وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە - ئایین - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
[مافی سێ‌ یەم:چاو لەپێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم بكەین لە هەموو كردارو گفتارێكدا. ]
خوای گەورە دەفەرمووێت: [ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ] (الأحزاب: ٢١).
واتە: بێگومان لەپێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم پێشەنگی و قدوەیی و مامۆستایی بۆ ئێوە هەیە، بۆ ئەوكەسانەی كە باوەڕیان بەخوای پەروەردگار هەیە و ئومێدیان بەلێخۆشبوونی خوای پەروەردگار هەیە و باوەڕی تەواویان بە پاشەڕۆژ هەیە.
ئەم ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم باشترین و چاكترین پێشەنگ و قدوەو پێشەوایە، چونكە كەسێك خوای پەروەروەردگار بیكاتە پێشەنگ و قدوەی ئادەمیزاد ئەوە بیگومان باشترین پێشەنگ و پێشەوایە لەجیهاندا، بۆیە پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم باشترین پێشەنگ و قدوەیە چونكە:
1- هەموو كردارو گفتارێكی بەوەحی یە لەلایەن خوای پەروەردگارەوەیە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: [ وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى] (النجم: ٣ – ٤).
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەهەواو ئارەزوو قسە ناكات، بەڵكو هەمووی بەوەحی یە ولەلایەن خوای پەروەردگارەوەیەو بەفەرمانی ئەوە.
2- لەبەر ئەوەی باشترین ئادەمیزادە كە لەسەر زەویدا دروست بووە. پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ‌:
(أنا سيد ولد آدم يوم القيامة ولا فخر) (صحيح سنن ابن ماجة: 3477).
واتە: من گەورەی هەموو ئادەمیزادم و بەفەخرو شانازییەوە نایڵێم.
3- لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم بەرزترین خووڕەوشتی هەبووە.
وەك خوای گەورە دەفەرموێت: [ وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ] (القلم: ٤).
واتە: ئەی محمد صلى الله عليه وسلم تۆ لەسەر بەرزترین و گەورەترین خووڕەوشتیت.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

ba8.org