وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - پله‌و پایه‌ی ئیمام شافعی - ئایین - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

دةست خؤش بيت برام بابةتيكى زؤر جوانة هيوادارم لة بابةتى وا بيبةشمان نةكةيت كة سود و زانيارى بؤ هةمولايةك هةية.

6

سوپاس به‌رێز خه‌لات
سوپاس کاکه‌ چاو زه‌ر ان شاءالله‌ ده‌هێنته‌وه‌ بۆمان
سوپاس کاک کۆسره‌ت به‌ هیوایی سود بینین لێی
سوپاس سه‌وسه‌ن خان خۆشحالم به‌وه‌ی که‌بابه‌ته‌کانم سودی هه‌یه‌ بۆ تۆ و بۆ هاورێیه‌کانم
خوا پاداشتی ئێوه‌ش بداته‌وه‌ لیمانی قبول بکا و له‌ دوعایی خێر بێبه‌شمان مه‌که‌ن

5

dastt xosh bet bo amdakrdny ba rasty babateki aram baxsh bo la

katy xwendnawe aramikeki zory pe baxshyim  xwae gawra panman bet

u hargiz la sar regay rast landyin inshala la rozhy axyrat da harchy moslmana

ba dl bwarey henawa la gal am imamau gsht piaw chakan 7ashr dakreyin

xwa padashty xert bdatawa u aswda bet smile

4

الله له م بابه ته جوانانةت هةربزيت دةست خوش

3

خوای گەورە زانایەکی وەکو ئەمەمان بۆ بنێرێ دووبارە  ،،،دەست خۆش برام

2

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌ركه‌وتووبیت

1

ئیمامی ئیبن حه‌جه‌ری ءه‌سقلانی فه‌رموویه‌تی : دوو فه‌رمووده‌ هاتووه‌ ده‌رباره‌ ئیمام شافعی
ئیبن مه‌سعود خوا لێی رازی بی ده‌فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ر( صل الله‌ علیه‌وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (: لا تَسُبُّوا قُرَيشاً فإنَّ عَالِمَهَا يَمْلأُ طِبَاقَ الأرضِ عِلماً. ) واته‌ قسه‌ی ناشرین به‌ قوره‌یش مه‌لێن چونکه‌ زانایه‌کی وایان لێ په‌یدا ده‌بێ زانسته‌که‌ی هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه‌ )
هه‌دندێ زانایان ئه‌م حه‌دیسه‌نا به‌لاواز داناوه‌ هه‌ندی به‌ صه‌حیح هه‌ندێ ده‌لێن ئه‌گه‌ر رێگاکانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ بچنه‌ پال یه‌ك به‌هیز ده‌بی و ده‌زانرێ ئه‌سلی هه‌یه‌

دووه‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صل الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ( إن الله يبعث لهذه الأمة على رأس كل مائة سنة من يجدد لها أمر دينها (فه‌رمووده‌یه‌کی به‌هێزه‌
واته‌ : بێ گومان خوایی گه‌وره‌ له‌ سه‌ره‌تایی هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك زانایه‌کی وا بۆ ئوممه‌تم ده‌نێرێ ئایینه‌که‌یان بۆ نوێ بکاته‌وه‌.
ئیمامی ئه‌حمه‌د فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌ده‌ی یه‌که‌م خه‌لیفه‌ عمری کوری عبدالعزیز بوو له‌ سه‌ده‌ی دووه‌میش ئیمامی شافعی بوو
موحمه‌دی کوری عه‌لی : گوێم له‌ زاناکانی خۆمان بوو ده‌یانفه‌رموو له‌سه‌ده‌ی یه‌که‌م خه‌لیفه‌ عومه‌ری کوری عبدالعزیز بوو ئاینی نوێ کرده‌وه‌ له‌سه‌ده‌ی ده‌ووه‌میش ئیمامی شافعی بوو

جارێکیان ئیمامی شافعی پێغه‌مبه‌ری ( صل الله‌ علیه‌وسلم) له‌خه‌ودا بینی ، پێغه‌مبه‌ر ( صل الله‌ علیه‌وسلم) لێی پرسی تۆ کێی ؟
ئیمام وتی : من له‌نه‌وه‌ی تۆم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ( صل الله‌ علیه‌وسلم) خوا
پێغه‌مبه‌ر ( صل الله‌ علیه‌وسلم) : لێم نزیك به‌وه‌
ئیمام شافعی له‌ پێغه‌مبه‌ری ( صل الله‌ علیه‌وسلم) خوا نزیك بۆوه‌ و پێغه‌مبه‌ریش ( صل الله‌ علیه‌وسلم) هه‌ندێ له‌ تفی پیرۆزی به‌سه‌ر زمان و لێوی ئیمام شافعی داهێنا و پێی فه‌رموو : بڕۆ خوایی گه‌وره‌ پیرۆزت بکا .
•    کاتێک ئیمام له‌مه‌ککه‌ بوو و هیێشتا مندال بوو ئه‌وه‌نده‌ قورئانی به‌ده‌نگێکی خۆش ده‌خوێند زانایانی شاری مه‌ککه‌ ئه‌یانفه‌رموو : بابچینه‌ لای ئه‌م منداله‌ قوڕئان خوێنه‌ قورئانمان بۆ بخوێنی تاوه‌کو بگرین !!! که‌ ده‌هاتنه‌ لای و قورئانی ده‌خوێند ، هه‌موویان ده‌ستیان به‌گریان ده‌کرد و له‌ هۆش خۆیان ده‌چوون
•    ئیمام له‌ شه‌و رۆژێکدا ختمێکی قورئانی ده‌کرد به‌لام له‌ ره‌مه‌زان دوو خه‌تمی ده‌کرد له‌ شه‌و رۆژێك
•    جارێکیان ئیمامی شافعی له‌گه‌ل مامۆستاکه‌ی ته‌ماشایی پیاوێکیان کرد مامۆستاکه‌ی وتی : ده‌زانی ئه‌م پیاوه‌ چ کاره‌ ؟
•    ئیمام فه‌رمووی : یان دارتاشه‌ یان به‌رگدووره‌
•    له‌وکاته‌ یه‌کێک گوێی لێ بوو به‌په‌له‌ چوو لای پیاوه‌که‌ وتی : جه‌نابت چ کاره‌ی
•    پیاوه‌که‌ وتی : پێشتر دارتاش بووم به‌لام ئێستا به‌رگدوورم !!!!!!!!!!!


ئیمام فه‌رموویه‌تی له‌وکاته‌ی مندال بووم خه‌ونم به‌ پیاوێك بینی پێش نوێژی بۆ خه‌لك ده‌کا منیش لێی نزیك بوومه‌وه‌ پێم وت : فێرم که‌ ، پیاوه‌که‌ ته‌رازوویه‌کی ده‌رهێنا له‌ناو گیرفانی و دایه‌ ده‌ستم وپێی وتم : ئه‌مه‌ بۆ تۆیه‌ !!
ئه‌م خه‌ونه‌م بۆ یه‌کێک له‌ زاناکان گێرایه‌وه‌ ، که‌ گوێی لێ بوو فه‌رمووی : تۆ گه‌وره‌ ده‌بی و له‌سه‌ر ڕێ و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله‌ علیه‌وسلم)  ده‌رۆی

ئیمام فه‌رموویه‌تی : ئیمام عه‌لیم له‌خه‌وندا بینی ، ئیمام هاته‌ لام و سه‌لامی لێ کردم وته‌وقه‌ی کردم و ئه‌نگوستیله‌ی خۆی له‌ په‌نجه‌ی پیرۆزی هێنا ده‌ره‌وه‌ و له‌ په‌نجه‌ی منی دانا
که‌به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵسامه‌وه‌ ، چوومه‌ لای مامم که‌ له‌خه‌ون شاره‌زا بوو که‌ خه‌ونه‌که‌م بۆ گێراوه‌ وتی : ته‌وقه‌ کردن له‌گه‌لت دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ سزا و دانانی ئه‌نگوستیله‌ی له‌ په‌نجه‌ت مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوی تۆ وه‌کو ناوی ئیمامی عه‌لی له‌هه‌موو شوێنیك بلاو ده‌بێته‌وه‌

ئیمامی ره‌بیعی کوڕی سلێمان فه‌رموویه‌تی : ئیمامی شافعیم له‌ خه‌وندا بینی لیم پرسی : چیت به‌سه‌ر هات دوایی مردنت ؟؟
فه‌رمووی : خوایی گه‌وره‌ منی له‌سه‌ر کورسیه‌کی زێر دانا و دوڕ و مه‌رجانی به‌سه‌ر داباراندم !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

ئه‌و جێگایه‌نه‌ی که‌ مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی تێدا په‌یره‌و ده‌کرێ زاله‌
عێراق و میسر و لبنان و فه‌له‌ستین وئوردن و سوریا و وه‌ کوردستانیش به‌هه‌رچوارپارچه‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ شیشان و داخستان و ئه‌رمینه‌ وه‌ یه‌مه‌ن زۆری شافعین وه‌ به‌حرین که‌ مالیکی و شافعین وه‌ ده‌وله‌تی ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و فلیپین و سیلان و تایله‌ند و وه‌ باشوری هیند و سوماڵ و ئه‌ریتیاریا و جیبۆتی و ئه‌سوبیا ( حه‌به‌شه‌ ) و تنزانيا – كينيا ئۆغه‌ندا و مدغشقر و
ئوسترالیا چه‌نده‌هایی تر ...............


ئاماده‌کردنی : one