وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - بەرەكەتداری لاوان بە زانستداری و ئامۆژگاری دایە . - ئایین - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

dastt xoshbet

1

الحمدلله، والصلاة و السلام على رسول الله و بعد
پەروەردگارا هەر تۆی جێگەی داواكاری و تكا بۆ وەڵامدانەوەی داواكانمان، كە چاكەی خۆت لەگەڵ بەندەكانت دەكەیت لە دونیا و دوا رۆژدا، سوددارمان بكە، بەرەكەتداری بكات لە هەرشوێنێك بێت، چونكە بەراستی بەرەكەتی مرۆڤ لە زانست و فێركردنی خەڵكیە لە كاتێكدا كە هەیبێت، یان ئامۆژگاری بۆ ئەو كەسانەی كە كۆبوونەتەوە لە دەوری، ئەوەتا خودای گەورە لە زاری مەسیحەوە علیە السلام دەفەرموێت: [وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ ] (مریم: 31) واتە: موبارەكم بكە لە هەركوێیەكدا بووم. موبارەك بێت بەواتای: مامۆستا بێت بۆ خێر، بانگەوازكار بێت بۆ لای خودا، یادخەرەوەی زیكری خودا بێت، هاندەر و هەست جوڵێنەر بێت بۆ گوێرایەڵی ئەو... جا ئەمانەیە بەرەكەتداری پیاوێك یان ئافرەتێك.
جا بەڕاستی هەركەسێك خاڵی بێت لەم سیفەتانە، ئەوا خالیە لە بەرەكەت، بەڵكو بەرەكەت لە بینین و دانیشتن لەگەڵیدا نیە، بەڵكو بەرەكەت لەو كەسەشدا نامێنێت كە پێی دەگات و لەگەڵیدا دادەنیشێت، چونكە هەمیشە كات بە شتە بێ كەڵكەكاندا دەكوژێت و ئەمەش دڵ گەندەڵ دەكات.
جا بەراستی خەر ئافات و بەڵایەك كە ڕوو لە مرۆڤ دەكات هۆكارەكەی: كات كوشتن و گەندەڵی دڵە كە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە هەقی خودای لەبەین بردووە و ئەدای نەكردووە، كە هۆكارە بۆ كەم و كورتی پلەی لای خودا، وە نزمبوونەوەی لای پەروەردگار، هەر لەبەر ئەمەیە كە هەندێك شێخ و زانایان لە وەصیەتەكانیاندا فەرموویانە: وریای تێكەڵی بن لەگەڵا ئەوانەی كە كات دەكوژن و دڵا گەندەڵ دەكەن، چونكە هەركات كات كوژرا و بەسەر برا،دڵیش گەندەڵ بوو، هەموو كار و بارەكانی بەسەر دەشكێنرێتەوە و دەبێتە ئەو كەسانەی كە خودا دەربارەیان دەفەرموێت: [ وَلا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ] واتە: گوێڕایەڵی ئەو كەسە مەكە كە دڵیمان غافڵ كردووە لە زیكر و یادمان – لە ئەنجامی خراپی خۆی – و شوێنی هەوا و ئارەزوو كەوت و ئیتر كارەكانی بە بادا درا.
جا داواكارم لە پەروەردگار بمانكاتە كەسی چالاك و بەهرەمەند و بەسوود.
لةبةهةشت وةركيراوة.