24
راسته به‌هیج شیوه‌یه‌ك دروست نیه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » خۆشه ویستی حه ڵاله یا حه رام ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
24
راسته به‌هیج شیوه‌یه‌ك دروست نیه
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته
24
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته
له لایه‌ن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه
وه‌ڵام :-
خۆشه‌ویستی نێوان كورِ و كچ دوای ماره برِین حه‌ڵاڵه .. به‌ڵام له پێش ماره برِین ئه‌وا سه‌یر كردنی یه‌كتر و به یه‌كتر گه‌یشتن و قه‌سه كردن له گه‌ڵ یه‌كتردا و نامه گۆرِینهوه و هاوشێوه‌كانی ئه‌مانه له نێوان كورِ و كچدا حه‌رامه و به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نىیه .. وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خوازبێنی كچێكی خسته ناو دڵی كورِێكهوه ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بگرێته به‌ر :
1 ـ سه‌رتا ده‌بێت به دوای كچێكی دیندار و به رِهوشت و خاوه‌ن ئیمان و ئه‌خلاقدا بگهرِێیت ، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء] [سورة النساء : (3) ] .
واته : له‌و ئافره‌تانه بخوازن كه‌وا پاكن .
واته ئافره‌تێك كه بیروباوهرِی پاك بێت ، وه ئه‌خلاق و رِهوشتی پاك بێت ، وه رِابوردووی پاك بێت ، وه ئێستای پاك بێت ..
وه پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((تنكح النساء لأربع : لـمالـها ولـحسبها ولـجمالـها ولدينها ، فاظفر بذات الدين تربت يداك)) صحيح أبـي دواد رقم : (2047)] .
واته : خه‌ڵك له به‌ر چوار هۆكار ژن ده‌خوازن : بۆ پاره‌كه‌ی و ناودارى یه‌كه‌ی و جوانى یه‌كه‌ی و دیندارىیهكهی ، جا تۆ خاوه‌ن دیندارىیهكهیان ده‌ستی خۆت بخه ده‌ستت بچێت به خێردا .
2 ـ ئه‌نجا له پاش دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشان كردنی كچێكی دیندار و به رِهوشت و خاوه‌ن ئیمان و ئه‌خلاق پێویسته برِۆیت سه‌یری كچه‌كه بكه‌یت و بیبینیت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئایا به دیمه‌نی رِازی ده‌بیت ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((إذا ألقى الله في قلب امرئ خطبة امرأة فلا بأس أن ينظر إليها)) [صحيح ابن ماجه رقم : (1864)] .
واته : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خوازبێنی كچێكی خسته ناو دڵی كه‌سێكه‌وه ئه‌وا هیچی تێدا سه‌یری بكات و بیبینێت .
وعن أنس بن مالك أن المغيرة بن شعبة أراد أن يتزوج امرأة ، فقال له النبي (صلى الله عليه وسلم) : ((اذهب فانظر إليها فإنه أحرى أن يؤدم بينكما ففعل فتزوجها)) [صحيح ابن ماجه رقم : (1865)] .
واته : (المغيرة بن شعبة) ویستی ژنێك بخوازێت ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو : برِۆ سه‌یری بكه و بیبینه چونكه ئه‌وه له پێشتره بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه بگونجێن و پێكبێن ، ئه‌ویش سه‌یری كرد و ماره‌ی كرد .
3 ـ دوای هه‌ڵبژاردنی كچێكی خاوه‌ن ئیمان و ئه‌خلاق و سه‌یر كردن و بینینی ده‌چیته خوازبێنی كچه‌كه و داوای ده‌كه‌یت له سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی (باوكی بێت یان برا یان باپیر یان مام …) .
جا ئه‌گه‌ر كچه‌كه و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌شی به كورِهكه رِازی بوون ئه‌وا كچه‌كه‌ی لێ ماره ده‌كه‌ن و بۆی ماره دهبرِن و ده‌بێته خێزان و هاوسه‌ری و له یه‌كه‌م چركه‌ی مارهبرِنهوه خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا حه‌ڵاڵ ده‌بێت .
به‌ڵام هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان كورِ و كچدا له پێش ماره برِینهوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه و حه‌رامه ئه‌گه‌ر چی به ناوی خۆشه‌ویستیه‌وه بێت !! یان به بیاونووی داخوازی كردنی كچه‌كه‌وه بێت !!
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » خۆشه ویستی حه ڵاله یا حه رام ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]