زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » .......بــەم گـــەردوونـــە درۆ ئــەکــەیـــت........ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
دهستت خۆش بێت هۆنراوهیهکی زۆر جوان بوو
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
dast xosh har bji hondrawaki jwana
لەبن هەر دارێک لا ئەدەم
بە باوەش درۆی لێ ئەبارێ
نازانم
من شێت بووم
یان دنیا بۆنی ئاخیرەی لێ دێ
بەس زارت لەم ڕووبارە وەر بدە
ڕێ لە کۆچی ماسی یەکان بگرە
کە بەکۆمەڵ بۆ کۆشی هەوور دەڕۆن
بەدوو ئیلهامی باران کەوو توون
دەریا بە دەمت پیس نابێ
بەس لە بۆنت
شەپۆلەکان بێزار ئەبێ
دەستم بەرێ با ئاشت بینەوە
ئەم دنیایە
جێگەی شەڕی من و تۆی تیانابێتەوە
ها جەستەم لەت لەتی کە
چاوی توینوو تی پێ تێر بکە
بەس دڵنەوایی گووڵە ڕەش پۆشەکان بەرەوە
کە لەترسی سەر بڕین
جوانی خۆیانیان شاردۆتەوە
وەرە ئینسان با ئاشت بینەوە
دنیا شەکەت و ماندووە
ئەم بارە تاوانە مەدە بە کۆڵیا
لەسەر سەکۆی بەرزی خەیاڵت
وەرە خوارێ
هاوار مەکە بەم گەردوونە
بەم گەردوونە درۆ ئەکەیت
گەر سوێند بخۆیت
ڕاستیت خەوونەوو بوونی نیە
لە خەوی درێژت ڕا چەنە
ئەم دنیایە هووتێل نیە
دەرگا ئاوەڵاو
حەووشەی قەبر چاوەڕێ یە
ژیانی سەر مەدی بۆ کەس نیە
دەستت بێ نەوو با ئاشت بینەوە
ئەم هەموو شەڕوو کووشتارە بۆچی یە
دنیا کانی ئەوینە
دەست نوێژت بە تاوان مەشکێ نە
وەرە ئینسان
دەستم بەرێ با ئاشت بینەوە
وەڕین کوا پیشەی مرۆڤە
لە ڕووباری تەووبە خۆت هەڵ کێشە
بەر لەوەی بۆنی ووشەت
لە ژوورەکانی پشت پەردەی ترسەوە
بێتە گۆڕێ
ئەووسا پەشێمانی دادت نادات
تیشکی خۆر
کوا بە بێژنگ ئە گیرێ
دڵ نیابە
لە بیرت ئەنێن
لەبری (الحەد ) بەردی (ڕەجمت ) بۆ دا ئە نێنن
...........................
بەشێکە لە قەسیدەی گەردوون
بیرەوەری یەکانی نامۆ
................................................
ژیان خۆشە
نازانم هەڵەی کێ یە
وا پڕ کرا لەم هەموو نەخۆشە
..............................................
نوسهر(( نامۆ))
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » .......بــەم گـــەردوونـــە درۆ ئــەکــەیـــت........ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]