وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - شیعری گۆرانی ( قه‌ده‌ر ) - شیعر - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

سووپاس بۆ به‌شداربوونتان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم ئاسووده‌م که‌ به‌دڵیی ئێووه‌ی ئازیز بووه خۆشحاڵتان کردم به‌ په‌یڤه‌کانتان‌

9

Aso Yassin نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ و  ئاماده‌كردنی بژیت خاتوون ...

8

jwana bzhit

7

dast xoshh

6

SaNaRya نووسی:

چیدی گوڵم ،من ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره‌ ، نانێمه‌ ڕوو

به‌ڕای خۆم ئه‌م دێره‌ی سه‌ره‌وه‌ وه‌ها ڕێكتره‌:
گوڵم من چیدی ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره‌ نانێمه‌ ڕوو.

5

زۆر زۆر جوانه‌

ده‌ست خۆش بێت.

4

ده‌سته‌كانت خۆش زۆر خۆش بوو به‌و هیوایه‌ین به‌رده‌وام بیت له‌بلاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌عره‌ جوانانه‌

3

ده‌سته‌كانت خۆش بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ و  ئاماده‌كردنی بژیت خاتوون ...

2

ده‌سته‌کانت خۆش بێت سه‌ناریا ، ده‌ستی نوسه‌ریش خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه‌ .

1

24


شیعری گۆرانی ( قه‌ده‌ر )

كوا بێستانی پڕ شه‌مامه‌ی وه‌رزی عیشق ، عیشق كوانێ

  كوا به‌رامه‌ی پڕ له‌عه‌تری ده‌می عیشق ، عیشق كوانێ



  چیدی گوڵم ،من ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره‌ ، نانێمه‌ ڕوو

  وه‌كو سێوی به‌ر كڕێوه‌ ، زوو هه‌ڵوه‌رین ناكه‌مه‌ خوو



  هه‌رچه‌ند ئێسته‌ له‌ته‌ڵانی غوربه‌تێكدا ته‌واو ته‌نیام

  وه‌كو سایه‌ی نازه‌نینێ كه‌ خه‌م بیگرێ چه‌شنی ده‌ریام



  ته‌ماشا – با – سوژده‌به‌ری له‌شی ڕووتی ، چ گوڵێكه‌

  وه‌كو عومری عیرفانی دڵ ، وێرانی ده‌س ، چ دڵێكه‌



  من قه‌ده‌رم ده‌بوو وابێ ، فریشته‌یه‌ك  ڕام نه‌ژه‌نێ

  وه‌ك هه‌رێزی كانیله‌یه‌ك ، چاو كانیه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ



  ده‌بوو ون بێ سه‌ری شووشه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م دڵه‌ی من

  وه‌كو شوعله‌ له‌ دووكه‌ڵدا ، نه‌یدۆزنه‌وه‌ ئه‌م گوڵه‌ی من





شیعری :ئیسماعیل خورماڵی

24


وتنی:ئه‌ژده‌ر وه‌هبی