كه ههڵهكهت چاككرد ئهوجا دهتانم دهستخۆشی بنووسم
سوپاس بۆ بهرچاوخستنی ئهم نووسینه.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » محوی بۆ سارا هەڵدەبژێرێت ؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
كه ههڵهكهت چاككرد ئهوجا دهتانم دهستخۆشی بنووسم
سوپاس بۆ بهرچاوخستنی ئهم نووسینه.
16
chakm krd kaptn
مودیر سهردێر ههڵهی ههیه. .
بەجێ نایێ، دەبێ ڕووکەینه سارا
حەقی ئادابی مەجنوونی له شارا
محوی بۆ سارا هەڵدەبژێرێت ؟؟ ئەو هێزە چیە وادەکات سارا لەشار شیاوتربێت بۆ شێتی ؟ ئەو سارایەی محوی هەمان ئەو سارایە کە ئێمە دەتوانین بچین بۆی ؟
یاخود ساراکەی ناو رۆحی محوی خۆیەتی ؟؟
سارا هێمایه بۆ سروشت و گەڕانەوە بۆ باوەشی دایکی یەکەم و شاریش هێمایه بۆ سروشتی دەستکردو له ناوبردنی ئارامی و جوانی لادێکان و قەرەباڵغی و نەبوونی تەنهایی و سکون ، هەر ئەمەیه ڕەمزو ڕازی خەلوەتی سۆفییەکان و تەنها نشینی عارفەکان و ناپەیوەست بوونی شێتەکان ..
لەوشوێنەی ئەقڵ دەسەڵاتی بەسەر لەشا هەیه ، قەره قۆزەکانی شێتی ناتوانن یاری بکەن ،سنورەکانی ئەقڵ ڕێ نادەن مرۆڤ لەسەر شەقام بخەوێت ،ڕێ نادەن مرۆڤ ڕۆژێک تا ئێواره درۆ نەکات ، ڕێ ناوەن ساتێک منداڵی ڕۆح یاری به گڵ و بەردی لەش بکات و بێ هیچ فیز و هۆکارێک بیخاته سەما . ئەقڵ سومبولی شارەو شار شێتی قبوڵ ناکا ، سارا سومبولی هیچەو هیچیش هیچ نیه تا شتێک وەربگرێت یا ڕەت بکاتەوه . شار حوکم دەدات ،سارا بێ دەنگه .شار سنوری هەیەو کۆڵان و ژوورو سوچی هەیه ، سارا سارایه ، بێ سنورو بێ ڕێوڕەسم و بێ سلوک و بێ سوچه ،ئەگەر سارا سلوکێکی هەبێ ئەوه بێ سلوکییه . بۆیه مەحوی له شار بێزارەو بۆ گەشتن به مەجنوون و ئەدای شێتی ڕوو دەکاته سارا . شێتەکانی شار دەیانەوێت لەوان بچیت ،وەک و ئەوان شێت بیت .شێتی مۆدێلی نییه ،شێتی ئەوپەڕی ئازادییه ،مەحوی له شێتی شار بێزارەو وەڕسه له مۆدێل ،ئەو به شوێن ئازادییەوەیه .
لە هەر جێیەک هەڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ ڕوخان مەحوی
ئەگەر ئەقڵی ببێ ،لەو جێگه ئاونگی ئەقڵ چ بکا ؟
گەیشتن بەوپەڕی سادەیی و شێتی و دەشتەکی بوون و ڕزگار بوون له مۆدێلەکانی مۆدێل ،پەیمانی مەحوییه لەم دێڕه شیعرەدا ...
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » محوی بۆ سارا هەڵدەبژێرێت ؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]