زۆر سوپاس هاورێیان بۆپه‌یامه‌کانتان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » موسوڵمانانی خۆشه‌ویست پێخه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر بێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس هاورێیان بۆپه‌یامه‌کانتان
16
ده‌ستت خۆش کاک ئه‌حمه‌د بابه‌تێکی جوان بوو
ده‌ستت خۆش کاک ئه‌حمه‌د بابه‌تێکی جوان بوو
ده‌رباره‌ی دزی کردن و فێڵ کردن
ده‌فه‌رموێت:-
ئه‌بو هوریره {خوادای گه‌وره لێ ڕازیبێت } ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خواوه {د.خ}كه فه‌رموویه‌تی یه‌كێك له پێغه‌مبه‌رانی پێشوو كاتێك كه ده‌چوو بۆ غه‌زاو جیهاد به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت هه‌ركه‌سێك له‌م سێ گروپه بێت نابێت له‌گه‌ڵما بێت هه‌ركه‌سێك ژنی خواستبێ و نه‌ی گواستبێته‌وه ، یان خانووی دروست كردبێت سه‌ره‌كه‌ی نه‌گرتبێ و ته‌واوی نه‌كردبێت ، یان مه‌ڕو ماڵاتێكی زۆری هه‌بێت وچاوه‌ڕوان بێت بێچوویان ببێت . پاش جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ره‌و شوێنی دیاریكراو كه‌وته ڕێ .كاتێك گه‌یشتنه شوێنه‌كه ، كات دره‌نگ بوو له‌خوا پاڕایه‌وه كه ڕۆژه‌كه‌ی بۆ درێژ بكاته‌وه تا پێش تاریكی شه‌ڕه‌كه ته‌واو بكات . ئیتر خواش نزاكه‌ی بۆ گیرا كرد و به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا زاڵ بوو. پاش كۆكردنه‌وه‌ی غهنیمهكان له‌شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه ، تا ئاگرێك له خوایی یه‌وه بێت و بیان سوتێنێت ئه‌و كاته كه غه‌نیمه ده‌گیرا ده‌بوو بسوتێنرێت به‌ڵام كه ئاگره‌كه هات نه‌ی سوتاند پێغه‌مبه‌ره‌كه ووتی وادیاره له‌ناو ئیوه‌دا ده‌ست پیس هه‌یه و ده‌ست پیسی له‌م غه‌نیمه‌یه كردووه . ئه‌بێت له‌هه‌ر تیره‌یه‌ك یه‌كێك ده‌ست بخاته ناو ده‌ستمه‌وه ، ئه‌وه‌بوو ده‌ستی پیاوێك له‌سه‌رۆك تیره‌كان نووسا به‌ده‌ستییه‌وه ئینجا ووتی ده‌ست پیسه‌كه له ناو ئێوه‌دایه . ئه‌بێت یه‌كه‌یه‌كه ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستمه‌وه.یه‌ك دوانێك ده‌ستیان نووسا به‌ده‌ستیه‌وه ئینجا ووتی ئێوه دزن، چیتان بردووه بیهێننه‌وه ، كههێنایانهوه بارستای سه‌ر مانگایه‌ك ئاڵتونیان دزی بوو . ئه‌ویش خستیه سه‌ر شته‌كانی تر.ئیتر ئاگره‌كه هات و سوتاندی . ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه غه‌نیمه‌یان بۆ حه‌ڵاڵ نه‌بووه ، به‌ڵام كاتێك خوای مه‌زن هه‌ژاری و بێ دهستهلاَتی ئێمه‌ی بینی بۆی حه‌ڵاڵ كردین.
هیوادارم سودی لێوه‌ربگرن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » موسوڵمانانی خۆشه‌ویست پێخه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر بێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]