16
16
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ته‌وه‌ر و گفتوگۆ » بۆچی بەرگری كردن لە ئافرەت زیاتر پێویستە » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
16
16
dam xosh bo qsakantan
مریه‌م خان من چی بلێم من به دووچاوی زه‌ق زۆر شت ده‌بینم وه به دووچاوی زه‌ق زۆر شتم ده‌رباره‌ی ئافره‌ت خوێندۆته‌وه من چاك ده‌زانم ده‌لێن مافی ئافره‌ت به‌لام دوور له رووی خوێنه‌ر درۆ ده‌كه‌ن درۆ ده‌كه‌ن
ئه‌و خه‌دره‌ی له ئافره‌ت ده‌كرێت زۆر گه‌وره‌یه زۆر شت هه‌یه وا ده‌كات ئافره‌ت بچه‌وسێته‌وه یه‌كێك له هه‌ره گه‌ورانه ده‌سه‌لاتی به‌هێز كابرا ده‌سه‌لات دارێكی له پشته به كه‌یفی خۆی ده‌كات منه‌تی به یاسا نیه ....................................................
به نسبه‌ت پیاوان
پیاوانیش هه‌مان شتیان هه‌یه هه‌ندێك ئافره‌ت هه‌یه ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه‌و به ناوی یاسا یان به ناوی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له پشتی یه‌تی خه‌در له پیاوان ده‌كرێت جا زۆرشت هه‌یه كه‌من ده‌یزانم ...............................................
هیچ كاتێك ئێمه ناگه‌ینه زه‌مه‌نێك كه ئافره‌ت له پیاو به‌هێزتربێت، چونكه سرزشت ئه‌مه‌ی سه‌پاندووه، ته‌نانه‌ت له ئاژه‌ڵانیشدا هه‌یه و هه‌میشه نێر له مێ به‌هێزتره..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێت پیاو زۆر میهره‌بان بێت له‌گه‌ڵ ئافره‌ت..
بۆ ئه‌وه‌ی كه باست كردووه پیاو ژنی دووه‌م نه‌هێنێت: من تاوانی دوو ژنی ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئافره‌ت، ئه‌وه ئافره‌ته مافی ئه‌و ئافره‌ته ئه‌خوات، ئه‌توانێت به كه‌سێك قایل نه‌بێت كه ژنی هه‌بێت ..
ده‌ست خۆش مه‌ریه‌م خان ...
ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
swpas kaka burhan hazm akrd ewash rae xotan darbrn
ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
ئه‌م بابه‌ته وه‌لامی ئه‌و هاوریانهیه كه ئه‌لین ئافره‌ت مافی وه‌رگرتووه
زۆر جار پیاوان رەخنە دەگرن لەو گرنگیدانە زۆرەی بە مافەكانی ئافرەت دەدرێت، چونكە ئەم گرینگیدانە دەبێتە مایەی بزربوونی مافەكانی پیاو، هەر لەم ژمارەیەدا هاوكارم بەڕیوەبەری نوسین لە گۆڤارەكەماندا بابەتێكی ئامادەكردووە لەچەشنی ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێكردووە، بەكورتی وەك زۆربەی پیاوان دەڵێ بۆچی ئەوەندە بەرگری دەكرێ لە مافی ئافرەت بەڵام كەس بەرگری ناكات لەو پیاوانەی بەدەستی ئافرەتەوە ستەمیان لێدەكرێ. لە ڕاستیدا بەرگریكردن دەبێ لە هەموو مرۆڤێك بكرێ كە ستەمی لێكرابێت، جا ئەو مرۆڤە هەڵگری هەر رەگەزێك بێت، كێشە نییە، گرنگ ئەوەیە مافی كەس پێشێل نەكرێت. لە لایەكی دیكەوە من دەڵێم سستەمی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای ئێمە بەو ئاستە پێش نەكەوتووە تا بڵێن مافەكانی ئافرەت تیایدا هەمووی پارێزراوە و‌ئێستا واقیعمان بە شێوەیەك گۆڕاوە كە تیایدا پیاو بەدەستی ئافرەتەوە دەناڵێنێ، ئەم روانگەیە دوورە لە واقیعی ئێمەدا، كاتێكش دەڵێم دوورە لە واقیعی ئێمەدا، هەر بە قسە وا ناڵێم، چونكە پیاوە: ژن بەسەر ئافرەت دێنێت و پیاوە، ئافرەت لە سەر شەرەف دەكوژێ و هەر پیاویشە، پۆستەكانی ئافرەت لە هەموو پێگەكانی كاردا بۆ ئافرەت هەڵدەبژێرێ و دەستنیشانی دەكات، هەروەها پیاوە، ئازادییەكانی ئافرەت دیاری دەكات.. هتد.
ئەگەر ئێمە لە دیدگایەكی تەسكەوە تەماشای یەكێ لە كێشە كۆمەڵایەتییە هەرە گەورەكانی كۆمەڵگاكەمان نەكەین ئەویش كێشەی ئافرەتە دەبێ دان بەو راستییەدا بنێین و بڵین ژنی كورد هێشتا زۆری ماوە تاوەكو هەموو مافە مرۆییەكانی بۆ دەگەڕێتەوە.
راستیەك هەیە ئەویش ئەوەیە كە هەندێ لە پیاوان كە بەدەستی ژنان دەچەوسێنەوە رەنگە ژمارەشیان ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ ژمارەی ئافرەتان نەگاتە 1 له 1000ی ئەو ژنانەی بەدەستی هاوسەر وباوك وبرا و مام و خاڵ و دراوسێ خزم و كەسوكارەوە...هتد دەچەوسێنەوە، لێرەدا كاتێك پیاوێك بەدەستی هاوسەری یاخود هەر ئافرەتێكی دیكەی خێزانەكەی چەوسابێتەوە و ئافرەتەكە توانیبێتی بە رێگەی یاسا و فرت و فێڵەوە ستەمكاری بكات دەرهەق بە پیاوێك مانای ئەوە نییە هەموو ئافرەتێك دەتوانێت بەم جۆرە كارە هەڵسێت، با زۆر دوور نەرۆم نموونەیەك لە سەر چەوسانەوەی ئافرەت بگێڕمەوە لەگەڵ ئەو هەموو یاسایانەی كە باسیان لێوە دەكرێ گوایە توانیویانە مافی ئافرەت بپارێزن نموونەكەش ئافرەتێكە مامۆستای زانكۆیە، پیاوەكەی بە ئاشكرا لەگەڵ دەیان ئافرەتی دیكە رادەبویرێ، كاتێك ئەم ئافرەتە هات و سكاڵای بۆ مەحكەمە بەرز كردەوە و واقیعەكەی گێڕایەوە، مەحكەمە هیچی بۆ نەكرد چونكە ئافرەتەكە خۆی داوای جیابوونەوەی كردووە، هەموو مافەكانی لێسەندرایەوە هەتاكو منداڵەكانیشی، ئەمە پێچەوانەكەشی راستە واتە ئەو كات پیاوەكە زەرەرمەند دەبێت و هیچ یاسایەكیش نییە بەرگری لەم حاڵەتانە بكات بۆیە ئەم كێشانە وەك نموونەیەك هێنامەوە مەبەستم لەوەیە كە ئەمانە نابنە پێوەرێك بۆ چەوسانەوە بەڵكو دەبنە پێوەرێك بۆ كەم و كورتیەكانی رێكخستنی كارووباری خێزان لەرێی یاسا‌و دەزگا مەدەنییەكان. وەلێ نموونەی لەم چەشنە زۆرن بەڵام دەرفەتەكە كورتە ئەوەی ماوە بیڵیم مافەكانی ئافرەت ئەگەر بێت و لە رێی یاساوە بە وردی چارەسەر بكرێت ئەوە بێگومان ئەو كات مافەكانی پیاویش بەهەمان شێواز دەبێت رێكبخرێت. هەروەها ئێمە ناتوانین لە خۆمانەوە بڵێین ئافرەت تەواو توانیویەتی هەموو شتێك بەدەست بهێنێت چونكە ئەگەر وابێت ئێستا دەبو چەند وەزیری پیاومان هەیە ئەوەندەش ئافرەت هەبوایە، هەروەها چەند بەرپرسی لق و مەڵبەندو دەزگا حیزبی و حكومییەكانیش كە پیاون دەبوایە لە بەرامبەریدا ئەوەندەش ئافرەتبن، لە راگەیاندن و زۆر بواری دیكە كە كار تیایدا فراوانە ودیارە تائیستا ئافرەت لەو شوێنانە راو دەكرێ، باشە لە واقیعكی ئاوهادا چۆن دەتوانین بڵێین ئافرەت هەموو شتێكی بە دەستهێناوە؟!
یانەی سەرهەنگ موحسین » ته‌وه‌ر و گفتوگۆ » بۆچی بەرگری كردن لە ئافرەت زیاتر پێویستە » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]