ئــــامـــیـــن سه‌ركه‌وتوبیت بابه‌تێكی به سووده
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » 7 کۆمه‌له رزگاربووه‌که » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ئــــامـــیـــن سه‌ركه‌وتوبیت بابه‌تێكی به سووده
ده‌ستت خۆش بێت خودا ته‌مه‌نت درێژ بكات
16
16
16
حه‌وت کۆمه‌ل له‌رۆژی قیامه‌ت خوا سێبه‌ریان بۆ ده‌کات که رۆژ زۆر نزیکه له مرۆڤه‌کان
هه‌ر یه‌که‌و به ئه‌ندازه‌ی گوناهه‌کانی ئاره‌قه‌ی کردووه. فه‌رمووده‌که‌ش به‌م جۆره‌یه
له ئه‌بوهوره‌یره ، گێراویانه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ : حه‌وت جۆر که‌سان هه‌ن خوا گه‌وره سێبه‌ر داریان ده‌کات له سێبه‌ری خۆیدا ، له‌رۆژێك هیچ سێبه‌رێك نیه جگه له‌سێبه‌ری ئه‌و نه‌بێت
1- پێشه‌وایه‌کی دادپه‌روه‌ر
که مه‌به‌ست له‌پێشه‌وایه‌کی باوه‌ڕداره حوکم به ئایینی ئسلام بکات، له‌ریگه‌ی قرئان و سوننه‌ته‌وه دادپه‌روه‌ری بڵاوبکاته‌وه، جیاوازی له‌نێوان خزم و که‌س و کاری خۆی له‌گه‌ل خه‌لکی تر نه‌کات ، وه‌ك ئمامی (عمر) که دادپه‌روه‌ریه‌کی ته‌واوی ده‌کرد.
2-لاوێك له‌به‌ندایه‌تی کردن بۆ خوا پێگه‌یشتوه
که‌مه‌به‌ستی لاوێك وازی له خۆشیه‌کانی دونیا بهێنێت به‌ندایه‌تی بۆ خوا ده‌ربڕێت و هاوتا و شه‌ریکی بۆ په‌یدا نه‌کات ، له‌و ته‌مه‌نه توانای زینا و عه‌ره‌ق خواردن و دزی و غه‌در.....
هه‌یه که‌چی ئه‌و له‌به‌ر خوای گه‌وره واز خۆشیه‌کانی دونیا ده‌هێنێت، خه‌ریکی به‌ندایه‌تی کردنه بۆ خوا
3-پیاوێك که دڵی په‌یوه‌ست بی به مزگه‌وته‌وه که هه‌ر لێی ده‌چێته ده‌ره‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆی
4- دوو پیاو له‌به‌ر خوا یه‌کتریان خۆش ویستوه له سه‌ر ئه‌وه‌ش کۆبونه‌ته‌وه و جیابوونه‌ته‌وه
که مه‌به‌ستی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که‌وا خۆشه‌ویستی نێوانیان ته‌نیا له‌به‌ر خاتری خوا بێت نه‌ك له‌به‌ر مه‌سله‌حه‌تی دونیا وه مه‌به‌ستی جیابونه‌وه ئه‌وه‌یه که خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌وه‌نده زۆره که مردن لێکێان جیابکاته‌وه
5-پیاوێك له چۆلی دا زیکر و یادی خوا کردووه فرمێسك له دوو چاوی هاتۆته ده‌ر
که‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌و کاته‌ی ته‌نیا و که‌ست له‌گه‌ڵ نیه بیر بکه‌یته‌وه له دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره له ترسی سزای خوای گه‌وره بگرێت.
6-پیاوێکیش ئافره‌تێکی خانه‌دان وجوان بانگ بکات ئه‌ویش ده‌ڵێ: من له‌خوا گه‌وره ده‌ترسم
مه‌به‌ست له پیاوێکه که‌توانای زینا کردنی هه‌بێ ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوای لێده‌کات جوان و خانه‌دان بێت و پیاوه‌که‌س هیچ شتێک نه‌بێ بیگێرێته‌وه ته‌نیا ترسی خوا نه‌بێ که بیگێرێته‌وه
7-پیاوێکیش سه‌ده‌قه‌ی کردووه، شاردوویه‌ته‌وه هه‌تا ده‌ستی چه‌پی نه‌زانێت ده‌ستی راستی به‌خشیوه.
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده به‌نهێنی خێه ده‌کات که که‌س نه‌زانێت له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌ش ده‌یبه‌خشێت .
خوایه ئێمه‌ش یه‌کێک بین له 7 کۆمه‌ڵه‌یه امین
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » 7 کۆمه‌له رزگاربووه‌که » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]