24
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » **تەنهایی....بەختیار عەلی** » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
24
Dast xosh
نە مانگەشەو نە گەرداو، نە ئەستێرە نە باران
هیچیان نییە
شەوێکم تاریکی راستەقینەی خۆم دەژیم
لێرە نارۆم من خۆرم نییە
تۆ ئەی ئەوەی بۆ رۆحی خۆت دەگەڕێی
لە مندا مەگەڕێ
من نە روو و نە ئاوێنەم نییە
ئەی تاریکی رەها شەوێکی لە من شەوتر لە خیاڵی تۆدا نییە
شەوێک کە مرۆڤ بە چرا بۆی نادۆزرێتەوە، لە نوورا پێی ناگات، دەرگای لەسەر رووناکی نییە
شەوێک وەک سەندوقێکی داخراو
نە قفل و نە کلیلی نییە
شەوێک وەک شەوەکانی دی کلاو ڕۆژنەو و پەشکەخان و پەنجەرەی نییە
شەوێک کە لە زیندان ناچێت، وەکو زیندان پاسەوانی نییە
شەوێک تەنیا خۆیەتی، لە تاریکی خۆی زیاتر کەسی نییە
شەوێک کە لەسەر خۆی دەنووسێت، لەناو خۆی دەنووسێت
دژی خۆی و لەگەڵ خۆیدا دەنووسێت
لەگەڵ خۆیدا دەڕوات، تەنیا و تەنیا لەگەڵ خۆیدا دەگەڕێتەوە
شەوێک کە هاورێی نییە، شەوێک تاریکی دەخوێنێتەوە
تاریکی سەفتە دەکات، تاریکی دەخاتە سەر یەک، تاریکی دەخەوێنێت
تاریکی بۆن دەکات، تاریکی لە خەو هەڵدەستێنێت، جگە لە تاریکی نە دەفتەر، نە مەرەکەبی نییە
شەوێک تاریکیمان پێشکەش دەکات، تاریکیمان بە دیاری دەداتێ، تاریکیمان بۆ دەکات بە کتێب
تاریکیمان بۆ دەکات بە باخ، جگە لە تاریکی گوڵی تری نییە
شەوێک تەنیا دەتوانێت خۆی بکوژێت، چونکە لە خۆی زیاتر دوژمنی نییە
تەنها لە دەرگای خۆی دەدات، چونکە جگە لە خۆی میوانی تری نییە
ئەی دۆست، ئەی دۆست ئەو شەوە منم، منم کە لە تاریکی زیاتر هاورێم نییە
16
dast xosh
16
16
16
16
بەرلەوەی شەو دابێت، من تەنهام. بەرلەوەی خۆر هەڵبێت... من تەنهام. بەرلەوەی بەر تەوری زێڕینی هەر بایەک بکەوم کە لە کوشتنی سنەوبەرەکان دێتەوە، لێرەدا لە چاوەڕوانی هەموو شێوەکانی مردن‌دا دەوەستم و تەنهام.
زۆر زۆر جـــوانــه
ده سته کانت خۆش گوڵی گوڵان .
dastt xosh be
babatakat jowano srenj rakesha
16
من تا ئێستا دوو به‌رهه‌می "به‌ختیار عه‌لی"ــم خوێندۆته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسینی نووسه‌ران كه له‌باره‌ی كه‌سی ناوبراوه‌وه نووسراوه. له ڕاستیدا ئه‌و زۆر به‌توانایه، جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شتیم به‌دڵ نیه لێ ئه‌و له لوتكه‌دایه‌و به‌جیاوازی ده‌زانم له‌گه‌ڵ هه‌مووان. .
تەنهایی...ئەی ئەو ئەستێرەیەی کە باوەڕم پێتە، ئەی دوا مەرهەمی زێڕین کە دەتدەم لە مردنم. تۆ دوا خوێنیت کە من سوێندت پێدەخۆم، ئەی دوا نەتەوەی من... ئەی برای ئەبەدییم.
من پێم وایه هه‌رقه‌ڵه‌مێک که به‌ختیار عه‌لی ده‌یخاته سه‌ر کاغه‌ز ، شاکاره !!
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و شاکارانه‌ی به‌ختیار عه‌لی که من زۆر زۆر حه‌زی پێ ئه‌که‌م ...
ده‌ستت خۆش بێت جولینا خان ... هه‌ربژیت...

16
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » **تەنهایی....بەختیار عەلی** » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]