22
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ((گفت‌و گۆی نێوان من و مانگ)) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
22
16
22
منیش گوتم گه‌رحه‌زئه‌كه‌ی بزانی كێیه ئه‌م جوانـــــــــــه
ببن به هاوڕێ تامردن ئه‌و نازداره‌ش(چرۆ)خانـــــــــه
![]()
- هی کێیە ؟
به‌خه‌یاڵی ڕووخساری تۆ خه‌وم زڕاو شه‌و دره‌نگـــــــه
من بێدارم و ئه‌ناڵێنم دونیاش خامۆش و بێ ده‌نگــــــــــه
جگه له‌مانگ هیچ شك نابه‌م تاجوانی تۆی بۆباس بكــه‌م
پرسیم له‌مانگ تۆ ئاماده‌ی گه‌ر پرسیارێكت لێ بكــــه‌م؟
گوتی فه‌رموو لێم بپرسه چی ئه‌ته‌وێ من ئامـــــــــــاده‌م
له‌گه‌ڵ مانگدا به‌گفتو گۆ كاتێكی زۆر بووین به هـــاوده‌م
گوتم ئه‌تۆ گه‌ڵێ جوانی له تۆ جوانتر ئاخۆهه‌یــــــــــــــه
گوتی نه‌خێر زۆر ئاسته‌مه ئه‌گه‌ر هه‌شبێ تاقانه‌یــــــــــه
گوتم به‌ڵێ ئه‌وقه‌شه‌نگه‌ی سه‌ركرده‌ی دڵی شه یدامـــــــه
گه‌لێ له‌تۆ جوانتره‌گه‌ر ده‌ی بینی وینه‌ی لامـــــــــــــــــه
مانگیش گوتی زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی دڵت ببیـــنـم
ئه‌گه‌ر له‌من جوانتربێ پێی شادومان و گه‌ش بینـــــــــــم
منیش سینه‌م بۆی واڵاكرد گووتم فه‌رموو لیی بڕوانــــــه
ئه‌گه‌ر له‌تۆ جوانتر نه‌بوو بڵێ ئه‌مه كه‌ی جوانــــــــــــــه
مانگ له‌جوانی سه‌ری سووڕما ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ی وایه
قه‌شه‌نگ وشۆخ ونازه‌نین له جوانیدا بی هاوتایـــــــــــــه
منیش گوتم گه‌رحه‌زئه‌كه‌ی بزانی كێیه ئه‌م جوانـــــــــــه
ببن به هاوڕێ تامردن ئه‌و نازداره‌ش(چرۆ)خانـــــــــه
گوتی گه‌لێ به‌خته‌وه‌ربووم كه‌شازاده‌ی جوانیم ناســـــــی
له‌لای خۆر‌و ئه‌ستێركان به‌شای جوانان ئه‌كه‌م باســـــــی
به‌مانگم گوت خه‌و دایگرتم توانای گوتنم نه‌ما ئازیــــــــز
تادیدارێكی تر ده‌تبینم گه‌ردنم ئازادكه خوا حافیـــــــــــــز.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ((گفت‌و گۆی نێوان من و مانگ)) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]