەندروستی دڵ - هه‌مه‌ڕه‌نگ - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

4

دةست خؤش

3

16

2

dast xosh bo am babata ba swda

1

بیبەری شیرین بۆ تەندروستی دڵ
http://gulan-media.com/images/biberishirin-sdfe1.jpg


بیبەری شیرین Bell Peppers بە رەنگی سەوز،زەرد،سوور،نارنجی،قاوەیی، رەش لە بازاڕەكاندا بەدی دەكرێت. بیبەری شیرین گەلێك مادەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامین C و ڤیتامین A بە شێوەی بیتا كارۆتین و كارۆتینۆیدەكان كە دوو مادەی دژەئۆكسانی بەهێزن بۆ هاوسەنگكردنەوەی مادە كۆلكە سەربەستەكان. كۆلكە سەربەستەكان بەرپرسن لە نیشتنی كۆلیستیرۆل لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكان و رەقبوونی خوێنبەرەكان، هەروەها تێكدانی دەمار و بۆڕییەكانی خوێن لە نەخۆشانی شەكرەدا، ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی لە چاوەكاندا زیاد دەكەن، ئازارەكانی جومگە لە تووشبووان بە رۆماتییزم زیاد دەكەن، پەیدابوونی ویزە ویز و هەناسەتەنگی لە نەخۆشانی رەبودا. بیبەری شیرین گەلێك لەم نیشانانە كەم دەكاتەوە یان سووكیان دەكات. خواردنی بیبەری شیرین كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە نەخۆشی دەپارێزێت چونكە فۆلیك ئەسید و ڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت كە گرنگن بۆ دابەزاندنی رێژەی مادەی هۆمۆسیستین Homocysteine بەوەی كە ئەم مادەیە زیانبەخشە دەگۆڕن بۆ مادەیەكی سوودبەخش، ئەم مادەیە زیان بە خوێنبەرەكان دەگەیەنێ و ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات. بیبەری شیرین ریشاڵی تێدایە كە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دەدات، كۆلیستیرۆلیش مەترسییەكی ترە بۆ تووشبوون بە نۆرەی دڵ و جەلتەی مێشك. هەروەها بیبەر بە ڤیتامینەكانی C و بیتا كارۆرتین و فۆلیك ئەسیدەوە، قۆڵۆن لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت. بیبەری شیرینی سوور مادەی لایكۆپین Lycopene لەخۆدەگرێت كە رۆڵێكی گەورەی هەیە لە پاراستنی گلاندی پرۆستات لە شێرپەنجە، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی دیكەی شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی ملی منداڵدان،پەنكریاس، میزڵدان. بیبەریی شیرین سوودی تەندروستی تریشی هەیە وەكو: باشتركردنی تەندروستی كۆئەندامی هەناسە بە پاراستنی ناوپۆشی بۆڕییەكانی هەناسە، پاراستنی جومگەكان لە هەوكردنی رۆماتیزمی، پاراستنی چاوەكان لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن.
gulan