وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - ڕێگام بدە زینا بكەم !!! - ئایین - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

24

1

ڕێگام بدە زینا بكەم !!!

ئەمە داواكارى لاوێك بوو وەك هەموو لاوەكانى ئەم سەردەمە بەڵام ئاراستەى كەسێكى ئاسایى نەكرد بەڵكو ئاراستەى پاك ترین و زاناترین كەسى سەر زەوى كرد ئەم داوایەى ئاراستەى پێغەمبەرى خواى كرد صلى الله عليه وسلم ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم یش بەم شێوەیە وەڵامى لاوەكەى دایەوە كە ئەبو ئومامە (خوا لێى ڕازى بێت) بۆمانى ئەگێڕێتەوە: لاوێك هاتە لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم پێى فەرموو: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ڕیِگام بدە زینا بكەم، هاوەڵانى پێغەمبەریش چون بەگژیا و سەرزەنشتیان كرد و پێیان وت بێدەنگ بە بێدەنگ بە، پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم بەلاوەكەى فەرموو: نزیك بەرەوە لێم، لاوەكەش زۆر لێى نزیك بویەوە و لە تەنیشتى دانیشت، پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم بەلاوەكەى فەرموو:

ئایە پێت خۆشە كەسێكى تر ئەو كارە (زینا) لە گەڵ دایكت بكات ؟ لاوەكەیش فەرمووى: گیانم فیدات بێ پێغەمبەرى خوا سوێند بەخوا پێم خۆش نیە، پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووى: بەهەمان شێوە خەڵكیش بۆ دایكیان پێیان خۆش نیە، پاشان فەرمووى: ئایە پێت خۆشە كەسێكى تر ئەو كارە (زینا) لەگەڵ كچەكەت بكات ؟ لاوەكەیش فەرمووى: گیانم فیدات بێ پێغەمبەرى خوا سوێند بەخوا پێم خۆش نیە، پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووى: بەهەمان شێوە خەڵكیش بۆ كچەكانیان پێیان خۆش نیە، پاشان فەرمووى: ئایە پێت خۆشە كەسێكى تر ئەو كارە (زینا) لە گەڵ خوشكەكەت بكات ؟ لاوەكەیش فەرمووى: گیانم فیدات بێ پێغەمبەرى خوا سوێند بەخوا پێم خۆش نیە، پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووى: بەهەمان شێوە خەڵكیش بۆ خوشكەكانیان پێیان خۆش نیە، پاشان فەرمووى: ئایە پێت خۆشە كەسێكى تر ئەو كارە (زینا) لەگەڵ خوشكى باوك و دایكت بكات ؟ لاوەكەیش فەرمووى: گیانم فیدات بێ پێغەمبەرى خوا سوێند بەخوا پێم خۆش نیە، پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووى: بەهەمان شێوە خەڵكیش بۆ پورەكانیان پێیان خۆش نیە،

لە كۆتاییدا پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم دەستى خستە سەر سنگى لاوەكەو فەرمووى: خوایە لە تاوانەكانى خۆش بەو دڵیشى پاك بكەرەوە لەتاوان و لەداوێن پیسى بیپارێزە. لەپاش ئەم گفتوگۆ كورتە ئەم لاوە تا لەژیان بوو لاى بۆ هیچ تاوانێك نەكردەوە.

http://t2.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcTBUJeTjBNxgW-d2MYln9vK0H4ZHKIW8in-Zr88W1nMqWdE_N0LNA