وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکە لە هەولێر دادەنرێت - ته‌كنه‌لۆژیا - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر راسته‌ سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت له‌موو دوا ده‌بیت هێلیکیش بۆ فرۆکه‌ دروست بکه‌ین

2

نرخی ئه‌و فڕۆكانه‌ له‌ 100000$ ڕه‌ت نادات ، ئینجا مه‌سئول و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
له‌مه‌ودوا له‌ جیاتی بچن سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رز بكڕن ده‌چن ئه‌م جۆره‌ فڕۆكانه‌ ده‌كڕن،
كوره‌ وا ئێمه‌ نازانین سیاره‌ بهاژۆین ئینجا نۆره‌ی ته‌یاره‌یه‌ ، رۆژێ 2 - 3 كه‌س له‌ خوارێ ده‌مری
چییه‌ كاكه‌ ؟؟؟ والله‌ 2 فرۆكه‌ له‌ ئاسمان خۆیان له‌یه‌ك داوه‌ و كه‌وتونه‌ته‌
خواره‌وه‌ و 3 كه‌سیان له‌سه‌ر زه‌وی كشتوه‌ هههههههههه

ده‌ست خۆش

1


http://www.zagrostv.com/files/articles/large/040112095206.jpeg

بڕیارە ئەمساڵ کۆمپانیای ZEN AIRی ئەمریکی کە فڕۆکەی جۆری Stol 701 دروستدەکات، کارگەیەک بەسەرپەرشتی نەریمانی فڕۆکەوان لە هەولێر بکاتەوە.

نەریمان ئەنوەر ساڵح ناسراو بە (نەریمان فڕۆکەوان)، ئەو گەنجەی شاری هەولێر کە یەکەمین فڕۆکەی بە سەرکەوتوویی دروستکرد و فڕاند، مانگی رابردوو لەلایەن کۆمپانیای ZEN AIR داوەتی فەرەنسا کرا. دوای سێ رۆژ گفتوگۆ، کۆمپانیاکە گرێبەستێکی لەگەڵ نەریمان ئیمزاکرد ، بۆ کردنەوەی لقێکی ئەو کارگەیە لە هەولێر .



نەریمان لە لێدوانێکدا بە (رووداو)ی راگەیاند: ئەو داوەتنامەیەی کۆمپانیای ZEN AIRی ئەمریکی لە لقی فەرەنساوە بۆ من هات، دوای ئەوەبوو کە بە سەرکەوتنی پڕۆژەکەی منیان زانی کە دروستکردنی یەکەم فڕۆکەبوو لە کوردستان، لەجۆری هەمان ئەو فڕۆکەیەی کە ئەو کۆمپانیایە بە سەدان کارمەندی لێهاتوو و شارەزا دروستیدەکات، بۆیە پەیوەندییان پێوەکردم تاوەکو لقێکی کۆمپانیاکە لە هەولێر بکەمەوە. نەریمان ئەنوەر کە لە فەرەنساوە بە تەلەفۆن بۆ (رووداو) دەدوا، گوتیشی: کە گرێبەستێکی لەگەڵ ZEN AIR مۆرکردووە، خۆیشی پێشتر لە کوردستان مۆڵەتی دروستکردنی کارگەی دروستکردنی فڕۆکەی وەرگرتووەو زەویشی بۆ ئەو مەبەستە لە هەولێر وەرگرتووە.

ئەوەشی راگەیاند: کە کۆمپانیایZEN AIRخۆی و هاوکارەکانی هەولێری دەخاتە خولێکی یەک مانگەوە تاوەکو زیاتر بە تەکنیک و شێوازەکانی دروستکردنی ئەو فڕۆکەیە ئاشنابن کە ئەو کۆمپانیایە دروستیدەکات. گوتیشی : ئەمساڵ 2012 لقی ئەو کۆمپانیایە لە هەولێر دەکرێتەوە.


zagrostv