16
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » زۆر ده‌ترسم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
16
ده‌ست خۆش بێت هه‌چیه‌ک پێشکه‌شی ئه‌و هونه‌رمه‌ده بکه‌ین هه‌ر که‌مه
24
16
زۆر سوپاست ده‌که‌م ڕه‌نگين خان هيوادارم به‌دڵت بوبێ..
بةراستی هونراوةیةکی زور زور خؤشة سةرکةوتوبیت کاک رةوشت
24
جوانه ده‌سته‌كانت خۆش بیت
هاورێی به‌رێز کاکه ره‌وشت گیان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــهزیـــــزم
هـــــــــاورێت ،،،،،
حسێن خۆشناو‌و
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هۆراوه
13
بۆ رۆحی پاکی هونه‌ر مه‌ند
ئه‌رده‌ڵان به‌کر
باوکی دوین
به جێت هێشتین
له ئاوازی دڵه‌کاندا
له جریوه‌ی باڵنده ئاواره‌کاندا
له شنه‌ی بای به‌یانیاندا
له سۆزی یادی ووشه‌کاندا
به‌جێت هێشتین
زۆر ئه‌ترسم
ئه‌و ترسه‌یه ...هه‌موومانی گرتۆته‌وه
له‌ووڵاتی غه‌ریبیدا..............
به بێ یاد
به بێ وڵات
سه‌ر بنهینهوه
\\\\
تاراوگه‌ی ئاواره‌کان شه ڵهژاوه
له ئاکامی کو تو پڕی کوژانه‌وه‌ی
چرای ژینت
له هه‌ستی غوربه‌تی نامۆ
له ڕووی زه‌ردی نه‌وه‌کانی
وڵاتی ...سه‌ده‌ی شمشێر و
ڕووی هه‌زار ده‌رد
جه‌نازه‌که‌ت له سه‌هۆل به‌ندانه
نوستووه
چاوه‌کانت گه شتی تۆزی وڵاتێکیان
سپاردووه
به‌ره‌و وڵات هه‌نگاو ده‌نێن
ئاوازه‌کان هاوار ده‌که‌ن
دڵێکه....غوربه‌تی وڵاتێکی
هه‌ڵگرتووه
گولی ته‌مه‌ن...فرمێسکی خاک
ڕاوه‌ستاون
دوا ماڵ ئاواییت لێ ده‌که‌ن
سه‌بووری بۆ ئازیزانت
ده رئهخهن
زۆر ئه‌ترسم
له وڵاتی غه‌ریبیدا سه‌ر بنێمه‌وه
به بێ لاوانه‌وه‌ی دایک و
به‌بێ قژ ڕنینی خوشک و
به بێ فرمێسکی ئازیزان
تو خوا...توخوا ... له‌سه‌ر شۆسته‌ی
جاده‌کانی شاره‌که‌م
ئه‌گه‌ر هاتمه‌وه
ڕاوه‌ستن بۆ یه‌ک چرکه
بۆ ڕێزلێ نانی غۆربه تم
من به‌رپرس نیم
من چاوێلکه‌ی چاوی عه‌شق و
من هۆنراوه‌ی عه‌شقی خه‌مم
چاوبگێڕن
جه‌نازه‌ی لاوێکی کورده
له تاراوگه‌ی ئاواره‌کان
به‌ره‌و شاری..کۆشک و ته‌لار
ڕێ ده‌گرێت و
به‌رپرس نیه
باڵنده‌ی عه‌شقی خه‌مه
له‌هێلانه‌ی خاکی ژیان
بێ به‌رییه
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » زۆر ده‌ترسم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]