وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - ژیاننامه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌كورتی - دەربارەی سەرهەنگ موحسین - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

ژیاننامه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌كورتی

(( سه‌ره‌تاى ژیانى وه‌رزشى ))
سه‌ره‌تاى ژیانى وه‌رزشى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ى كه‌ له‌قوتابخانه‌ى (هێمن)ى سه‌ره‌تایى بوو له‌گه‌ڵ مامۆستاى وه‌رزشیى، مامۆستا (سدیقى گچكه‌). ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ له‌ شارى هه‌ولێره‌ له‌ گه‌رِه‌كى 92. مامۆستای ناوبراو لە باڵی چەپی بەرگرییەوە دەیكات بە گۆڵچی لەبەر ئەو تایبەتمەندیە فیتڕییانەی لە سەرهەنگدا هەبووە.

ئەم گێڕانەوەیەم لەناو ڕەشنووسی کاپتن سەرهەنگ وەرگرتووە. (قوتابخانه‌ى هێمن)

هێشتا لە گەڕەکی ٩٢ین. ئەو گەڕەکەی کە هەموو شتێک تێیدا ڕەنگی خۆڵەمێشی و قاوەیی هەبوو. قوتابخانەی "هێمن"ی سەرەتایی، ئەو شوێنە بوو کە یەکەمین وانەکانی بەرگەگرتنم تێدا خوێند. قوتابخانەکە بینایەکی سادە و بێ ڕۆح بوو، پۆلەکان لە زستاندا سارد و لە هاویندا وەک تەنوور بوون. بەڵام بۆ ئێمەی منداڵانی گەڕەک، گرنگترین بەشی ئەو قوتابخانەیە "پۆل" نەبوو، بەڵکو "یاریگا"کەی بوو.

کاتێک دەڵێم "یاریگا"، مەبەستم لە چیمەنێکی سەوز و هێڵکاری ڕێک نییە. مەبەستم لە پارچە زەوییەکی "چیمەنتۆ"ی ڕەق و زبرە. ئەو چیمەنتۆیە بە تێپەڕبوونی کات قلیشابوو، وەک پێستی پیرەمێردێک چرچی تێ کەوتبوو. ئەمە گۆڕەپانی جەنگی ئێمە بوو. هەر کەوتنێک لەسەر ئەو زەوییە، باجەکەی قورس بوو: "پێست دڕان، خوێن، و جێگە برینێک کە تا هەفتەیەک دەمایەوە." بۆنی قوتابخانەکە تێکەڵەیەک بوو لە بۆنی تەباشیر، بۆنی چیمەنتۆی گەرمبوو بەبەر خۆر، و بۆنی عارەقی منداڵەکان.

من لە پۆلی پێنجی سەرەتایی بووم. منداڵێکی بێدەنگ بەڵام پڕ لە وزە. سەرەتا لە هێڵی بەرگری یاریم دەکرد. حەزم دەکرد ببمە دیوار لەبەردەم هێرشبەرەکان، بەڵام چارەنووس شتێکی تری بۆ هەڵگرتبووم.

ترس و ئازایەتی ڕۆژێکیان، یارییەکی گرنگمان هەبوو. خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان بوو و سێبەرەکان کورت ببوونەوە. گۆڵپارێزی تیپەکەمان کوڕێک بوو کە ترس لە چاوەکانیدا دەخوێندرایەوە. مافی خۆی بوو بترسێت؛ گۆڵپارێزی لەسەر چیمەنتۆ وەک خۆکوشتن وابوو. کاتێک تۆپ بە بەرزی دەهات یان هێرشبەرێک بە خێرایی لێی نزیک دەبوویەوە، ئەو دەبوو بڕیار بدات: "خۆم هەڵدەدەم و بریندار دەبم، یان ڕێگە دەدەم گۆڵ بکرێت و سەلامەت دەبم؟" ئەو زۆربەی کات بژاردەی دووەمی هەڵدەبژارد. پاشەکشەی دەکرد، خۆی دەدزییەوە.
لەو یارییەدا، دۆخەکە گەیشتە بنبەست. گۆڵپارێزەکەمان چیتر ئامادە نەبوو بچێتەوە ناو گۆڵ. مامۆستا سدیق بە تووڕەیی و نیگەرانییەوە سەیری دەکرد. من، بەبێ ئەوەی بیر بکەمەوە، بەبێ ئەوەی گوێ بەو چیمەنتۆ ڕەقە بدەم کە چاوەڕێی گۆشت و ئێسقانم بوو، دەستم بەرز کردەوە: "مامۆستا، من دەچمە گۆڵ."
چوومە نێو گۆڵ (کە لە ڕاستیدا تەنیا دوو بەرد یان دوو ئاسنی ژەنگاوی بوون). کاتێک یەکەم تۆپ ئاراستەم کرا، هەستم بە وزەیەکی نامۆ کرد. خۆم هەڵدا. جەستەم بەر چیمەنتۆکە کەوت. ئازارێکی تیژ بە شان و ئەژنۆمدا هات، وەک ئەوەی بە شوشە دڕابێت. بەڵام کاتێک هەستم کرد تۆپەکە لە باوەشمدا ئارام بووەتەوە، ئەو ئازارە بوو بە چێژ. خوێن لە ئەژنۆم دەهات، تێکەڵ بە تۆزی یاریگاکە دەبوو، بەڵام من پێکەنیم. لەو ساتەدا زانیم: "من هی ئێرەم." من دروستکراوم بۆ ئەوەی بەرگە بگرم، بۆ ئەوەی ئەو تۆپانە بوەستێنم کە کەس ناوێرێت دەستیان بۆ ببات.

مامۆستا سدیق: دۆزەرەوەی ئەڵماس لە ناو خۆڵەمێش. ئەگەر باوکم فێری "سەربەرزی" کردبێتم، ئەوا مامۆستا "سدیقی گچکە" فێری "فڕین"ی کردم. مامۆستا سدیق تەنیا مامۆستایەکی وەرزش نەبوو؛ ئەو وەک باوکێکی ڕۆحی وابوو بۆ هەموومان. پیاوێکی کورتەباڵا، زۆر جار بۆنی ڕۆژنامەی لێ دەهات، چونکە ڕۆژنامەنووسێکی وەرزشییش بوو. ئەو چاوێکی هەبوو وەک هەڵۆ؛ دەیتوانی لە ناو سەدان منداڵدا، ئەو یەک کەسە بدۆزێتەوە کە جیاوازە.
ئەو ڕۆژەی چوومە گۆڵەکە، مامۆستا سدیق لە گۆشەی یاریگاکەوە وەستابوو. بە چاوە وردەکانی چاودێری هەر جوڵەیەکی دەکردم. چۆن دەكەوتم، چۆن هەڵدەستامەوە، چۆن نەدەترسام. لە پشووی یارییەکەدا، هاتە لام. سێبەری کەوتە سەرم. بە دەنگێکی پڕ لە متمانە وتی: "کوڕم، باوکت باڵای چەندە؟" وتم: باوکمم نەدیوە بەس لەزاری دایکمەوە بیستوومە "باوکم باڵای بەرزە." زەردەخەنەیەکی کرد، وەک ئەوەی گەنجینەیەکی دۆزیبێتەوە. دەستی خستە سەر شانم و وتی: "تۆ بە بەرگری نابێت یاری بکەیت. شوێنی تۆ لێرەیە. تۆ دەبیتە پاسەوانی ئەم قەڵایە."
لەو ڕۆژەوە، پەیوەندییەکی قوڵ لە نێوان من و ئەودا دروست بوو. ئەو بوو بە پارێزەری من لە بەرامبەر یاسا وشکەکانی قوتابخانە.

شەڕی مامۆستایانی وانەکان و پێشبینییە گەورەکە. خولی قوتابخانەکان دەستی پێ کرد. مامۆستا سدیق بڕیارێکی شێتانەی دا: دەبێت من لەگەڵ هەموو هۆبەکان (پۆلەکان) یاری بکەم، نەک تەنیا پۆلی خۆم. ئەمە بەو مانایە بوو کە دەبوو زۆربەی وانەکان جێبهێڵم. بەڕێوەبەر و مامۆستایانی تر ناڕەزاییان دەربڕی: "ئەم منداڵە وانەکانی دەفەوتێنێت! داهاتووی تێک دەچێت!" بەڵام مامۆستا سدیق وەک شاخێک لەبەردەمیان وەستا. دەمبینی چۆن لە ژووری بەڕێوەبەر دەمەقاڵێی دەکرد. دەیوت: "داهاتووی ئەم کوڕە لەناو کتێبەکاندا نییە، داهاتووی ئەو لەناو ئەم گۆڵەدایە. وازی لێ بێنن، من بەرپرسیارم. بەڵێ بەگیانم بەرپرسیارەتی هەڵدەگرم"
ڕۆژێکیان، دوای مەشقێکی سەخت، کاتێک هەموو جەستەم بریندار بوو بەهۆی زەوییە ڕەقەکەوە، مامۆستا سدیق بانگی کردم، من و ڕۆژگار مەحمود یان قوتابییەکی تر بووین (باش لەبیرم نییە کێ بوو). دانیشتین. سەیری ناو چاوەکانمی کرد و ڕستەیەکی پێ وتم کە بوو بە سووتەمەنی بۆ هەموو ژیانم. ڕستەیەک کە ئێستاش کاتێک دەیگێڕمەوە، موچڕکە بە گیانمدا دێت. وتی: "گوێم لێ بگرە... تۆ دەبیتە ئەستێرەی ئاسمانی ئەم شارە. ڕۆژێک دێت هەموو ئەو شارە باسی تۆ دەکات."
ئەو کاتە منداڵ بووم، پێنەگەیشتوو بووم، نەمدەزانی "ئەستێرە" واتا چی لە ناو ئەو هەموو تەپوتۆزەدا. مامۆستا سدیق کۆچی دوایی کرد، نەما تا ئەو ڕۆژە ببینێت کە پێشبینییەکەی هاتە دی. بەڵام هەر کاتێک لە یاریگا نێودەوڵەتییەکان، لەسەر چیمەنە نەرمەکان خۆم هەڵدەدا، لە ناخەوە دەموت: "مامۆستا، ئازاری چیمەنتۆکەی قوتابخانەی هێمن بوو منی گەیاندە ئێرە. ئاسوودە بنوو، پێشبینییەکەت ڕاست دەرچوو."

قوتابخانەی هێمن تەنیا فێری ئەلفوبێی نەکردم، فێری کردم کە "ئازار" مامۆستایەکی ڕاستگۆیە. ئەگەر لەسەر چیمەنتۆ فێری گۆڵپارێزی نەبوویایەم، هەرگیز نەمدەتوانی بەرگەی ئەو تۆپانە بگرم کە ژیان دواتر گرتییە دڵ و دەروونم. من لەوێوە، لەسەر ئەو زەوییە بۆرە، یەکەمین هەنگاوەکانم نا بەرەو ئەو چارەنووسەی کە هەم ئەستێرەی تێدا بوو، هەم تاریکی.
---------------------------------------------------------------
(( تیپی میللی ))
له‌چه‌ند تیپێكى میللى یاری كردووه‌ له‌وانه‌ : تیپى لاوانى ئاره‌زوو ، تیپى لاوانى 92 ، تیپى لاوانى پێگه‌یاندن، تیپى لاوانى هه‌ڵگورد (شه‌هید عه‌بدولوه‌هاب). بەڵام چونكە زۆر خێرا بانگهێشتی لاوانی هەولێر دەكرێت و دەرفەتی لەگەڵ تیپە میللیەكان كەم بووە.
https://fbcdn-sphotos-b-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/251264_216041131770129_4379710_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( سه‌ره‌تای چوونی بۆ یانه ))
له‌یه‌كێ له‌رِۆژنامه‌كانى وه‌رزشى بینیویه‌تی یانه‌ى پێشكه‌ووتن بۆ به‌ژداری كردن له‌خولێك به‌ناوی (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) پێویستی به‌یاریزانه‌ ئه‌ویش چووه‌ خۆی ناونووس كردووه‌ و هاوكات لە قوتابخانە بووە. تا له‌و یانه‌یه‌ بووه‌ چونكه‌ بێ باوك بووه‌و له‌سه‌ر خێری خه‌ڵك ژیاون ته‌نیا پاره‌ی یه‌ك سه‌ری پاسی هه‌بووه‌ بۆیه‌ دوای مه‌شقه‌كان به‌پێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. سه‌رهه‌نگ ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه‌ باوكی به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس گیراوه‌و ڕاپێچی به‌ره‌كانی جه‌نگی نێوان عێڕاق و ئێران كراوه‌ له‌دوا ساته‌كانی جه‌نگه‌كه‌ به‌دیل ده‌گیرێت. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكیشی له‌ به‌ندینخانه‌كانی ئێران كه‌ بۆماوه‌ی ١٣ ساڵ به‌ند كرابوو، دۆخیان زیاتر به‌ره‌و خراپی ده‌چێت ناچار سه‌رهه‌نگ ده‌ست له‌خوێندن به‌رده‌داو بۆ شت فرۆشتن ده‌كه‌وێته‌ سه‌رجاده‌كان، دواتر چه‌ندین پیشه‌ی تری قوڕس به‌ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه‌ تاقی ده‌كاته‌وه‌. دواكاریشی داربەستی بنمیچ (نه‌جاڕی سه‌قفی خانوو) ده‌بێت. چونكه‌ كارێكاری كردنه‌كه‌ی رێگربووه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ وه‌رزش بدات، بۆیه‌ داوا له‌ وه‌ستاكه‌ی ده‌كات نیوه‌ی پاره‌كه‌ی ببڕێت تا عه‌سران بۆ مه‌شق و یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی بدا بڕوات، وه‌ستا محمد نه‌جاڕیش بێ بڕینی پاره‌كه‌ به‌ داواكارییه‌كه‌ی ڕازی ده‌بێت.
https://fbcdn-sphotos-c-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/167146_186649454685271_5848550_n.jpg

- دوای ئه‌وه‌ لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌رِێكه‌وتى 12/4/2001 بانگهێشتی سه‌رهه‌نگ ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ئەمەش دوای ئەو ئاستەی لە یەكەم پاڵەوانیەتی فەڕەنسۆ هەریری پیشانی دەدا، له‌وێوه‌ ڕووی ژیانی ده‌گۆڕێت و به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورت بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت. وه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه‌ ده‌بێته‌ گۆڵچی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێرو له‌وساوه‌ یانه‌كه‌ به‌قوناغێكی زێڕیندا تێده‌په‌ڕێت. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین نازناوی گشتی و تاكه‌كه‌سی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێرو هه‌ڵبژارده‌كانی عێڕاق به‌ژداری له‌چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و چەند ساڵێك به‌باشترین وه‌رزشكاری ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێ هەروەها بەباشترین گۆڵچی هەردوو خولی كودرستان و عێڕاق هه‌ڵبژێردراوە، وه‌ خاوه‌نی چەند ژماره‌ پێوانه‌ییەكی تاكه‌كه‌سی و گشتیشه‌ له‌ خولی عێڕاق.


(( هه‌ڵبژارده‌ ))
وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ش سه‌ره‌تا له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان یارى كردووه‌، دوو یاری له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و لاوانی عێڕاق به‌ بۆنه‌ى یادى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌ شارى هه‌ولێر و شارى سلێمانى سازدراوه‌، پاش ئه‌و دوو یارییه‌ رِاهێنه‌رانى لاوانى عێراق سه‌رهه‌نگیان ده‌ست نیشان كرد بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌. له‌گه‌ڵ لاوانى عێراق به‌شدارى دوو خولى نێو ده‌وڵه‌تیان كرد ، یه‌كه‌مین خول له‌ شارى ئۆساكاى وڵاتى یابان به‌رِێوه‌ چوو به‌ناوى (خولى نیگاتاى نێوده‌وڵه‌تى)، له‌رِێكه‌وتى 12/7/2004 گه‌یشتنه‌ شارى ئۆساكاى بۆ به‌شدارى كردن له‌م خوله‌دا ، ئه‌وه‌بوو له‌م خوله‌دا هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق پله‌ى دووه‌میان به‌ده‌ست هێناو هه‌ڵبژارده‌ى یابانیش به‌پله‌ى یه‌كه‌م هات، سه‌رهه‌نگ له‌و یارییه‌ به‌ژداری ناكات به‌هۆی هه‌بوونی كارتی سور. خولى دووه‌میش پاڵاوتنى جامى جیهانى لاوان بوو كه‌ له‌ وڵاتى مالیزیا به‌رِێوه‌چوو له‌ رِێكه‌وتى 12/9/2004 .
http://https://fbcdn-sphotos-h-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/q71/s720x720/1013135_528566023865833_591968065_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێڕاق ))
پاشان پاش دابرِانێكى كورت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق ، دیسان گه‌رِایه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق وه‌رگیرا ، دوای ئه‌وه‌ى ئاستێكى باشى پیشاندا له‌خولى عێراقى 2005-2006 به‌تایبه‌تى له‌یارییه‌كانى به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌جه‌ف له‌یاریگاى گه‌لى شارى به‌غدا و یارى به‌رامبه‌ر یانه‌ى مینا له‌ هه‌ردوو شارى هه‌ولێر و به‌سرا ، ئه‌وه‌بوو بوو به‌ جێگاى سه‌رنجى رِاهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و دواتر بووه‌ سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌و خاوه‌نی شه‌ش یاری نێوده‌وڵه‌تییه‌. له‌سه‌روبه‌ری بوون به‌سه‌ره‌كی له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌ یه‌ك دوو ڕۆژنامه‌نووسی به‌غدا دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌و هێرش كردنه‌ سه‌ر سه‌رهه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێ به‌وه‌ی به‌ڕه‌وای نازانن سه‌ره‌كی بێت. دوای ئه‌وه‌ به‌بێ خستنه‌ڕووی هۆكار له‌دوای هه‌ردوو یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق له‌گه‌ڵ سعودیاو كۆریای باشوور دوور ده‌خرێته‌وه‌، براده‌ره‌كانی ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ شریتی شاشه‌ی كه‌ناڵی عێراقیه‌ دوورخستنه‌وه‌ت ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/399256_442569669132136_2041573340_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ))
ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌و له‌خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین نازناوی خولی عێڕاقی. له‌باره‌ی مانه‌وه‌شی له‌یانه‌كه‌ی: ده‌وروبه‌ری ساڵی ٢٠٠٨ بۆندی یانه‌یه‌كی ئێرانی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌. ئه‌مساڵیش له‌ ٢٠١٣ به‌بۆندی دوو یانه‌ی دیاری خولی عێڕاقی ڕازی نه‌بووه‌و له‌سه‌ر بڕیاری له‌مێژینه‌ی سووره‌ كه‌ له‌یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كۆتایی به‌ژیانی وه‌رزشی دێنێت.

دیوێكی تری ژیانی سه‌رهه‌نگ:
- خاوه‌نی حه‌وت گۆرانیه‌.
- شیعر ده‌نووسێ.
- چه‌ند مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك)یشی هه‌یه‌.
- خاوه‌ن هه‌ندێك وتاری وه‌رزشیه‌ له‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان.
- دوو به‌هره‌ی تریشی هه‌یه‌ خۆشنووسی و وێنه‌كێشان

سه‌رچاوه‌ی به‌شێك له‌ زانیارییه‌كان: http://www.suncollection.org/site/werzs … 33-20.html
سه‌رچاوه‌: www.s21.me

فه‌یس بووك:
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin21
https://www.facebook.com/smn21com

لینكی ڕاسته‌وخۆی وێنه‌كانی ئه‌م فه‌یسبووكانه‌:
https://www.facebook.com/smn21com/photos_albums
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin21/photos_albums