24
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شه‌عرێكی خۆشی نالی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
24
24
دةست خوش كاك هةلكةوت بابةتي كي جوانة بةهيواي بةردةواميت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت رۆژه‌خان
24
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك كارزان
24
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
24
ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبی هۆنراوه‌یه‌كی زۆر خۆش بوو
ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوانه.
ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوانه.
ئه‌م هۆنراوه‌یه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌وف كه‌ركوكیه‌وه كراوه به گۆرانی
ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی زۆر به‌هێزو خۆشه
عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه
بێ‌شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه
په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه
دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه
ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه
دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه
له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش
دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شه‌عرێكی خۆشی نالی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]