dast xosh har bjit
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » (*** خه‌یاڵی تۆ ***) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh har bjit
دةستةكانت خوش بيت ئةزيزم بؤ ئةم هؤنراوة جوانة هةر سةركةوتو بيت
16
خۆشم ده‌ویستـی به‌سه‌دان شه‌و به خه‌یاڵی تۆوه نوستووم
گیانه‌کـــه‌م خـۆ بیرت دێ چۆن لـــه ئاسمانت ئـــاوا بووم
دڵم وه‌ک جانتاکه‌ی شانت لــــه بـــاڵات جیـــــــانا بوه وه
وه‌ک په‌رچه‌مت بێ شــــــه‌رم بوو له ڕوخسارت نابوه وه
حه‌زم ده‌کرد وه‌ک هـاوڕێکه‌ت توندتوند بیگرم ده‌سته‌کانت
ببمه سایه له ســــه‌ر بـــاڵای هــه‌موو حه‌ز و خه‌ونه‌کانت
حــه‌سودیم بــــه‌وه‌شدا ده‌هات که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکا د‌ه‌وه‌ستای
لــــه ئاهـــم تـــێ نــــاگه‌یشتـی لـــــه نزاکانم ناترســـای
من گوڵم ئه‌باراند به سه‌رتا تۆ دڕکت لــه ڕێگام ده‌چـــاند
من هه‌ر بارانی ئه‌وین بووم تۆش به‌فری خه‌مـت ده‌باراند
چه‌ند جار هاتم ده‌رگای دڵم بۆ ئه‌وینت دایـــــه سه‌ر پشت
چۆن دڵت هات ئه‌و سکاڵا بـــێ زمـــــانانه‌ی منت کوشت
تێ ناگه‌م ئه‌مڕۆ هاتویته بـــــێ شه‌رمــــــانه ده‌مـــدوێنی
ده‌ڵیێ ی له بیرت چۆته‌وه بــــه‌و داخه‌وه بــــم خــه‌وێنی
که‌ی هێنده میهره‌بان بویته سۆزت لـــه ڕووم بکــه‌یته‌وه
مه‌حاڵه تازه بتوانی باجـــی وه‌فــــای من بـــه‌یتــــــه‌وه
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » (*** خه‌یاڵی تۆ ***) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]