تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » جــــاران و ئێـــستا ! » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ئهوهی كۆتاییم پێ له بابهتهكه جوانتر بوو، دنیا ههر وهكو خۆیهتی!
دهسته كانت خۆش برایهكهم شتێكی جوان بوو ههمووشی راست و دروستن
والله راسته .
سوپـــاس کۆسه چاومانی زرۆ
مهیمە
زۆر
هێشتا زیاتر دەگۆرێین ، دەست خۆش کاک ئەحمەد
جاران.. ماڵ تەنیا تەباخێکی بچووکی تێدابوو،هەموو ژەمێک خواردنی پێ ئامادە ئەکرا .
ئێـــستا ... لە ماڵێكدا چێشتخانە(مطبخ)ێك یان زیاتر هەیە، و چەند جۆرێک تەباخ ههیە،کەچی لەبازاڕەوە خواردنی ئامادەکراو دێننەوە .
جاران... ماڵێك 10 کچ و کوڕیان هەبوو،بەجوانترین شێوە پەروەردە ئەکران.
ئێستا... ماڵێك تەنیا کچ و کوڕێکیان هەیە،بوونەتە هۆی خەم و خەفەت بۆ دایک و باوکیان .
جاران... هەموو کەس لەسەر زەوی بە ئاسوودەترین شێوە ئەخەوت .
ئێستا... لەسەر گرانترین جۆری سیستەم ناخۆشترین خەو ئەبینین.
جاران...ماڵێك تەلەفزیۆنێك و یەك کەناڵی تێدابوو،هەواڵی دنیامان ئەزانی.
ئێستا...هەموو ژوورێك تەلەفزیۆنێکی تیایەو هەزاران کەناڵ،کەچی کەس ئاگای لەکەس نیە و ڕاگەیاندنەکانیش درۆ لەدوای درۆ بەخەڵکی ئەڵێن .
جاران ... کەس لەبارەی تەندروستی و وەرزشەوە هیچی نەئەزانی کەچی باشترین تەندروستیمان هەبوو .
ئێستا... هەموو کە شارەزایی لەتەندروستی و وەرزشدا هەیە و شێ بەشمان نەخۆشین و لەشمان ساغ نیە .
جاران ...لەبەر دەم چرایەك قوتابی سەعی ئەکرد و باشترین نمرەی ئەهێنا .
ئێستا ... قوتابی هەموو شتێکی بۆ دابین کراوە و مامۆستای تایبەتیان بۆ ئەگرن،سەرباری ئەوەش هیچ تێناگەن و وەکو پێویست نین .
جاران ... خانوو بریتی بوو لە ژوورێک یان دوو ژووری بچووک ،کەچی هەمیشە پڕبوو لە میوان .
ئێستا ... خانوو بریتییە لە چەند ژوورێکی زۆر و دوو نهۆم یان زیاتر ،گەر کەسێک بیەوێ سەردانت بکا ئەبێت بە موعید بێت .
دنیـــــا هیچ نەگۆڕاوە...ئەوەی گۆڕاوە ئێمەین
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » جــــاران و ئێـــستا ! » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]