وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌ - ســڵاو لە ئێوە . . . بـــۆ (بەڕێوەبەرایەتی) - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی - یانەی سەرهەنگ موحسین

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

ئاگاداری یانە
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و هاوکاریتان بۆ گەشەپێدانی مەکۆ
27 / 02 / 2026
بەخێربێن بۆ مەکۆکانی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین
27 / 02 / 2026

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

سوپاس بۆ هەموو لایەکتان . . .
هاوڕێیان من پێم وایە ئێمە (دەستەی بەڕێوەبەرایەتی) دەبێ لە چالاکیدا پێشەنگ بین ، بۆ ئەوەی هاندەربین بۆ هەموو ئەندامان.
ئەگەر بمزانیبوایە دەتوانم بە هۆی بوونی ئەو پلەیەم سودی تەواوم هەبێت بۆ یانە ، بێگومان وەها بڕیارێکم نەدەدا.
بەڵام ... هەروەک پێشتر ئاماژەم بۆ کردوە ، بە هۆکاری نەبوونی کات ، ناتوانم وەك پێویست چالاکیم هەبێت و ئەرکەکەم جێبەجێ بکەم.
بۆیە داوای لێبوردنتان لێدەکەم باشتر وایە هاوڕێیەکم ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت، ئەوکات منیش ئاسودە دەبم.

بێگومان هەرکاتێکیش بۆم گونجاو بێت ، چالاکییم دەبێت و بە پێی توانا بەشداری بابەتەکان دەبم.

سەرکەوتووبن . . .

7

با دواتر كاك سه‌هه‌ند قسه‌یه‌كی تێدا بكاته‌وه‌، چۆنی پێ باشه‌ وا ده‌كه‌ین. .

6

منش پێم باشه‌ بمێنیته‌وه‌

5

SAWSAN نووسی:

سڵاو کاکه‌ سه‌هه‌ند
زۆر دڵگرانم به‌ بریاره‌که‌ت  دوای تۆ ده‌توانی دوو ڕۆژ جارێک سه‌ردان بکه‌ی که‌سمان
گله‌یمان نه‌کردوه‌ ده‌زانین که‌ سه‌رقاڵی، من پێم باشه‌ بمێنیته‌وه‌

هه‌مان قسه‌م هه‌یه‌!!

4

سڵاو کاکه‌ سه‌هه‌ند
زۆر دڵگرانم به‌ بریاره‌که‌ت  دوای تۆ ده‌توانی دوو ڕۆژ جارێک سه‌ردان بکه‌ی که‌سمان
گله‌یمان نه‌کردوه‌ ده‌زانین که‌ سه‌رقاڵی، من پێم باشه‌ بمێنیته‌وه‌

3

سلام علیكم. ئه‌و بڕیاره‌م پێ ناخۆشه‌ به‌س وه‌ك ئاماژه‌ت پێی كردووه‌ كاروبارت هۆكاره‌، منیش ڕێز له‌ دۆخت ده‌گرم لۆیه‌ش پێم باش بوو ده‌سته‌ ئاگادار بن. چاوه‌ڕێی قسه‌ی ئه‌وانیترین.

2

22

1

سڵاوی خواتان لێبێت . . .

سەرەتا سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە پێش من لە بەڕێوەبەرایەتی (YSM) بوون ، متمانەیان پێ کردم و وەک جێگری بەڕێوەبەر پلەیان پێدام. هیوادارم توانیبێتم خزمەتێکی بچوکی ئەو ماڵە بکەم.

ماوەیەکە زۆر سەرقاڵم ، وەك پێویست نەمتوانیوە سەردانی یانە بکەم و لە بابەتەکان بەشداریم کەم بووە.
بۆیە زۆر جار هەست دەکەم ئەو بەرپرسیاریەتییەی لێرە لەسەر شانمە ناتوانم وەك خۆی بە جێی بگەیەنم.
دیارە ئەرکی ئێمە لێرە چاودێری کردنی یانە و هەوڵدانە بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی. من کە نەتوانم ئەوە بکەم چاکتر وایە کەسێکیتر شوێنەکەم بگرێتەوە.

بۆیە داواتان لێدەکەم کەسێکیتر بۆ شوێنی من دیاری بکەن ، بەڵکو بتوانێ زیاتر خزمەتی ئەو ماڵە جوانە بکات.
إن شاءاللە منیش دوای ئەوە بەپێی کات سەردانی یانە دەکەم.

لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەك