په‌ڕه 1
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی » به گوێره‌ی توانات هاوكاریمان بكه!
په‌ڕه 1
16
گۆران که لاری :
بۆ له یاری کۆتای ڕاهێنه ر یاری به تۆ نه کرد ؟
سه‌رهه‌نگ:
هۆیه‌كه بۆ ڕاهێنه‌ری گۆلچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و به‌رپرسیاره.
گۆران که لاری :
کاك سه رهه نگ یه کێ له براده رانت له به ر ئه وه ی تۆ یاریت نه کردحه زی ده کرد هه ولێر بدۆڕێ ؟
سه رهه نگ:
سبحان الله . . حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بزانیت كه چه‌ندین كه‌س ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندم كه حه‌زیان كردووه هه‌ولێر بدۆڕیت له‌یاری كۆتایی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف ، دیاره ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه من یاریم نه‌كردووه! من زۆر به‌وشته دڵگران بووم و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دڵخۆشم بوو كه ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی و په‌رۆشی هاندهرهكانم بۆ ده‌ركه‌وت. به‌ڵام لێڕه‌وه پێیان ده‌ڵێم به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر مه‌به‌ستنه‌وه به ته‌نیا كه‌سێك، باكهسهكه من یان هه‌ر كه‌سێكی تر بێ، هیوادارم له‌یارییه‌كانی داهاتوودا به‌په‌رۆشه‌وه له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بن و له‌هاندانیان به‌رده‌وام بن بۆ من و یانه‌كه‌م.
گۆران که لاری :
بیرت له وه نه کردۆته وه بچیته ده ره وه ی عێراق یاری بکه یت ؟
سه رهه نگ:
به‌ڵێ دووجار وایان لێكردووم بیر له‌ده‌ره‌وه عێڕاق بكه‌مه‌وه.
گۆران که لاری :
تا ئێستا هیچ یانه یه ك داوای بۆندی لینه کردوی له ئه وروپاو له ئاسیا ؟
له‌ئاسیا با هه‌بووه، ئه‌وكاته‌ی له‌هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بووم، له‌ئه‌و روپاش یانه داوایان نه‌كردووم به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌بوونه هه‌وڵیان بۆم داوه بمبه‌ن.
گۆران که لاری :
بۆ یاریبه رامبه ر کوێتی کوێتی تۆ ده بی به گۆڵچی یان کاك احمدعه لی؟
سه رهه نگ:
هێشتا كاتێكی زۆرمان ماوه بۆ ئه‌و یارییه، جارێش دیار نیه.
گۆران که لاری :
ئیمه یله که تم بۆ بنێره ؟
سه رهه نگ:
SARHANGMUHSIN@yahoo.com بۆ هه‌مووان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Luis-Alvares
Luis-Alvares
پارسال له خولی یانه پاله وانه كانی ئاسیا له یاری به خته كۆر له نێویاریگای به خته كۆر تۆ گۆلچی سه ره كی بووی هه ولێر دوو گۆلی خوار دوای ئه وه ئه كره م سلمانی راهێنه ر تۆی هێنایه ده ره وه یاری به دیدار حامد كرد كاتێك تۆ اتیه ده ره وه واتا تبدیلی كردی ده ستت بۆ ئاسمان به رز كرد هه ندێك قسه ت كرد ئه م قسانه چی بوو توره دیار بووی؟سه رهه نگ :
كه ده‌ستم بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه ته‌نها چه‌ند جارێك وتم ( ته‌نها تۆ حه‌قت لایه والله والله )
Luis-Alvares
معاشت چه نده؟سه رهه نگ :
به په‌یامی تایبه‌تی پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ویستت.
Luis-Alvares
جگه له سایتی خۆت چ سایتێكی تر ده كه یته وه؟سه رهه نگ:
وێبچن ، سی فۆڕ كورد ، گۆگڵیش زۆر به‌كاردێنم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
smackdawn
smackdawn:
برام تهمهنهکهشت نهگۆتسه رهه نگ:
ته‌مه‌نم له‌نێوان 21 - 24 ـــه
ــــــــــــــــــــــ
barani shaw
barani shaw :
من دةڵێم بۆ لةزۆربةی هۆنراوةکانت ناوی کۆلێژ دێنی؟یادگارێکت هةیة؟سه رهه نگ:
به‌ڵێ له‌كۆلێژ ته‌نیا یه‌ك یادگاریم هه‌یه كه ئه‌ویش تیایدا هۆنراوه‌یه‌كم نوسی به‌ناوی ( له‌غه‌یبه‌وه خۆشم ویستی )
چه‌ند نوسینێكی تریشم له‌سه‌ر كۆلێژن به‌ڵام ئه‌وان باسێكی ترن.barani shaw :
منیش هةمان پرسیار دةکةم 21 بۆ؟
سه رهه نگ:
ڕوون كردنهوهم بۆ ئه‌و پرسیاره داوه.
barani shaw :
ئةمانةلای تۆ چ دةگةینن؟
(کتێب_دایک_هونةر_خۆشةویستی_سةرکةوتن_هاوڕێ_شعر؟؟؟؟سه رهه نگ:
كتێب : ئه‌و زیندانه‌یه كه ده‌مه‌وێت تیایدا ئه‌به‌دی بم.
دایك : سێیه‌م خۆشه‌ویستی من، پاشی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر.
هونه‌ر :
خۆشه‌ویستی : به‌رده‌وام بوونی ژیانه.
سه‌ركه‌وتن : ئامانجی سه‌ره‌كی مرۆڤه‌كان.
هاوڕێ :
شیعر : زمانی ڕاسته‌قینه.ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
sara _ barazily
sara _ barazily:
- ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره یارییه‌كه‌ی پیشانداوه جوان سه‌یربكه بزانه منیش له‌وێم یان نه.سه رهه نگ:
ڕاسته من كه‌مێك دره‌نگه چوومه لایان ، به‌ڵام وه‌ك پێم وتی منیش چوومه لای.
sara _ barazily:
گۆڵی له‌م شێوه‌یه‌م نه‌خواردووه كه قاچه‌كانم بكه‌مه‌وه و ئه‌وێ ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تۆپ !
سه رهه نگ:
بڕوا ناكه‌م قاچه‌كانم زۆر بكه‌مه‌وه! ناشزانم ڕه‌نگه وابێت، ئێوه باشتر من ده‌بینن.
ــــــــــــــــــــــ
سولیانا
سولیانا :
به ته ما نین ستایلی یانه بگۆڕن ؟؟ !
سه رهه نگ:
چیه ده‌تانه‌وێ ئه‌وه‌شمان پێ بگۆڕن ، با بیرمان لێی كردۆته‌وه ئینشائه‌ڵا ده‌یگۆڕین بۆ ڕه‌نگێك كه له‌گه‌ڵ سایتی سه‌ره‌كیش بگونجێ.
سولیانا:
بۆ چی یانه زو زو لۆگۆی ئه گۆڕن بیرتان نه کردۆته وه 1 دانه دانێن و ته واو ؟؟
كێشه نیه كه ده‌گوڕێت، من ده‌مه‌وێت وه‌ك گۆگڵ له‌هه‌ر بۆنه‌یه‌ك لۆگۆیه‌ك دابنێین،
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش شتێكتان به‌خه‌یاڵدا دێت بیڵێن تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.ــــــــــــــــــــ
KAZHAN
KAZHAN
لة برسياريكي smacdawn دةلي تةمةنت جه ندة تو وتت لة نيوان 21 - 24 من وةك كةسيكي رياضي ئاكام ليية كة سةرجةم ياريزانة عراقيةكان تةمةني خويان بجوك دةكةنةوة بو نمونة احمد صلاح سالي 98 دوري عراقي بةدةست هيناوة ئيستا دةلي 26 سالم من باوةرةم نية جكة لةو نديم كريمي طلبة 6 سالة من ئةو ياريزانة دةناسم لة دةوري عراقي ياري دةكا كةجي تازة فةقيرة لة منتخب لاوان وةركيراوة ههههههههه و هةموو ياريزانةكاني تر وان ئايا بيت واية كة ولاتةكاني تر وابنسه رهه نگ:
له‌سه‌ره‌تای چوونم بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عیڕاق دوای ئازادبوونی عێڕاق داوام لێكرا كه ته‌مه‌نی خۆم بچوك بكه‌مه‌وه،
منیش سه‌ردانێكم كرد بۆ لای (عه‌قید خه‌سرۆ) خوا لێی خۆش بێت كه ئه‌وكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناسنامه‌ی هه‌ولێر بوو، داوای ئه‌وم لێیكرد كه ته‌مه‌نم چاك بكه‌ن به‌ڵام چونكه من له‌نه‌خۆشخانه له‌دایك ببووم و ته‌مه‌نم واژووی دكتۆری پێوه‌بوو، نه‌متوانی ده‌ستكاری بكه‌م.
KAZHAN
ياري كربلا و هةولير كة دةقةي 10 هاتيتة ياريكا و مصاب بووي و كوليك لة دواوة بوون دواي 2 - 1 بردمانةوة من قةت ئةو يارية لة بير ناكةم ئةي تۆسه رهه نگ:
به‌ڵێ یارییه‌كی زۆر زۆر خۆش بوو، شانازی پێوه ده‌كه‌م.
KAZHAN
بةكام ياريزاني كوردستاني و عراقي سةرساميت
سه رهه نگ:
له‌كوردستان یاریزانی كوردم باش نه‌بینیوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خولی كوردستان نابینم، كه‌ناڵێكیش نیه كه یارییه‌كانی بگوازته‌وه، بۆیه ته‌نیا له‌یانه‌ی هه‌ولێر ناوی ئه‌و یاریزانانه ده‌نوسم كه ئه‌گه‌ر یارمه‌تی بدرێن یانه بێ كێشه ده‌بێت له شوێنانه‌ی كه ئه‌و یاریزانانه یاری لێ ده‌كه‌ن، سه‌رسام به یاریزانی لاو ڕێكان ده‌روێش كه هێرشبه‌رێكی زۆر به‌هره‌دار و ئاست به‌رزه، دیار ڕه‌حمان كه ئێستا له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و تیپه‌ی كه كاپتن سه‌میر بابۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن واته لاوانی هه‌ولێر، تیپێكی زۆر زۆر به‌هێز و باشه و یاریزانی زۆر باشی تێدایه، من چه‌ندین جاریش وتوومه ئه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌و تیپه بكرێت له‌نزیكه‌وه و یارمه‌تی بدرێن ئه‌وانه ده‌بنه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه . له‌عێڕاق به یاریزانان سه‌عید موحسین ی نه‌جه‌ف و عبدوسهلام عه‌بودی ئێستای یانه‌ی ته‌ڵه‌به.
KAZHAN
عماد هاشم زور زور توندة ئايا عماد يا كاوة باشترةسه رهه نگ:
عیماد له‌چی تونده ؟ ، به‌نسبه‌ت جیاوازی نێوان كاپتن كاوه ئیبراهیم و كاپتن عیماد هاشم ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم كه ئه‌وان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ستایلێكی جیاوازه و كارده‌كه‌ن.
KAZHAN
ئايا سةرسام نةبويت بة ئاستي احمد علي لة ياري كوتايي بة تايبةتي كة احمد ئةو ئاستةي بيشكةش نةكرد لة ياريةكاني بيشوداسه رهه نگ
نازانم سه‌رسام به‌چی بم! ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هێنانه‌وه‌ی دوو لێدانی سزایه ئه‌وه سه‌رسام بوونی ناوێ، بۆ مێژووی تاكه‌كه‌سی خۆی شتێكی گرنگ بوو كه دووجار له‌یاری كۆتایی خولی عێڕاقی خۆی ببینێته‌وه ، ساڵی پار له‌گه‌ڵ زه‌ورا و ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ هه‌ولێر.
KAZHAN
ئايا كام زور هاوريتة لة يانةي هةوليرسه رهه نگ:
هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ردی نوره‌دین له‌یه‌ك ژوورین لهگهشتهكان، وه‌كو نزیكیش من لهههموویانهوه نزیكم، چونكه خۆشت ده‌زانی ئێمه وه‌ك خێزانێك واین كه له‌یانه‌یه‌ك كۆبووینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی یاریزانه‌كان ده‌بینم خزم و كه‌سی خۆم نابینم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ahmad salar slemany
به چ گۆڵچیه‌ک و به‌رگریه‌ک و هێرشبه‌رێکی کوردستان و عێراق سه‌رسامی؟سه رهه نگ
وه‌كو سه‌رسام بوون سه‌رسام نیم، به‌ڵام دڵخۆشم به‌هه‌بونی چه‌ند گۆلچیهكی باش له‌خولی عێڕاق، هه‌روه‌ها دڵخۆشم به‌ئاستی هێڵی به‌رگری یانه‌ی دهۆك و یانه‌ی ئه‌مانه و یانه‌ی هه‌ولێر، لههێرشبهرهكانیش عه‌بدولسه‌لام عه‌بوود كه لهیارییهك زۆر ماندووی كردم و ترسی له‌سه‌ر گۆڵه‌كه‌م هه‌بوو.
ahmad salar slemany
پرسیاری خۆشترین یاریان لێکردی منیش ده‌ڵێم ناخۆشترین یاری کام یاریه بو؟
سه رهه نگ
ناخۆشترین یاریم له‌هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران دۆڕاین له‌خولی LG . ناخۆشترین یاریشم له‌یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رامه‌ی سوری بوو له‌خولی (شباب اڵاردن ) له‌وڵاتی ئورده‌ن كه تیایدا هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگری وای كرد یادگاری ئه‌م یارییه‌م تاڵ بێت.
ahmad salar slemany
خۆشترین شاری کوردستان؟
سه رهه نگ
ده‌بوو بڵێی خۆشترین شوێن، ئه‌وسا منیش ده‌مگوت كوردستان هه‌مووی.ahmad salar slemany
حه‌ز ده‌که‌ی چ به‌رگریکارێک له به‌رده‌متا یاری بکات؟
سه رهه نگ
عه‌لا عه‌بدول حوسه‌ین و ئه‌و به‌رگریكارانه‌ی كه ئێستا لهیانهكمانن، زۆر دڵخۆشم پێیانه‌وه.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
D I L M A N
D I L M A N
كام ( رۆمان ) زۆر كاریگه‌ره لای كاك سهرهنگ ؟سه رهه نگ
ڕومانهكان كاریگه‌رییان له‌سه‌رم هه‌بووه، به‌تایبه‌تی ڕۆمانی "چاوه‌كانی" له‌نوسینی بزورگ عه‌له‌وی.
D I L M A N
وه‌كوو خوێنه‌رێكی رۆمانی( بێ سه‌رپه‌رشتان ) چۆنی هه‌ڵده‌سنگێنی ؟
سه رهه نگ:
من نامه‌وێ به چه‌ند قسه‌یه‌ك ڕۆمانێكی وه‌ها گه‌وره و به‌سود و خۆش ههڵبهسنگێنم .
D I L M A N
چه‌ند ئه‌بێت ده‌ست كردوه به شعر نووسین ؟
سه رهه نگ
له كۆتایی ساڵی 1998 له‌ئیش بووم كه یه‌مجار هۆنراوه‌یه‌كم نوسی،
ئه‌وكاته‌ی كه داری خانوهكمان ده‌به‌ستا به‌پیشه‌ی نهجاڕیم لهپیشت چێشتخانه‌ی (ئه‌وڕۆ )كه كه‌وتۆته
به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی ئاكار.ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
juliana
juliana
تاچ ڕادەیەک باوەڕت بە خۆشەویستی هەیە لە نێتەوە؟سه رهه نگ
به‌ڕای تایبه‌تی خۆم ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه به‌پاكی بێت و له‌پێناو پێك هێنانی خێزان بێت، باوه‌ڕم پێی هه‌یه با له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێتیشه‌وه بێت.
juliana
نزیکترین کەس لە تۆوە کێیە؟کەهەمیشەهاندەرت بێت؟
سه رهه نگ
نزیكترین كه‌س برادهرێكمه له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌رزش، كه هه‌میشه هانده‌رمه له‌هه‌موو كاره‌كانم.
juliana
چۆن لە هاوڕێیتی ئەم سەردەمە ئەڕوانیت؟
سه رهه نگ
من تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوومه و خۆشحاڵیشم به‌هه‌موویان.
juliana
بەتاما نیت بێیت بۆ هۆڵندا؟
سه رهه نگ
ئینشائه‌ڵا ئه‌گه‌ر بوارمان بۆ بڕه‌خسێ و كاتێكی فه‌راغ هه‌بێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
رۆمان سلێمانی
رۆمان سلێمانی1. که‌ی هه‌ولێر به جێ ئه‌هێڵیت ؟ له چ کاتێکدا ؟
سه رهه نگمن هه‌ولێر جێناهێڵم، قه‌رزاری یانه‌ی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی كارگێڕییهكهیمه، له‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی كاوه ئیبراهیم له‌ساڵی 2000 منیان له‌یانه‌ی پیشكهوتنهوه هێنایه لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر و دواتر بۆ ڕیزی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان بردم، بۆیه له‌قسه‌ی یانه‌كه‌م ده‌رناچم و گوێڕایه‌لیان ده‌بم بۆ مانه‌وه‌م له هه‌ولێر . . بارودۆخیش له‌گۆڕاندایه ، جا نازانم بۆ داهاتوو قسه‌م چی ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ت.
رۆمان سلێمانی
2. حه‌ز ده‌که‌یت له یه‌کێک له یانه‌ی گه‌وره‌کانی به‌غدا یاری بکه‌یت، ئه‌گه‌ر به‌غدا هێمن ببێته‌وه ؟سه رهه نگ
- جگه له‌هه‌بونی وه‌فام بۆ یانه‌كه‌م، ده‌ڵێم یانه‌كه‌م به‌هێزترینه، جارێ بیرم له‌هیچ یانه‌یه‌كی ناوه‌خۆی عێڕاق نه‌كردۆته‌وه.
رۆمان سلێمانی
3. ئه‌گه‌ر خوا به قیسمه‌تی کردیت و خێزانت پێک هێناو منداێکی کورت بوو، حه‌ز ده‌که‌یت ببێته یاریزان یاخود گۆڵچێ ؟سه رهه نگ
ئه‌گه‌ر بزانم بارودۆخی یاریزانی كورد هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، كه ئێستا تێیداین، ئامۆژگاری ده‌كه‌م كه وه‌رزش هه‌ڵنه‌بژێرێت!! .رۆمان سلێمانی
4. ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یکه‌یت به خێزانت حه‌ز ده‌که‌یت چ سیفاتێکی تێدابێت ؟
سه رهه نگناچمه ناو درێژه‌ی باسه‌كه‌و ته‌نیا یه‌ك شتی گرنگ باس ده‌كه‌م ئه‌ویش ئه‌وه، مه‌رج بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێرم ئه‌وه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی بیه‌وێ من
بناسێ و به‌ڕابردووم ئاشنا ببێت، ده‌مه‌وێت خوا بناسێ و ڕابردووی پاك بێت، مه‌رجه‌كانی تریش ئاسادهو ساكارن نامه‌وێت باسیان بكه‌م.رۆمان سلێمانی
5. وه‌ک هه‌میشه تۆ ده‌پرسیت ( 5 ئه‌ندام ریز بکه له یانه).سه رهه نگ
كاك ڕۆمان به‌وه‌ڵامی ئه‌م باسه مه‌مخه‌ره بارێكی ناخۆشه‌وه من هه‌موویانم له‌لا ئازیزه.
رۆمان سلێمانی
6.پێت وایه هه‌واڵدان بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی یاریزانه جیهانیهکان له‌لای یاریزانانی خۆمان سودی هه‌بێت ؟سه رهه نگ
لاسایی كردنه‌وه شتێكی باشه بۆ به‌ره‌و پێش چوونی یاریزان، سودێكی باشیشی ده‌بێت. من خۆم ئه‌وه كارم بوو له‌سه‌ره‌تای سهرههڵدانم
به‌ڵام لاسایی كردنه‌وه له‌شته باشه‌كانی یاریزانه جیهانیه‌كان نه‌ك هه‌موو كرده‌وه‌و كارێكیان.رۆمان سلێمانی
7.تا ئێسته جگه له هاتن بۆ یاری، سه‌ردانی سلێمانیت کردووه ؟ ئه‌گه‌ر نا، حه‌ز ناکه‌یت سه‌ردانی بکه‌یت ؟
سه رهه نگبهڵێ جگه له‌وه‌رزش جارێك به كارێكی تایبه‌ت سه‌ردانی سلێمانیم كرد، پێش ته‌واو بوونی خولی عێڕاقیش له‌بیری ئه‌وه بووم سه‌ردانی دهۆك و سلێمانی بكه‌م، به‌ڵام تا ئێستا بوارم بۆ نه‌ڕه‌خساوه له‌به‌ر كه‌می كات.
رۆمان سلێمانی
8. زۆری ته‌له‌فۆن کردن پێته‌وه بێزاری نه‌کردوویت ؟سه رهه نگ
نا تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بێزاربم له ته‌له‌فۆن كردنی هانده‌رانی یانه‌كه‌م و ته‌له‌فۆن كردنی خزم و براده‌ره‌كانم،
به‌ڵام چه‌ند سنور بهزێنێك ماوه‌یه‌ك كێشه‌یان بۆ دروست كردم، سوپاس بۆ خوا ئه‌وانیش لێم حاڵی بوون و ئێستا سه‌رم سوكه.رۆمان سلێمانی
9.ئایا تۆ ئه‌زانیت بودجه‌ت یانه‌ی هه‌ولێر چه‌نده؟ پێم مه‌ڵێ ، به‌س خۆت ئه‌زانیت یاخود نا ؟
سه رهه نگبودجهی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچرڤان بارزانی كراوه‌یه.
رۆمان سلێمانی
10. خوای ئاموون چیه !!؟سه رهه نگ
- خوای ئامامونم له ڕۆمانی (سینۆهه) به‌ته‌واوه‌تی ناسی
چونكه باسێكی زۆری ئه‌وی تێدایه و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوم له‌سه‌ری هه‌یه.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

كاك سه‌رهه‌نگ منیش توانیم لاپه‌ڕه‌ی سێیه‌م به ته‌واوی بهێنم;)
ڕۆنیا
به‌خێر بێت به‌خێر
ميوانی
وه‌ك گوڵرۆنياش جه‌ند پرسياريکی لێت هه‌يه به‌لام ئه‌گه‌ر پرسيارهکانم
دووباره بوو وه‌لام مه‌ده‌وه من داوای لێ بوردنت لێده‌که‌م چونکه پرسياری هاوريهکانم
نهخويندوتهوه.........1_سه‌رهه‌نگ ئه‌گه‌ر وه‌رزش وان نه‌بوايه ئاره‌زووی چ کاريکی تری ده‌بوو؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- ئه‌گه‌ر وه‌رزشوان نه‌بوومایه خوێندنم ته‌واو ده‌كرد و ئێستاش له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كان به‌دڵناییه‌وه مهلابووم.2_ سه‌رهه‌نگ هانده‌ری چ هه‌لبژارده‌و يانهيکی جيهانه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- حه‌ز به‌بینینی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و ئه‌سی میلان ده‌كه‌م، ( تێبینی: له‌جامی جیهانی كوریا و یابان تاوه‌كو ئێستا یارییه‌كی تۆپی پێم به‌ته‌واوه‌تی نه‌بینیوه).3_سه‌رهه‌نگ وه‌کو ياريزانيك به‌کام ياريزانی کوردستان سه‌رسامه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- جاران به شوان مامۆ !4_ئه‌گه‌ر بمانهويت پهيوهنديکی به‌رده‌وام و باشمان هه‌بيت ده‌بێ ويست وئاره‌زوه‌کانی يه‌کتر بناسين
سه‌رهه‌نگ موحسین- لێك تێگه‌یشتن به به‌ردی بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌زانم، نه‌ك پێویسته لێك تێگه‌یشت هه‌بێت به‌ڵكو ده‌توانم بلێم وه‌ك فه‌رز وایه.ئه‌گه‌ر بمانهويت يه‌کترمان خۆش بوويت ده‌بێ ويست وئاره‌زوه‌کانی يه‌کتر بناسين و له‌يه‌ك تێ بگه‌ين
سه‌ر هه‌نگ تاچه‌ند له‌گه‌ل ئه‌وه‌يه ليك تيگهيشتن هه‌بيت لهنيوان دووکه‌سه؟؟ ئايا سه‌رهه‌نگ له هه‌لبژاردنی که‌سيك
په‌يره‌وی ئه‌و خاله ده‌کات يان هه‌ر بهشيوهيکی ئاسايه له‌لای؟؟5_سه‌رهه‌نگ چ جياوازيك ده‌بينيت لهنيوان عه‌شق و خۆشه‌ويستی؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- . . .
6_چ شتيك سه‌رهه‌نگ دهگرينيت و چيش به پيکهنينی دههينيت؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- غه‌ریبی ده‌مگرێنێ، به‌گه‌شت كردن و قسه‌ی خۆشی براده‌ره‌كانم كه پێیان ده‌گه‌م هه‌رچی قسه‌ی خۆش هه‌یه بۆمی ده‌كه‌ن، منیش به په‌رۆشه‌وه گوێیان بۆ ده‌گرم.7_سه‌رهه‌نگ رقی له‌چی دهبيتهوه حهزناکه لێ نزيك بيتهوه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- نازانم مه‌به‌ستت جۆری كه‌سه‌كانه یان شتێكی تر، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت كه‌سه‌كانه، ڕقم زۆر له‌كه‌سێك ده‌بێته‌وه درۆ پیشه‌ی بێت.8_سه‌رهه‌نگ له ژيانی خۆی له چ شتيك په‌شيمانه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانم به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه ناوه بۆیه توشی هیچ ستێك نه‌بوومه تا لێی به‌شیمان بم.9_دهلين سه‌رهه‌نگ زۆر خۆی پێ گه‌وره‌يه ئايا ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م له په‌یامی شاخه‌وان شێروانی داوه‌ته‌وه له په‌یامه‌كانی سه‌ره‌وه.10_گوايه سه‌رهه‌نگی ياريزان جگه له‌وه‌رزش کاری هونهريش ئه‌نجام ده‌دات ئه‌ويش گورانيه؟ چ هۆکاريك پالنه‌ره بۆ ئه‌وی سه‌رهه‌نگ گۆرانی بليت؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- جاران گۆرانیم ده‌وت، حه‌وت گۆرانیشم تۆمار كرد لهیهكێم لهستۆدیۆیهكانی شاری هه‌ولێر به‌ڵام دواتر له‌به‌ر ( شیاو نه‌بوون له‌ڕووی ئاینی ئیسلامه‌وه ) ته‌ركم كرد و نه‌مهێشت بڵاویش ببێته‌وه.11_سه‌رهه‌نگ شتيك هه‌يه له‌بيری نه‌کاو به‌به‌رده‌وامی بيگرينێ و ئاواتی بۆ بخوازيت؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- ئه‌وه‌ی ئاواته بۆم هاتۆته دی، خه‌میش بۆ هیچ ئاواتێكی به‌دی نه‌هاتوو ناخۆم ئه‌گه‌ر هه‌مبێ.12_سه‌رهه‌نگ تاچه‌ند په‌يره‌وی داب و نه‌ريتی که‌لتوری که‌ردی ده‌کات؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- له چ ڕوویه‌كه‌وه ؟13_ئهوشوينه گشتيانه کوين که سه‌رهه‌نگ هه‌ست به ئارامی ده‌کات له ناويان؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- شوێنی گشتی و هه‌ست به‌ئارامی كردن!! بۆ ڕونیا خان ئێمه له‌كوێ ده‌ژین هاهاها، گاڵته ده‌كه‌م . . زۆرجار ده‌چمه پاركێكی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر له سوچێكی داده‌نیشم و هه‌ست بهئارامییه‌كی ده‌رونی زۆر ده‌كه‌م.14_سه‌رهه‌نگ ژيانی رۆژانه‌ی چۆن بهريوه ده‌بات؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- ژیانی ڕۆژانه‌م وه‌كو هه‌ركه‌سێكی تره، خه‌و و خۆراك و وه‌رزش و كار، به وه‌رزش خه‌ریكم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێریشدا زیاتر له شه‌ش سه‌عات ده‌خه‌وم، له‌ڕووی خواردنیشه‌وه "كه‌مخۆری دایم خۆر"ـــم.15_چ کهسايهتيك سه‌رهه‌نگ سه‌رسام ده‌کات؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- كه‌سایه‌تی ئاینی و كه‌سایه‌تییه سیاسیه كورده‌كان.16_له‌ماله‌وه کی هانده‌رته به‌به‌رده‌وامی له بواری وه‌رزش؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- سه‌رهیدی برام، هه‌م هاندهرو هه‌م شیكه‌ره‌وه‌ی بارودۆخه‌كان، باوك و دایكشم هانده‌رێكی باشن بۆم.17_وه‌رزش چی به سه‌رهه‌نگ به‌خشيوه چی لێ سه‌ندۆته‌وه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- وه‌رزش چی پێ بهخیشم و چی لێ سه‌ندمه‌وه ؟! پرسیارێكی قوڕسه smile ئه‌وانه‌ی كه لێی سه‌ندمه‌وه: ته‌واو كردنی خوێندن، په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی، پیاسه‌ی جارانم به بازاڕه‌كان!، گه‌شتی خێزانی.
ئه‌وانه‌ی كه پێی به‌خشیوم: ناوبانگی، خۆشه‌ویستی خه‌ڵك، گه‌شت بهووڵاتان، پاره‌و سامان، مێژوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند شتی تر كه وتیان ئاسان نیه!.18_ههلويستيك سه‌رهه‌نگ تيدا خۆی ببينيتهوه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- له‌م پرسیاره‌ت حاڵی نه‌بووم ! ئه‌گه‌ر تێمبگه‌یه‌نیت وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه.19_ئهوسيفهتانه چين که له‌سه‌ر هه‌نگ هه‌يه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- اعوذ باللة بۆ پێش وه‌ڵامه‌كه‌م، چاونه‌ترسی، زوو توڕه بوون و زوو سارد بوونه‌وه، به‌ئیراده، خۆنه‌ویست، به‌لێكدانه‌وه، جگه‌ره نه‌كێش، دوژمنی درۆ، گرینۆك، عاتفی، . . . با به‌س بێ smile20_سه‌ر هه‌نگ گه‌شبينه له داهاتووی خۆی؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- من هه‌میشه گه‌شبین بوومه، چونكه له‌هه‌موو كارێكم هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م و ده‌ڵێم (اتوكل علی الله)، گه‌شبینیشم بۆ ئێستا و داهاتووم هه‌میشه له‌سه‌ر ده‌ڕژێ.
21_سه‌رهه‌نگ تا چ ئاستيك خۆی لهنيو خه‌لکا دهبينيتهوه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- هه‌میشه له‌ناو خهڵكدام ئینجا چ مزگه‌وت بێت چ نێو یاریگا و نێو پاركه‌كان و كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كه‌م بێت.22_سه‌ر هه‌نگ هه‌ر کاتيك شيعری ده‌نوسی له‌وه‌لامدا ده‌ی وت بۆ خۆشيه يان ده‌ی وت ته‌نها شيعرهو به‌س من ليره ناليم بۆ وات ده‌وت به‌س پرسياره‌که‌ی من ئه‌ويه بۆ چی له‌و دوايه ئه‌و قسهيهت نه هيشت؟
چ هۆکاريك هه بوو بۆ نههيشتنی ئه‌و قسه‌يه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- به قسه‌ی (ته‌نیا شیعره‌و به‌س) ویستم خۆم له‌هه‌ندێك پرسیار بدزمه‌وه، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ده‌ینوسم هه‌ڵقوڵاوی نێو ناخمه.23_سه‌رهه‌نگ رۆژانه تاچه‌ند له گه‌ل ناخی خۆيا دهدويت؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- زۆربه‌ی كات پێكه‌وه ده‌دوێین.24_هه‌له‌کانی ژيان چيان فێره سه‌رهه‌نگ کرد؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- خۆڕاگری، به‌خۆدا چوونه‌وه، پشت به‌ستن به‌خۆ، نوێ بوونه‌وه ، پێگه‌یشتن، كامڵ بوون و زۆر شتی تر . . .25_هه‌ر که‌سيك له‌هه‌ر بواريك بيت جا چ له بواری وه‌رزشی بيت يان هونه‌ری
کهسانيکی شاره‌زا لهپيش خۆيان هه‌ن لاسايی ئه‌وان ده‌که‌نه‌وه ئايا سه‌رهه‌نگ
لاسايی چ گۆلچيکی جيهانی ده‌کاته‌وه؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- ئۆلیڤه‌ركانی ئه‌ڵمانی.26_سه‌ر هه‌نگ بۆ چی گۆلچياتی هه‌لبژارد؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- من هه‌ڵم نه‌بژارد، به‌ڵكو مامۆستا سدیقی گچكه كه مامۆستای وه‌رزشی قوتابخانه‌ی هێمنی سه‌ره‌تایی بوو، بووه سه‌به‌ب كه گۆلچیه‌تی هه‌ڵبژێرم، له‌سه‌رتاوه جه‌سته‌و جاونهترسیم شیاو بوو بۆ ئه‌م شوێنه، بۆیه هه‌ر زوو مامۆستای ناوبراو منی په‌لكێشی نێو گۆڵ كرد.A5
يةك برسيارم هةية ئةكةر دووبارةش بوو جواب بدةوةحةزت لة ج رةنكيكة؟
سه‌رهه‌نگ موحسین
شین و سپی و نارنجی smile
شایان
\ده‌ستت خۆش بێ کاکه ئاسۆ به‌هیوام سه‌رکه‌توو بی‌من هێچ پهسیارێکم لێی نییه به‌س من زۆربه‌ی هاورێیانی ئه‌م مه‌کۆیه یاریزانن
من یاریزان نیم بۆیه که سه‌یری ئه‌م مه‌کۆیه ده‌که‌م هه‌موویان یان زۆربه‌یان یاریزاننپرسیارهکهم .
مه‌به‌ستان له‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌کۆیه زیاتر مه‌به‌ستان زانیاری وه‌رزشییه ؟؟
من که‌سه‌یر ده‌که‌م زۆربه‌یان یاریزانن ، هه‌ندێ هاورێش سوتفه هاتوون بوونه به ئه‌ندام وه‌ک مندووباره رێزم هه‌یه کاک سه‌رهه‌نگ
سه‌رهه‌نگ موحسین
زۆر به‌خێربێیت شایان، شایه‌نی ئه‌وه‌ی خۆشحاڵ بین به‌ناسینت.
ڕاسته یاریزان لێیه به‌ڵام بریتی نیه له یانه‌یه‌كی وه‌رزشی، ئێڕه بۆ هه‌موو كه‌سێكه
viviسوپاس بۆ وه ڵاماکانت چاوه روانی 21 پرسیاری تربهbig_smile
مه به ستم ئه وه یه چ شتێک زۆر بێ تاقه تت ئه کات و ئه تگیرێنێت؟؟؟؟سه‌رهه‌نگ موحسین
ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌مگرێنێ گوناهی خۆم و بینینی هه‌ژاری و بێ حاڵی هه‌ندێك خه‌ڵكه.
مازن كورد
زؤر زؤر به خيربيت كاكه سه رهه نكى ئازي و به ريز
برسياريك ليت هه يه ....
*خؤشترين ياريت تا ئيستاكه ج ياريه ك بوو ه لةكةل
يانةى هه ولير...؟نازانم برسياره كه شم دووباره يه ياخود نا
سه‌رهه‌نگ موحسین
كاك مازن وه‌ڵامم بۆ ئه‌و پرسیاره نوسیوه، بۆیه‌ش وه‌ڵامت بۆ نانوسم ده‌ترسێم سزام بده‌ن smile ، چونكه
یاسایه‌كه ئه‌وه‌یه وه‌ڵامی پرسیاری دووباره نابێ بده‌مه‌وه.Ik
kak sarhang mn nazanm bow pashy man boy tawa laway saly la dayk bonakat bnwsy xw la didareky azmar sporta nosywta mn azanm wa lanaw yanash haya
سه‌رهه‌نگ موحسینپێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵام بنوسم ده‌مه‌وێت پێت بڵێم ئه‌گه‌ر جارێكی تر ویستت پرسیار بكه‌ی، هه‌موو پرسیاره‌كان له‌یه‌ك په‌یامدا بكه.
به‌نسبه‌ت ته‌مه‌ن هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، ئه‌گه‌ر پێویست بكا ده‌ینوسمkak sarhang wt zor gwe la gorany nagrm ay sayry flmw halqat akay ay ba ch aktarek sarsamy ch kwrd ch byany
سه‌یری چه‌ند زنجیره‌یه‌كی (میرنا و خه‌لیل)ــم كردووه.
له‌باره‌ی كچه ئه‌كته‌رێكی كوردی و بیانی، ئئئئئئئئمممممم نازانم.wt goranym wtwa lach kanalek tw esta rega ayay day bazenn xwzga am byny
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك له‌ماڵپه‌ری سه‌ره‌كیم بڵاو كرابوویه‌وه
به‌ڵام دواتر لامداو نه‌مهێشت له‌هیچ شوێنێك بڵاوببێته‌وه.
24
رونيا نووسی:
کاك سه‌ر هه‌نگ هه‌ر وه‌کو وتم پرسياری زۆرم ماوه ئيستاش
دريژه به پرسيارهکانم ده‌ده‌م
28_شيعره‌کانی سه‌رهه‌نگ هه‌ميشه عيشقی لێدهچۆريت و ئاونگی عيشق
به‌سه‌ر هونراوه‌کانی دياره عيشق تاچه‌ند له ژيانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟؟
سه‌ر هه‌نگ- باسی زۆربه‌ی نوسینه‌كانم خه‌یاڵین، هه‌ندێكیان ده‌چنه قالبی خۆشه‌ویستی یه‌ك لایه‌نه، واته له‌منه‌وه بۆ ئه‌و، هه‌ندێكیشیان له‌بازنه‌ی وه‌سفدا ده‌خولێنه‌وه.
29_عيشق تاچه‌ند زه‌فه‌ری پێ بردووی؟؟ عيشق هه بوو له ژيانت؟؟
سه‌ر هه‌نگ- زه‌فه‌رم زۆر پێ براوه به‌ڵام هه‌میشه خۆم به‌دوور گرتووه، هۆی دووره پهرێزییهكهشم ئه‌وه بووه یان جارێ نه‌مویستووه ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنم یان هۆكارێكی تری له‌پشته‌وه بووه.
له‌وه‌ی كه نوسیوته "عه‌شق هه‌بووه له‌ژیانت" من وای بۆ ده‌چم مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێ كه ئایا خۆشه‌ویستم هه‌بووه! ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت و پێچ و په‌نات پێ نه‌كه‌م، ته‌نیا دووجار ئه‌و ڕێگه‌یه‌م گرتووه به‌ڵام كاتێك كه زانیم به‌ره‌و به‌هاوسه‌ر بوون نامانبات په‌یوه‌ندییه‌كه‌م تێك داوه، ئێستاش بیر‌و ڕام گۆڕاوه، پێش ئه‌وه‌ی بهێڵم په‌یوه‌ندییه‌كه بچێته قۆناغێكی تر سه‌ره‌تا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ئایا دروست بوونی ئه‌و خۆشه‌ویستیه ده‌مانبات بۆ قۆناغی كۆتایی كه هاوسه‌رگیرییه یان نا، ئه‌وكات كه بزانم مه‌حاڵه، ناهێڵم كه‌سمان ماندوو بین و زوو قسه‌ی له‌ده‌ستی ده‌كه‌م.
30_واتا ده‌توانم بليم عيشق سه‌رهه‌نگی کرد بهشاعير؟؟ به‌لام تکايه مه‌لی شاعير نيم
چونکه هونراوه‌کانت که ده‌يان خوينمه بێ ئه‌وه‌ی بزانم که تۆ ياريزانيکی
بێ سێ و دوو دهليم ئاخۆ ئه‌و شاعيره عاشقه کێ بيت؟ که‌واتا تۆ شاعيری
هه‌موو کات خوينهر شاعير ده‌ست نيشان ده‌کات به‌وه‌ی که شاعيره يان نا منيش وه‌ك خوينه‌ری هونراوه‌کانت دهليم شاعيری...
سه‌ر هه‌نگ- به‌ڵێ، به‌ڵام خه‌مه‌كه‌ی، نه‌ك خۆشیه‌كانی، هاهاها اوكی له‌به‌ر خاتری تۆ واناڵێم.
31_وه‌ك خوينهريکی شيعره‌کانی سه‌رهه‌نگ جۆره هه‌ستيك له هونراوه‌کانت به‌دی ده‌که‌م
ئه‌و هه‌سته چيه؟؟
سه‌ر هه‌نگ- نازانم مه‌به‌ستت چیه!
32_ شه‌و چی دهگينيت له لای سه‌رهه‌نگ به‌تايبه‌تی کاتيك ميلی کات ژميرهکه
ده‌گاته سه‌ر کاتژمير 12 و چونکه من ئه‌وکات به‌رۆژی شاعير ئه‌زانم
چونکه شاعيره کان له‌وکاته جوان و ئارامه دا بههرهکانيان بوديت له به‌رده‌م چرايهك؟؟
سه‌ر هه‌نگ- له‌كاتی ئاوا بوونی خۆر ده‌توانم بڵێم ده‌چمه ئه‌و دونیایه‌ی كه زۆر لێی ئاسوده‌م، بۆم بكرێ له‌ڕۆژدا ده‌خه‌وم و شه‌وانیش زیندوو ده‌بم!. سه‌باره‌ت به‌چرای شه‌و ڕۆژێك له‌دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ك خوێنده‌مه‌وه كه میوانه‌كه یه‌كێك بووه لهشاعیرهكان، ئه‌ڵێ شه‌وێك كاره‌باشمان هه‌بوو به‌ڵام من گڵۆپی ژووره‌كه‌م كوژانده‌وه و له‌به‌ر ڕووناكی چرایه‌ك شتم ده‌نوسی، له‌ناكاو دایكم هات ده‌مێك به‌سه‌رسامی وه‌ستاو دواتر وتی به‌خوا كچه‌كه‌م شێت بووه، كاره‌باشمان هه‌یه كه‌چی چرای پێ كردووه !
33_ مردن چی دهگينيت له‌لای سه‌رهه‌نگ ؟؟
سه‌ر هه‌نگ- " له مردنه‌وه فێری یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بووم، چونكه مردن له‌دونیادا ته‌نها شتێكه كه جیاوازی له‌بردنی ڕووحه‌كان ناكات ".
34_ سه‌رهه‌نگ زياتر چ شيعريکی خۆی لهخيالهو زۆر کاريگه‌ره
له‌سه‌ری و به‌به‌رده‌وامی ده يليتهوه ؟؟
سه‌ر هه‌نگ- هه‌مووی بۆمن وه‌كو یه‌كه.
35_ ههوينی شيعره‌کانی سه‌رهه‌نگ زياتر چين ؟؟
سه‌ر هه‌نگ- ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینی كچه‌كانن. بڵاو نهكراوهكانیشم هه‌وێنیان نیشتیمانن.[/color]
--------------------------------------------------
hemn_sherwany نووسی:
سلاو کاک سه‌رهه‌نگ موحسین ......
سه‌رتا ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م بۆ دروست کردنی مالێک که‌کۆمه‌لێک هاورێی له‌ناو مالێک کۆبکه‌یه‌وه
ده‌ستان خۆش بێ بۆ ئه‌و کاره‌تان به‌هیوام له‌خزمه‌تی هاورێیان بکه‌ی هه‌رچه‌نده خۆشت وای ..
کاک سه‌رهه‌نگ پاش ئه‌وه‌ی کهگۆلجی یانه‌ی هه‌ولێره ده‌ستی شیعریشی هه‌یه لێره پرسیاره‌ک له‌لام
دروست بوو کاک سه‌رهه‌نگ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێره چۆن ده‌ستیان دایه شیعر نوسین ؟
چونکه یاریزانان کاتی ئه‌وه‌یان زۆر که‌مه شیعر بنوسن ، بۆیه که‌مێک زه‌حمه‌ته چۆن ئه‌و دوو کاره ده‌که‌ی ..
سه‌رهه‌نگ موحسین : له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێی چۆنه شیعر ده‌نوسی و ده‌ستی نوسینیت هه‌یه،
وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه هه‌ر له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی خۆت، واته له‌په‌یامی ڕونیا خان، كه
پێش ئه‌و پرسیاره‌ی تۆ وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه.
کاک سه‌رهه‌نگ له‌پاش ئه‌وه‌ی که یاریزان و شاعره شاره‌زایی باشی هه‌یه له‌باره‌ی سایت دروست کردن و
ئه‌نته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر ، لێره‌ش پرسیاره‌ک دروست ده‌بێ ئێوه زۆر سه‌رقالن له‌گه‌ل وه‌رزش و ئه‌نته‌رنێت
چۆن بژێوی ژیانتان به‌رێوه ده‌به‌ن مه‌به‌ستم ئه‌وه بێچگه له کاری وه‌رزشی چ کارێکی تر ده‌که‌ن ؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین : * بژێوی ژیانم به‌زیاده‌وه ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌مه‌وه په‌یدا ده‌بێت، كه وه‌رزشه،
جگه لهوهرزشیش هیچ كار‌و خهیاندنێكی ترم نیه.
کاک سه‌رهه‌نگ من حه‌زم ده‌کرد زیاتر قسه بکه‌م به‌س هاورێیان هه‌موو پرسیارێکیان کردووه
ره‌خنه‌یه‌ک بۆ هاورێیان من زۆر سه‌یرم به هه‌ندێ پرسیار دێ هه‌ندێ پرسیار کرداوه ته‌نها پێێ
ده‌لێ پرسیار ئه‌گه‌رنا ته‌نها کات کوشتنه به‌هه‌له تێم مه‌گه‌ن به‌س هه‌ندێ پرسیار هیچ سودێکی
نییه ، به‌هه‌رحال ده‌ستت خۆش بێ کاکه سه‌رهه‌نگ به‌هیوام سه‌رکه‌توو بی ..
سوپاس هاورێیان ...
سه‌رهه‌نگ موحسین : * كێشه نیه كاك هێمن، من وه‌ڵام بۆ هه‌موو پرسیارێك ده‌نوسم.[/color]
----------------------------------------------------------
هه‌نه نووسی:
سلاو کاک سه‌رهه‌نگ موحسین ...... سه‌رتا ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م بۆ دروست کردنی مالێک که‌کۆمه‌لێک هاورێی له‌ناو مالێک کۆبکه‌یه‌وه ده‌ستان خۆش بێ بۆ ئه‌و کاره‌تان
منيش جه ند برسياريكت ليده كه م به هيواى وه لــامم
1- ئايا له روى مادييه وه تاجه ند هاوكارى ماله وه تان ده كه يت ؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین یارمه‌تی ماڵه‌وه‌م داوه، به‌ڵام به‌پێی پێویست نیه! په‌نا به‌خوا چاره‌سه‌ری ئه‌و شته ده‌كه‌م.
2- خوشترين خواردن لاى توجييه ؟؟وه ج خواردنيك ناخويت ؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین - كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ خواردنێك نیه، زۆر حه‌زم له دۆڵمه‌یه.
3-تاجه ند كَرنكَى به روخسارت ده ده يت وه جه ند له به ر ئاوينه ده مينيته وه و جه ند كَرنكَى به ريكى و جوانى جل و به ركَت ده ده يت ؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- گرنگیم زیاتر بۆ جل و به‌رگه، گرنگیش به‌قژ ده‌ده‌م.
4-هيج هه ست به كَوران ده كه يت كه به سه ر كوردستان هاتبيت له نيوان ساله كانى بيشو وه ئيستا ؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- به‌ڵێ، كوردستان له‌به‌رگێكی نوێ‌دا ده‌بینم، دڵیشم زۆر خۆشه به‌ئێستا و داهاتووی، ده‌مه‌وێ بڵێم
كوردستانیش ئه‌و كوردستانه‌ی جاران نیه، له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه. دوعا بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و گرنگییه
بكه‌ن كه به‌كوردستان ده‌درێت.
5-بيت وايه كوردستان تاجه ند بيش كه وتنى به خويه وه بينيوه ؟؟؟؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- وه‌ك له‌وه‌ڵامی ژماره چواریش وه‌ڵامم دایه‌وه، كوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌پێشكه‌وتندایه و گرنگی پێده‌درێت،
ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌كه‌م هه‌میشه له‌به‌رزیدا بیبینمه‌وه.
6-تائيستا ره فزت له كجان وه ركَرتوه؟؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- داوام له‌هیچ كچێك نه‌كردووه بۆیه توشی ئه‌وه نه‌بوومه كه تۆ باسی ده‌كه‌ی .
7-تائيستا كجت ره فز كردوه ؟؟؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- به‌ڵێ، داوی لێبوردن نیان لێده‌كه‌م، ئه‌وكات وه‌زعه‌كه‌م وای ده‌ویست!
8-تاجه ند خوت خه ريكى يانه ده بيت ؟؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- به‌پێی هه‌بوونی كات دێمه یانه . هه‌فته‌ش هه‌یه گه‌لێك زۆر دێمه یانه .
9-زوورترين بابه ت كه بيخوينيته وه له ج رويه كه وه يه ؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- بابه‌تی دیاری كراوم نیه بۆ خوێندنه‌وه، كه دێمه یانه پێش هه‌موو شتێك دواترین 10 بابه‌ت ده‌كه‌مه‌وه.
10-تائيستا هانى كه ست ياوه كه روبكاته خوا و به كَويى كردبيت وه تاجه ند دلخوشبويت ؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- ئه‌وانه‌ی لێم نزیكن و براده‌رمن زۆربه‌یان پابه‌ندن به‌ئاینه‌وه، زۆریش دڵخۆشم به‌وه‌ی كه گوێم بۆ ده‌گرن و به‌گوێم ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كم بۆیان هه‌بێ .
11- زوور قسه له كَه ل كجان ده كه يت له جات يان كوران ؟؟؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- چات زۆر به‌كارناهێنم ته‌نیا له‌كاتی پێویست، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمه‌وێ بچمه یاهو یان هۆتمه‌یل گه‌لێ زۆرن له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، سوپاسی هه‌مووشیان ده‌كه‌م كه ئیمه‌یڵی منیان ئهددت كردوه و حه‌ز به‌نزیكی و برادهرییهتیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك وتم چات به‌كارناهێنم.
12-ياريزانانى ريالمه دريدو به رشه لونه كاميانت زياتر خوشه ويت بيت وايه ئاستى كاميان به رز تره ؟؟؟؟
سه‌رهه‌نگ موحسین- حه‌زم به‌یاری كردنی هه‌ردوو تیپه، به‌ڵام من كێشه‌یه‌كم هه‌یه كه زۆر سه‌یری یارییه‌كان ناكه‌م !!
------------------------------------------------------------
lk نووسی:
zor sopas bow walam danaway prsya ra kany mn lagal awash chand prsyareky kam la drost bwa
1 eycazay sa yaqyt haya agar hata la kayawa hata ay sayaraw haya ay cawazy safart la kayawa haya
سه‌رهه‌نگ موحسین-- به‌ڵێ مۆڵه‌تی شوفێریم هه‌یه به‌ڵام نازانم له چ ساڵێكه‌وه هه‌مه، وای بۆ ده‌چم له‌كۆتایی 2004ــه‌وه وه‌رمگرتووه. پاسه‌پۆرتیشم له‌ساڵی 2004 ــه‌وه هه‌یه
2 sha razayt la drw st krdny hych xwardneka haya
سه‌رهه‌نگ موحسین-- نا، خواردن و دروستكردن نازانم.
3 la dydareka wt sayry zoom in w lagal ranc akam ay estash sayryan akay
سه‌رهه‌نگ موحسین-- ماوه‌یه‌كی زۆره ئاگام له‌و به‌رنامانه نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر ماش بن.
4 cly kwrdyw haya ta esta la bar krdwa xwzga rasmeky xwt da ana ba cly kwrdyawa
سه‌رهه‌نگ موحسین-- ببوره وێنه‌م نیه به‌جلی كوردییه‌وه.
5 xwenary honraway ch honareky kam honraway kar te akat sopas ba hey wayzo walam danawayan
سه‌رهه‌نگ موحسین-- ئێستا ته‌نیا خوێنه‌ری هۆنراوه‌كانی مامۆستای به‌ڕێز " حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن"ـــم، هۆنراوه‌كانی گاریگه‌رییان به‌سه‌رمه‌وه هه‌یه.
ده‌ستت خۆش، ئه‌وه‌ی سیروانیش چاك بكرێته‌وه باشه، كاك سیروان گه‌ر توانیت چاكی بكه . .
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی » به گوێره‌ی توانات هاوكاریمان بكه!
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]