وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - نهێنیەکانی زمانی جەستە...! - هه‌مه‌ڕه‌نگ - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

22

3

Rausht Hawlery نووسی:

هه‌ندێکم خوێنده‌وه‌ زۆر ڕاسته‌ نهێنيه‌کانی 100 له‌ 100 ڕاسته‌ ان شالله‌ هه‌مووی ده‌خوێنمه‌وه‌ چونکه‌ کاته‌که‌ نزيکه‌ له‌ بانگی مغريب

خوشکه‌ گيان ده‌ست و چاوت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ڕاستی ماندووبونی پێوه‌ دياره‌.

زۆر سوپاس براکه‌م......

2

هه‌ندێکم خوێنده‌وه‌ زۆر ڕاسته‌ نهێنيه‌کانی 100 له‌ 100 ڕاسته‌ ان شالله‌ هه‌مووی ده‌خوێنمه‌وه‌ چونکه‌ کاته‌که‌ نزيکه‌ له‌ بانگی مغريب

خوشکه‌ گيان ده‌ست و چاوت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ڕاستی ماندووبونی پێوه‌ دياره‌.

1

جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە هەموو جوڵەیەک واتایەک ئەبەخشێ ، کەزۆرجار لەووشە قوڵترە ماناکەی ، لەو جوڵەو ئیشارەتانە کەزمانی جەستە دەریدەبڕێت :

جوڵەی دەستەکان .. جوڵەی جاوەکان ..شان .. پەنجەکان ..شێوازەکانی ڕۆیشتن و دانیشتن ، ئەمەوێ لەسەریان بدوێم .

شێوازەکانی دانیشتن :
--------------------------- :
*دانیشتن لەگەڵ کردنەوەی هەردوو دەستەکان ، نیشانەی ڕاستگۆی و ڕاشکاوی و پاکانەیە .

*بەڵام جوڵاندنی قاجەکان و گۆڕانی خێرا خێرا بەجوڵەکان ، نیشانەیە بۆ لەدەستدانی سەبر .

*دانیشتن و قاج لەسەر قاج ، جوڵاندنیان بەبەردەوامی بێزاری و وەڕس نیشان ئەدات .

*دانیشتن و قاجەکان دوربن لەیەکەوە ، نیشانەی پشوە یان خاوبونەوەیە .

*دانیشتن و جووتکردنی قاجەکان ، نیشانەی باوەڕ بەخۆبونە ، کاتێک دەستەکانمان ئەخەینە پشت سەرمان ، بەهەمان شێوە هەر باوەڕ بەخۆبوونە .

*دانیشتن لەسەر لێواری کورسی ،دوو دڵی و گرژی نیشان ئەدات ، هەروەها زۆر جار توڕەیی نیشان ئەدات ، نووساندنی پاژنەکانی پێ بەیەکەوە و جوڵاندنیان بەڵگەی بێ ئارامیە .

*دانیشتن بەڕێکی و سنگ بۆ پێشەوە پشت بەڕێکی ، ووردی لەتێبینی دا نیشان ئەدات .

دانیشتن و جێگیری قاجەکان نیشانەی کەسێکی سەربەخۆیە لەشێوازو کردەوەی .


شێوازەکانی ڕۆیشتن
-------------------------- :
*ڕۆیشتن لەگەڵ جەمانەوەی هەردوو شان و ئاراستەی دەم و جاو  ڕوەو زەوی ، بەڵگەی ڕەشبینیە .

*ڕۆیشتن بەهەنگاوی لەرزۆک و بێ دڵنیایی ، بەڵگەی شەرمنیە .

*ڕۆیشتن و شانەکان  بەرزو ڕێک و جاوەکان ڕوەو پێشەوە ، بەڵگەی باوەڕ بەخۆ بوونە .

*ڕۆیشتن و هەنگاونانی ئاسایی ، نەهێواش و نەخێرا بەڵگەی نەفس بەرزیە .

*ڕۆیشتن بەئاسایی و نەرم و نیانی ، بەڵگەی خۆش بەختیە ، بەڵام ڕۆیشتن بەسستی و گرژی شانەکان بەڵگەی دڵتەنگیە .

*خشاندنی پێیەکان لەزەوی ، بەڵگەی بێ پەرواییە (خۆلادانە لە شتێک ) .


جوڵە نەویستراوەکان ... بەڵگەی دەرونیە
----------------------------------------------- :
*لەئامێزگرتنی کەلوپەلەکانی ڕۆژانە ، بەڵگەیە لەسەر نەبونی دڵنیایی ، وە ئارەزو لەپاراستنی .

*زۆر دەست هێنان بەپرجدا ، یاخود زۆر سەر خوراندن بەهەمان شێوە بەڵگەیە لەسەر نەبوونی دڵنیایی و باوەڕ بەخۆ نەبوون .

*زۆر دەستهێنان بەجەناگەدا ،وە خوراندنی بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەتەوێت بڕیارێ بدەیت .

*لەقاندنی سەر یاخود جوڵاندنی سەر بۆ پێشەوە بەڵگەی تێگەیشتن و باوەڕ پێ بوونە .

*ئاخاوتن بەخێرایی بەڵگەیە لەسەر ئەو کەسەی بەرامبەرتە ئەیەوێت ئاگادارت بکاتەوە ، لەبابەتێک یاخود لەکارێک لەو ساتەدا ڕووی بابێ .


جوڵاندنی جاوەکان
--------------------------  :
واتا لێکدانەوە یاخود (ڕافەکردن ) لەسەر جاو بۆ جواردەورمان ، کاتێک ئاخاوتن لەگەڵ کەسێک دەکەین ، پێویستە سەرنجی جاوەکانی بدەین جونکە زۆر جار بەڵگەیە لەسەر فرمانێکی دیاری کراو ،

*ئاراستەکردنی جاو بۆ سەرەوەو بۆ لای ڕاست بەڵگەیە لەسەر بیرکردنەوە لەداهاتوو .

*ئاراستەکردنی جاو بۆ سەرەوە لای جەپ ،بەڵگەیە لەسەر بیرکردنەوە لەڕابووردو وە لەهەندێک هەڵوێست کەبەسەر ئەو کەسەدا هاتوە  .

*سەرنج دان بۆ دامێن (خوارەوە ) بەڵگەیە لەسەر دەستتێوەردانی فیکر لەگەڵ هەست ، وەیاخود لەوکاتانەدا هەستێک هەیە لەناخەوە ئەو کەسە ئەیەوێت دەری ببڕێت .

*تەنگ بونەوەی جاوەکان ، بەڵگەیە لەسەر نەبوونی بەراورد یاخود گومان کاتێک گوێ ی لێدەبێت پێویستی بەبیرکردنەوەیە .

*دووبارەکردنەوەی سەرنجدان بۆ شتێکی دیاری کراو بەڵگەیە بۆئەوەی کەئارەزوتە .

*سەرنجدانی ناجێگیر نیشانەی جاوتێبڕینە ، یاخود(تەماحە ) .

*سەرنجدان لەدەمو جاوی ئەوکەسەی کەئاخاوتنی لەگەڵ دەکەیت ، بەبێ هیج دەربڕینێک بەڵگەیە لەسەر توڕەبوون .

برۆکان
-------------- :
هەندێ کەس وائەبینن کەبرۆکان ، دەورو نرخێکی گەورەی نیە لەنهێنیەکانی زمانی جەستەدا ، بەڵکو نیشانەی بەڵگەدار ئەدات کەلەزۆربەی زمانەکان پێ ی ئەگەن و ،

مامەڵەی لەگەڵ دەکەن بەبەردەوامی ..

*بەرزکردنەوەی برۆیەک بەبێ برۆکەی تر بەڵگەیە لەسەر بێباوەڕی بۆ ئەوەی کەئێستا بیستت .

*بەرزکردنەوەی هەردوو برۆکان بەڵگەی ویستن و سەرسوڕمانە .

*نزیک کردنەوەی برۆکان لەیەکتری و لەگەڵ بەرزکردنەوەی لێوەکان ، بەڵگەیە لەسەر هەوڵدان و تەرکیز بۆ ڕێگرتن لەهەڵجون .

*ئەگەر لێوەکانی کەسی بەرامبەرت کەئاخاوتنی لەگەڵ دەکەیت ، زەردەخەنەیەکی سوکی خستە سەر لێوەکانی ، ئەمە بەڵگەیە بۆ بێ باوەڕی بەو ئاخاوتنەی بۆی دەکەیت .

*گرژ بونی برۆکان بەرزکردنەوەی لێوەکان ،بەڵگەیە بۆ هەوڵدان و کۆنترۆڵ کردنی هەستی توڕەبون .


شانەکان
--------------  :
گەیشتینە بەشی کۆتا ی لەنهێنیەکانی جەستە یاخود زمانی جەستە ، کەپێویستی زۆری بەڕاهێنانە بۆ کردنەوەی
لووت و گوێجکە
---------------------  :
بەڵێ گوێجکەو لوتیش بەشدارن لەزمانی جەستەدا ، نەک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ  بەڵکو هاوکاریان دەکات بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ، نیشانەی جۆراو جۆری هەیە :

*خوراندنی لووت ، یاخود پەنجەکردن بەناو گوێکاندا مانای ئەوەیە ئەوکەسەی لەبەردەمتە ، دوو دڵە لەوەی کەئەیەوێت پێت بڵێت ،لەوانەیە نەزانێت ئەیەوێ جی بڵێت !! .

*دانانی دەست لەخوار لوتەوە و هێنانی بەلووتدا، بەڵگەیە لەسەر شاردنەوەی هەر شتێک بێت .

*جوڵاندنی کونەلوتەکان ، وە داخستنیان بەجوڵەیەکی نەویست و هەناسە هەڵکێشان بەخێرایی ، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوکەسەی لەبەردەمتە ئەیەوێت بگری .

* دەستکردن بەناو لووتدا ، زیاتر لەدوو جار بەڵگەیە بۆ ئارەزوی ئاخاوتن (قسەکردن ) بەڵام هەلی بۆ هەڵناکەوێ .
کەسەکان ، کەمامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت ،

ئێستا باس لەشان و پەنجەکان دەکەین ، بەڵێ زمانیان هەیە بەڵام بۆجونی نیشانەکانی شیکردنەوەی ئاسانی هەیە .

*شەکانەوەی شان ، یاخود جوڵاندنی شان بەڵگەی گوێ پێنەدانە بەو شتەی کەئەیکەیت .

*بەرزکردنەوەی شان هەتا ئاستی گوێ ، بەڵگەی بونی سۆزو هەستە لای ئەو کەسە لەوکاتەدا.

*بەرزکردنەوەی یەک شان بەڵگەی رەفز کردنە .

*گردبونەوەی شانەکان بەرەو لای سنگ ، بەڵگەی هەستیاری کەسیەتیە ، ئارەزوی شاردنەوەی هەستەکانە .


پەنجەکان یاخود ( ئەنگوستەکان )
---------------------------------------  :
* جوڵاندنی پەنجەکانی دەست ، لەسەر دەسکی کورسیەک یاخود لەسەر مێزێک ،نیشانەی تووڕە بونە .

* تەقاندنی پەنجەکانی دەست ، مانای کۆتایی هێنانە  بەو هەڵوێستەی ئێستا ی و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوە .

لەکۆتاییدا پێم خۆشە کەدڵنیابن لەم زمانەی باسمان کرد ، لەڕۆژەکانی داهاتودا ، کلیلێکە بۆ خوێندنەوەی کەسەکان ، بەڵام گرنگتر لەمە ئەوەیە ، مەبەستەکەمان ،

پئشاندانی لایەنە ( ئەرێنیەکانە ) یاخود ئیجابیەکانە لەکەسایەتیماندا .