وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - قوربانی یه‌کی قوربان له‌ پێناو قوربان بوونی یه‌زدان - ئایین - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

دەستت خۆش بیت زۆر جوانە بژیت smile

4

دەستت خۆش بیت زۆر جوانە بژیت بەردەوام بیت

3

زۆررر سوپاس براکه‌م
سه‌رکه‌وتوبیت هه‌میشه‌
به‌خته‌وه‌ر بیت

2

smileبابه تیکی شازه دةست خوش

1

هۆ ڕۆڵەكەم .. هۆ بابەگیان ‏
بۆ یەكەمجار، لە زانكۆی ئیمانی خوادا، دوو شۆڕە سوار، دوو ئیماندار باوك و كوڕێ‌، ‏دوو پێغەمبەر، ‏لە چۆڵ و هۆڵ و دۆڵێكا شەهادەی دكتۆرای ئیمان، لە زانكۆی ئیمانی یەزدان ‏بە پلەی ئیمتیازی ‏وەردەگرن .. سەرنج بدەن .. گوێ‌ رادێرن:‏
ـ هۆ رۆڵەكەم..جگەرگۆشەم..كوڕە شیرینەكەی بابە.. تروسكاییەكەی ئەم بوونە .. ئێستا لێڵەو ‏دوا ‏رۆژ روونە. ‏
‏+ ئەرێ‌ بابە؟ ئەمڕۆ بۆ وا پڕ بە چاوان سەیرم ئەكەی؟ هۆ بابەگیان ..! ئەمڕۆ بۆ وا بەتاسەوە ‏‏دەستة جوان و پیرۆزەكەت لەم گەردنە ناسكەم ئەكەیت؟ باوكی شیرین چی روویداوە؟ تەنها ‏گیانی ‏خۆم شك ئەبەم كەوا شایستەی ئەوە بێت لەپێناو رازی بوونت لێم، پێشكەشی كەم!‏
ـ هۆ رۆڵەی سەیر و بە ئارام ئەم شەو دنیا كش و مات بوو فەرمانی خوا، لە شیرین خەوی ‏ئەم ‏شەوا، بەگوێی باوكی خۆتا چرپا، هەر سبەینێ‌ زوو بێ‌ سێ‌ و دوو، لە گۆڕەپانی ئیمانی ‏بەندایەتی ‏هەردووكتانا تاقیكردنەوەی یەزدان .. وەرگرتنی شەهادەی سەبر و ئارامە، رۆڵەی ‏شیرین.. فەرمانی ‏یەزدانی مەزن.. داوای قوربانی تۆ ئەكات. شەهادەی سەبرو ئارامی ‏زانكۆی ئیمانی خودایی لە ‏مێژووی مرۆڤایەتیدا بۆ تۆی تاقانەی بە ئارام تۆمار ئەكا..! ‏خۆشەویستم تۆ ئەڵێی چی؟ باوكت ‏چی بكا؟
ـ ئەی بابە گیان..خوا چی فەرموو جێ‌ بەجێی كە بەسەرچاوان!‏ دەی خوا یاربێ‌ .. ئەم ‏رۆڵەیەت ئارام دەبێ‌، بۆ بەجێ‌ هێنانی فەرمان.‏
فەرموو بابە ئەوە گەردنی نەرم و شلی رۆڵەی بەوەفاو ئارامت .. زووكە بابە چەقۆ دەربێنە لە ‏‏كالان .. ئەی باوكە گیان، وا روومەتی ناسك و نەرمم دەخەمە سەر تەخی زەوی .. لەبەر ‏ئەوەی ‏سەیری چاوی رۆڵەت نەكەی نەبا خۆشەویستییەكەمان .. ببێتە هۆی سەرپێچیمان .. ‏دەی بابە ‏گیان لەمنەوە دڵنیابە بۆ فەرمانی پەروەردگار ئارام ئەبم .. لە فەرمانی تۆش ‏دەرناچم..!‏
لەم كاتەدا چەقۆی تیژی ئەڵماس ئاسا، وردە وردە نزیك بۆوە لەو گەردنە شل و نەرمە ..‏
تەماشاكەن گوێ‌ رادێرن .. دارو بەردی دۆڵی مەككە كەوتە گریان .. گشت چیاو كەژو ‏دەربەندی ‏بوونە سێڵاو.. بوونە باران.. بوونە خۆڵاو . چەقۆ لەرزی .. بەفەرمانی خوا ‏نەیبڕی، گەردنی نەرم ‏و ناسكی ..‏
‏+ هۆ.. خەڵكینە، ئەی گەلی خوا پەرستینە، سەرهەڵبڕن سۆزی عیشقی ئەبەدی خوا ببینن:‏
‏(بەڵێ‌ ئەی خۆشەویستەكەم بەراستی فەرمان بەرداری .. ئەوەش بەرانێكی نایاب ئەوا بۆ تۆم ‏نارد ‏بەدیاری ..)
فيس بووك