وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - پاشایەکی چاو برسی و ژنێکی ژیر - ئایین - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

پاشایەکی چاو برسی و ژنێکی ژیر

1

ئەگێڕنەوە '' پاشایەک دڵی بە ژنی یەکێک لە وەزیرەکانیەوە ئەبێت ، ئەیەوێت بە هەر وەسیلەیەک بێت لە یەکیان جیا بکاتەوە و بیکاتە ژنی خۆی ، فکر لە پلانێکی باش ئەکاتەوە ، بڕیار ئەدات وەزیرەکەی بۆ کارێکی تایبەتی بنێرێتە دەرەوەی شار ، وەزیر بانگ ئەکات و ڕاوێژی لەگەڵ ئەکات ، بە فەرمانی پاشا وەزیر لە شار ئەچێتە دەرەوەی شار،  بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی سەرشانی ، هەر کە وەزیر ئەڕواتە دەرەوەی شار پاشا خۆی ئەگەیەنێتە ماڵی وەزیرەکەی ، ژنی وەزیر بێئاگا لە ڕاز و نیازی دڵی پاشا ، بەخێرهاتنێکی گەرمی ئەکات و ڕێزێکی زۆری لێ ئەگرێت ، پاشا ڕاستەوخۆ باسەکە ئەکاتەوە کە چۆن عاشقی بووە ، ژنی وەزیر دوای ئەوەی لە نیەتی دڵی پاشا تێئەگات و بۆی دەر ئەکەوێت پاشا تەماحی تێکردوە ، مۆڵەت لە پاشا وەر ئەگرێ و بۆ ماوەیەک پاشا جێئەهێڵێت ، دوای چەند ساتێک بە خۆیی و دەفرێکەوە ئەگەڕێتەوە و دەفرەکە لەبەردەم پاشایا دائەنێت ، دەفرەکە چەند هێلکەیەکی کوڵاوی تیا ئەبێت و هەر یەکە لە هێلکەکان بە ڕەنگێک ڕەنگ کراون  سپی ڕەش زەرد ... هتد ، ئینجا بە پاشا ئەڵێت قوربان فەرموو هێلکەیەک هەڵگرە و پاکی بکە و بیخۆ ! پاشا سەری ئەسوڕمێت لەم کارەی ژنە وەزیر ، بەڵام ڕەتی ناکاتەوە و دەست ئەبات هێلکەیەک دەر ئەکات پاکی ئەکات و ئەیخوات ، دیسان ژنەوەزیر ئەڵێت قوربان دانەیەکی کەش هەڵبگرە و پاکی بکە و بیخۆ ! دیسان پاشا  هێلکەیەکی کەش هەڵئەگرێت و ئەیخوات ، بەم شێوەیە هەتا هەموو هێلکەکانی ناو دەفرەکە دەرخواردی پاشا ئەدات  ، پاشا ئەڵێت ئەوە هێلکەکانم تەواو کرد ، پێم بڵێ حیکمەتی ئەم کارەت چیبوو ؟ ژنی وەزیر یەتە جواب و دەڵێت ' قوربان پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە چەند پرسیارێکت لێ دەکەم ، پاشا دەڵێت فەرموو ' ژنی وەزیر دەڵێت ' قوربان ئەو هێلکە کوڵاوانەی کە یەکە بە یەکە پاکت کردن و خواردتن ڕەنگیان چۆن بوو ؟ پاشا دەڵێت هەریەکەیان ڕەنگێکی هەبوو ، ژنی وەزیر دیسان ئەپرسێت و ئەڵێت ئەی تامیان چۆن بوو ، پاشا دەڵێت هەموویان یەک تامیان هەبوو ، ژنی وەزیر دەڵێت قوربان وەڵامی خۆتت وەرگرت ، ئەگەر چی ئافرەتەکان هەریەکەیان ڕەنگ و شێوەیەکیان هەبێت بەڵام دڵنیابە هەموویان یەک تامیان هەیە هەر وەک ئەو هێلکە کوڵاوەی ئێستا خواردت ، لەبەر ئەوە ڕازیبە بە خێزانەکەی خۆت و چاو مەبڕە ئافرەتی خەڵکی  ، پاشا سەری لە ژیری ئەم ئافرەتە سوڕئەمێنێت بۆیە  پەشیمان ئەبیتەوە  لەو هەڵوێستەی و ئەم ڕوداوە ئەبێت بە پەند و عیبرەت بۆی