وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - خواى گەورە تەنها بە ئیسلام ڕازییە . - ئایین - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

beguman har ayine islam pakaw u rasta  enshala har muslman boin

wa ba moslmane amrin  xwae gawrash la hamo laykman xosh dabet

dastt xosh bet babateki swd baxsh bo enshala parwardygar padashty xert dadatawa smile

2

دةست خوش خواخيرت بنوسيت براكةم

1

بسم الله الرحمن الرحيم
خـواى گەورە لــە قورئانى پیرۆزدا فەرموویەتى: [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (آل عمران: 85)، واتە: ئەوەى جگە لە ئیسلام وەكو ئاین بۆ خۆى هەڵبژێرێت و پەیڕەوى بكات ئەوا:
یەكەم: ئەو ئاین و بیروباوەڕەى كە هەڵى بژاردووە لێى وەرناگیرێت.
دووەم: كەسەكەش لە زیانمەند و خەسارۆتمەندەكانى دونیا و دواڕۆژە و كردەوەكانى قبوڵ نیە، چونكە هەر كردەوەیەك بۆ ئەوەى وەربگیرێت پێویستە سێ مەرجى تێدا بێت:
1. ئەو كەسەى كردەوەكە ئەنجام دەدات یەكخواپەرست بێت و هاوەڵ بۆ خواى گەورە بڕیار نەدات.
2. دەبێت كردەوەكە بە نیەت پاكیەوە تەنها بۆ خواى گەورە ئەنجامى بدات.
3. ئەو كردەوەیەى كە دەیكات دەبێت بە پێى قورئان و سوننەت بێت.
ئەگەر هەریەكێك لەم مەرجانە نەبێت كردەوەكە قبوڵ ناكرێت، ئاشكراشە ئەوانەى موسڵمان نین ئەگەر چى مەرجى دووەمیشیان تێدا بێت بەڵام بە دڵنیاییەوە مەرجى یەكەم و سێیەمیان تێدا نیە بۆیە هیچ كردەوەیەكیان قبوڵ نیە و دەدرێتەوە بە ڕویاندا.
[لە سوودەكانى ئەم ئایەتە پیرۆزە]
1. هەموو ئاینەكانى تر جگە لە ئیسلام وەكو ئاینى گاور و جولەكە و بوزى و ئاگرپەرست و... هتد لاى خواى گەورە قبوڵ نیە و ڕەت كراوەیە و ئەو كەسانەش لەسەر ئەو ئاینانەن بێباوەڕ و خەسارەتمەندى دونیا و دواڕۆژن.
2. ئەو ئاینەى كە خواى گەورە قبوڵیەتى و پێى ڕازییە تەنها ئیسلامە و ئاینەكانى تر نابێت كاریان پێ بكرێت، بۆیە لەسەر هەموو خەڵكى سەرزەوى پێویستە بۆ ڕزگاربوون لە نەهامەتیەكانى دونیا و بە دەستهێنانى بەهەشت ئاینى ئیسلام بكەنە ئاین و بەرنامەى خۆیان كە ئاینێكى تەواوە و فەرمانى بە هەموو شتێكى چاكە كردووە و ڕێگرى لە هەموو شتێكى خراپە كردووە.
3. ئەوانەى كە ئاینى ئیسلامیان پێ قبوڵ نیە و بانگەواز بۆ ئاینەكانى تر دەكەن تەنها ماندوبوونیان بۆ دەمێنێتەوە چونكە خواى گەورە بڕیارى داوە كە دەبێت ئاینى ئیسلام و موسڵمانان سەربخات لە دونیادا وە لە دواڕۆژیشدا بەهەشت تەنها بۆ موسڵمانانە ئەوانى تر بەهەشتیان لەسەر قەدەغە كراوە، بۆیە كاتێك دەبینیت گاورەكان(*) ئەو هەموو پارە خەیاڵیە لە پێناو دژایەتى ئایندا خەرج دەكەن بێئومێد مەبە و مەڵێ تازە ئیسلام لەناوچوو !! چونكە: [ إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ ] ، واتە: بە دڵنیاییەوە سەركەوتنى خوا زۆر نزیكە.
4. دەبێت موسڵمانانى بەڕێز و خاوەن بیروباوەڕى پاك و پیرۆز قەدر و ڕێزى ئەم ئاینە پڕ زانستە بزانن و بیروباوەڕ و كردەوەى خۆیان و نەوەكانیانى لەسەر بونیاد بنێن، وە بە هیچ بەرنامە و ئاینێكى تر نەیگۆڕنەوە، و بە ناوى پێكەوە ژیانەوە ئاینەكەیان لە دەست نەدەن، وە بە ناوى ئازادى ڕادەربڕینەوە بیروباوەڕى دژە ئیسلام لە هیچ كەس قبوڵ نەكەن و پێى ڕازى نەبن و بە شێوازێكى جوان دژایەتى بكەن.
[لە كۆتاییدا دەڵێم]
داهاتووى گەش و پرشنگدار و ئاسۆى ڕوون و سەركەوتنى مسۆگەر چاوەڕوانتانە ئەى موسڵمانان، بۆیە هەوڵ بدەن و تێبكۆشن و بگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت بە تێگەیشتنى پێشینە چاكەكانتان.
خـــوایە گیان بە موسڵمانى بمانژێنە و بە موسڵمانیش بمان مرێنە، و لـــەگــەڵ بڕواداراندا بە فیردەوسمـــان شـــاد بكە، آمین...
بۆ ئەم نوسینە سوودم لەتەفسیرى (ابن عثيمين رحمه الله) وەرگرتووە
===============================
(*) ڕاستر وایە بوترێت: (گاورەكان) یان (خاچ پەرستان) نەك مەسیحیەكان چونكە ئەوانە شوێكەوتەى هەوا و ئارەزووى خۆیانن نەك شوێنكەوتەى عیسا ـ علیه السلام ـ.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.