به‌و هیوایه‌ی سودی هه‌بێ
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئادابی خواردن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
به‌و هیوایه‌ی سودی هه‌بێ
به‌و هیوایه‌ی سودی هه‌بێ
خاڵی هه‌ستیارن، سوپاس بۆ هه‌ڵواسینی.
به‌رێزن
22
دةستت خوش جوان بوو زوريش بة سود بوو ماندو نةبى
دةستت خوش جوان بوو زوريش بة سود بوو ماندو نةبى
پێغه‌مبه‌رمان ( صل الله علیه‌وسلم ) ئادابی خواردنه‌وه و سه‌ر سفری له‌به‌ر چاو ده‌گرت.
ناوه‌ڕۆکی په‌روه‌رده‌یی
" ڕۆله ، بسم الله بکه و به ده‌ستی ڕاستت و هه‌میشه له‌به‌رده‌می خۆته‌وه بخۆ "
یه‌کێك له گرنگترین ئه‌و ئادابانه‌ی که پێویسته فێری منداڵ بکرێت بریتیه له ( ئادابی نان خواردن و سه‌ر خوان ) ئه‌مه‌ش بایه‌ختی شێوازی نان خواردنه‌که و کاته‌که‌ی و دانانی ڕێز بۆ ئه‌و خوان‌و له‌و منداڵه ده‌گه‌یه‌نێت. فێرکردنی سوپاسگوزاری له‌سه‌ر خواردن و هه‌ستیاری نیشاندان به‌رامبه‌ری له‌لایه‌ن منداڵه‌وه
بۆیه پێویسته کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی خێزان له ده‌وری یه‌ك لانی که‌م ئه‌وانه‌ی له‌وکاته‌دا له ماڵن ، له‌سه‌ر یه‌ك خوان و سوپاسگوزارییان له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه ، که‌شێکی ئه‌وه‌نده جوان دروست بکات که منداڵه‌که‌ش حه‌زی پێ بکات و له‌سه‌ری ڕابێت.
پێویسته دانیشطنی خێزانێك به کۆمه‌ڵ له ده‌وری یه‌ك و له‌سه‌ر یه‌ك خوان له جێی ( مێزی لێپرسینه‌وه و ڕه‌خنه گرتن ) بکرێته شوێنی ( پیاهه‌ڵدان و قسه‌ی خۆش ) بێگومان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پێی هه‌ستاوه ، منداڵ ڕابهێنرێت له سه‌ر پاککردنه‌وه‌ی ده‌م و ده‌ست پێش و پاش نان خواردن
ئه‌نه‌س ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صل الله علیه‌وسلم ) له‌سه‌ر سفره نانی ده‌خوارد و باسی له زیانه‌کانی نان خواردن به پێوه و به ڕۆیشتنه‌وه بۆ ده‌کردین .
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی زیاده ڕه‌وی ده‌فه‌رمووێت :
" هه‌ر که‌س له قاپێکدا بخوات و له پاش ته‌واو بوون قاپه‌که‌ی پاکباتهوه ، ئه‌و قاپه داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ بکات "
په‌یامی ئه‌و فه‌رمووده چه‌ند هه‌ستیاره .. ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان ده‌خورێت خواردن ئاماده بکه‌ن ، ئه‌وه‌ی که ئاماده‌تان کردوه ته‌واوی بکه‌ن و به ڕشتنی زیاده ڕه‌وی مه‌که‌ن.
وه ڕێژه‌ی خواردنیشی دیاری کردووه
" گه‌ده‌تان بکه‌ن به سێ به‌شه‌وه ، به‌شێك بۆ خواردن ، به‌شێك بۆ ئاو ، به‌شێكیش بۆ هه‌ناسه "
ئه‌بو هوره‌یره له‌باره‌ی نانخواردنی پێغه‌مبه‌ری خواوه به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت " پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌رگیز که‌م و کورتی له خواردن نه‌ده‌دۆزیه‌وه، ئه‌گه‌ر پێی خۆش بووایه ده‌یخوارد و پێی ناخۆش نه‌بوایه وازی لێ ده‌هێنا "
ئه‌م یاده‌وه‌ریه‌ی ابن عمریش له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ری خوا له‌باره‌ی ئادابی سه‌ر سفره و میواندریهوه ، جوانترین ڕه‌وشته " ئه‌وانه‌ی له ده‌وری یه‌ك له‌سه‌ر خوانێك کۆده‌بنه‌وه ، با تاکو لابردنی سفره‌که هه‌ڵنه‌ستن ، چونکه ڕه‌نگه که‌سانێك له‌ناویاندا له‌به‌ر شه‌رم کردن له‌به‌ر ئه‌وه تێر بخۆن و هه‌ستن
خێزانه‌کانمان له‌م جۆره ره‌وشت و ئادابانی خۆشه‌ویست ( صل الله علیه‌وسلم ) زۆر پێویستیان پێی هه‌یه، هیوام وایه هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕه‌وشت و ئادابانه زیندوو بکه‌ینه‌وه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئادابی خواردن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]