ده‌ست خۆش به‌سووده
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به له‌دایكبوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش به‌سووده
برام دةستت خؤش بيت بةراستى بةسودة.
جزاك الله خیرا
hamoym xwend
dastakant xosh bee
24
به‌ناوى خواى گه‌وره‌ى میهره‌بان
(ساڵیادو یاد كردنه‌وه‌ى ئاوا له دینى ئیسلامدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌و نابىَ رێى پێبدرىَ)
[[ قل يا اهلَ الكِتابِ تَعالَوْا إلى كَلِمَةٍ سَواءٍ بَيْنَنا وَ بَيْنَكُمْ الا نَعْبُدَ الا اللهَ وَ لانُشْرِكَ بِهِ شَيْئا وَلايَتَخِذَ بَعْضُنا بَعْضاً أرْباباً مِنْ دونِ الله فَإِنْ تَوَلَوا فَقولوا اشْهَدوا بِأَنا مُسْلِمون ] آل عمران/ 64*
به‌رله‌وه بچینه ناو باسه‌كه‌وه ، دهبىَ بزانین كه له‌دایكبوون و ژیانی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان - له ئاده‌مه‌وه بۆ خاته‌م دروودیان له‌سه‌ر بێت - لای ئیسلام و موسوڵمانان پیرۆز‌و نرخێنراوه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری په‌یامێكی خوایی بووه بۆ ئیصلاح و چاكسازیی نێو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆیی و بىَ ئۆقره بووه به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانیان .
* وه هه‌ریه‌كه‌یان به راست و ره‌وان بوون و تاك و ته‌نیایى خواى بۆ خهملاَندوون، ئه‌وانیش بوویانه قبوڵیان كردووه‌و ته‌سلیم بووه، بووشیانه هه‌ر چهلهحانىَ و دهمبازیى و قرِه قرِى بووه، هه‌تا خواش سزا‌و جه‌زره‌به‌ى داون و كردوونى به په‌ندو عیبره‌ت بۆ نه‌وه‌كانى دواى خۆیان.
* لاى موسڵمانان هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك نیه له نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كاندا - وه‌ك ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌رن - وه ئیمان و باوهرِیان به هه‌مووان هه‌یه ، وه‌كو دهفهرموىَ:
[ قولوا آمنا بالله وما أنزل إلينا وما أنزل إلى إبراهيم وإسماعيل وإسحاق ويعقوب والأسباط وما أوتى النبيون من ربهم لانفرق بين أحد منهم ونحن له مسلمون ] بةقةرة /136
واته: بڵێن: ئه‌ى ئیمانداران! ئێمه باوهرِمان به‌خواو به‌و په‌یامه هێناوه دابه‌زێنراوه بۆمان (قورئان) و به‌و (صحوف)ـانه‌ش بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانى هاتوون ، وه به‌و په‌یامه‌ش به مووسا‌و به عیسا دراوه ، به‌وه‌ش به پێغهمبهرهكانى تر دراوه له‌لایه‌ن خواوهندیانهوه ، وه ئێمه له‌ناو هیچ كامێكیاندا فه‌رق و جیاوازى ناكه‌ین و گوێرایه‌ڵ و ملكه‌چى فه‌رمانى خواین ؛
دینى ئیسلام - كه كۆتا ئایینى ئاسمانیه‌و كورته‌و پوخته‌ى هه‌موانه‌و ، جگه له‌وه‌ش په‌یامێكى هه‌تا هه‌تاییه- گشت ئه‌ندام و رۆڵه‌كانى له‌سه‌ر برایه‌تیى و ته‌بایى و یه‌كتر خۆشویستن په‌روه‌رده ده‌كات ، له‌سه‌ر ته‌وحیدو ئولوهیه‌ت و ربووبیهتێكى راسته‌قینه تێده‌گه‌یه‌نێت ، له‌سه‌ر ئیمان و رێز بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بىَ هیچ فه‌رق و سوونێك له نێوانیاندا, له سووره‌تى ئالى عیمران) ئایه‌تى: (84- 85 )یشدا هاتووه:
: (قل آمنا بالله وما أنزل علينا وما أنزل على إبراهيم وإسماعيل وإسحاق و يعقوب والأسباط وما أوتى موسى وعيسى والنبيون من ربهم لا نفرق بين أحد منهم ونحن له مسلمون* ومن يبتغ غيرالإسلام دينا فلن يقبل منه وهو فى الآخرة من الخاسرين)
ده‌كرێ ههندىَ له پێغه‌مبه‌ران ماندووتر بووبن و پتر توشى ئازار‌و بێزار بووبن و به (أولوالعزم ) ناویان هاتووه له قورئاندا، جا له‌و سۆنگه‌یه‌وه دهشىَ هێندێكیان لاى خوا سهرخرابن له رێز‌و پله‌دا:
(تلك الرسل فضلنا بعضهم على بعض منهم من كلم الله..) سوورةتى: ( بةقةرة: 253).
دینى ئیسلامى پیرۆز پێغه‌مبه‌ران گشت به پێغه‌مبه‌رى خوا داده‌نێ و ، ئیمانیشى به تاكه تاكه‌یان فه‌رزكردووه‌و ، سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتووه‌كانیان به براى موسڵمانان داده‌نێت ، وه له گهلىَ ئایه‌تى قورئاندا داواى ئاخافتن و حیواریان لێده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامه‌كانى خوا‌و وه‌لانانى هه‌ر كێشه‌و نیزاعێكى نێوانیان ،
بهڵىَ له دایكبوونى هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران- سلاَویان لىَ بێت- سه‌ركه‌وتن و ژیانهوهیهكه بۆ كۆمه‌ڵگه ، وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه پێویسته موسڵمانان شوكرانه بژێریى خوا بكه‌ن به عیبادهت و خواپهرستیى و پتر رِوو له خوا كردن ، نه‌ك به ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵ ، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر كارى ناشه‌رعیى و گوناح و تاوانى تێدا حهلاَڵ بكرێت، وه‌كو ئێستا كه به‌ناوى له دایكبوونى (عیسا) پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌زاران میهرهجانات و ئیحتیفالات دهبهسرىَ و ، هه‌زاران هه‌زار جۆر تاوان و گوناحى تێدا ده‌كرێت: عارهقخواردنهوهو تێكه‌ڵبوونى كچان و كورِان ، بێگومان ساڵیادو یاد كردنه‌وه‌ى ئاوا له دینى ئیسلامدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌و نابىَ رێى پێبدرىَ، كه‌وابوو هه‌ر شتێك له شه‌ریعه‌ت و دینى ئیسلامدا رێى پێنه‌درابێت ، نابىَ موسڵمانانیش به هى خۆیانى بزانن و بیكه‌نه جه‌ژن وجه‌ژنه پیرۆزه‌ى تێدا بكه‌ن، له ئیسلامدا ته‌نها ئه‌و دوو جه‌ژنه (قوربان) و (ره‌مه‌زان) رێ‌یان پێدراوه, ئیتر بۆ له دایكبوونى هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌تى پێغه‌مبه‌رانیش ئاههنگگێرِان نیه.
ئێمه له دایكبوونى هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ده‌نرخێنین و حورمه‌ت و رێزى بۆ داده‌نێین، عیسایش - علیه السلام- یه‌كێكه له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و , هه‌م خۆیى و هه‌م خاتوو ( مه‌ریه‌م)ى دایكى، وا ته‌ماشا ده‌كه‌ین كه قورئان وه‌صفى كردوون ؛ داهێنان و جهژنگێران - به هه‌ر بۆنه‌یه‌كه‌وه - كه له ئیسلامدا جێی نه‌بوبێته‌وه ، خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و بۆنه‌و جه‌ژنانه قه‌ده‌غه‌یه ، چ جاى ئه‌وه جه‌ژنی تیا بگێرِدرێ ، من وا ده‌زانم گرنگیدان به‌م جۆره جه‌ژن و بۆنانه‌و ، پشتگوێخستنی بۆنه‌و جه‌ژنه ئیسلامییه‌كان ، - بۆ نموونه : كاتێ ساڵی كۆچی نوێ ده‌بێته‌وه - كوا ئه‌وه‌نده باسی هه‌یه ؟! كوا رِاگهیاندن شتێكی له‌سه‌ر بڵێن.؟ ته‌نانه‌تى له‌سه‌ر میمبهرهكانیش ئه‌وه‌نده چرِ ناكرێته‌وه !
بێگومان (عیسا) پێغه‌مبه‌ر - سلاَوى له‌سه‌ر بێت - كاتىَ له دایك دهبىَ ، هه‌ر موعجیزه‌یه ، چونكه دهسهلاَت و توانایى خواى بالاَ ده‌ست نهبىَ ، ژن بىَ مێرد چۆن حامیله دهبىَ و منداڵى دهبىَ ..؟ وه كاتێكیش جووله‌كه پیلانیان دارشت بۆ كوشتنى و هێرشیان كرده سه‌ریى و خوا پاراستى لێیان و یهكىَ له خۆیانیان كوشت وایان زانى عیسایه ! هه‌ر موعجیزه‌یه .. وه كه خوا رزگارى دهكاو به‌رزى ده‌كاته‌وه بۆلاى خۆیى و بۆ دوایى دێته خواره‌وه هه‌ر موعجیزه‌یه ، قورئانى پیرۆز چه‌نده رێز له‌خاتوو مه‌ریه‌م ده‌گرێت و پاكانه‌ى بۆ ده‌كات ، كاتىَ جووله‌كه بوختانیان بۆ كرد :
[ و بكفرهم و قولهم على مريم بهتانا عظيما ] سوورةتى (نيسا : 156)
یان چۆن به درۆیان ده‌خاته‌وه كاتىَ ده‌ڵێن له (سێداره)ماندا :
[ وقولهم إنا قتلنا المسيح عيسى ابن مريم رسول الله وماقتلوه وما صلبوه ولكن شبه له‌م و إن الذين اختلفوا فيه لفى شك منه ما له‌م به من علم إلا اتباع الظن و ما قتلوه يقينا بل رفعه الله إليه و كان الله عزيزا حكيما و إن من أهل الكتاب إلا ليؤمنن به قبل موته و يوم القيامة يكون عليهم شهيدا ] 4/157 - 159
هیوادارم شوێنكهوتووهكانیشى دواى ئامۆژگارییه‌كانى بكه‌ون و به به‌نده‌ى خواى دابنێن و نه‌یكه‌نه كورِى خوا ! [ لقد كفر الژین قالوا إن الله هو المسیح ابن مریم و قال المسیح یا بنى إسرائیل اعب
[ لقد كفر الذين قالوا إن الله هو المسيح ابن مريم و قال المسيح يا بنى إسرائيل اعبدوالله ربى و ربكم إنه من يشرك بالله فقد حرم الله عليه الجنة و مأواه النار و ما للظالمين من أنصار ] 5/72
باوهرِ به وته‌و ئامۆژگارییه‌كانى بكه‌ن :
[ و إذ قال عيسى ابن مريم يا بنى إسرائيل إنى رسول الله إليكم مصدقا لما بين يدى من التوراة و مبشرا برسول يأتى من بعدى اسمه أحمد .. ] 61/6.
هیوادارم ئه‌م ساڵه‌یان بكه‌نه ساڵى گۆرانكاریى و هێمنیى و ئاسوده‌یى جیهان و ئه‌وه‌نده زه‌برو زۆر‌و زوڵم و سته‌م له‌جیهانى ئیسلامییه‌ت نه‌كه‌ن، وه به‌پێى مه‌فهووم و چه‌مكى ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بكه‌ن كهدهفهرموىَ :
.. ولتجدن أقربهم مودة للذين آمنوا الذين قالوا إنا نصارى .. ] 5/82 . وة دةلَيَين : ( ذلك عيسى ابن مريم قول الحق الذى فيه يمترون ) 19/34
له كۆتاییدا : (
و سلام عليه يوم ولد و يوم يموت و يوم يبعث حيا
) .
* بۆ وهلاَمی تێر‌و تهسهلتری ئه‌م بابه‌ته سه‌یرێكی (مجموع الفتاوى) ی (ئیبن ته‌یمیه) بكه ، به‌رگى / 13 جوزئى ( 25 ) لــ175 ، چاپى ( 2 )ی ساڵی 1419 ك به‌رامبه‌ر 1998 ز .
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به له‌دایكبوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]