بابه‌ت: چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه ده‌بیته‌وه؟
16

تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه ده‌بیته‌وه؟
په‌ڕه 1
سوپاس بۆ مه‌ریه‌م خان بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته گرنگه ..
* خۆی جیهان و سروشت له‌سه‌ر دووشت كۆڵه‌كه‌ی داكوتیوه، سارد و گه‌رم، موجه‌ب و سالب، ڕاست و هه‌ڵه، نێر ۆ مێ..هتد
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه و ڕه‌گه پێچه‌وانانه نه‌بوایه بێگومان شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژین و بوون له ڕه‌وتی خۆی ئه‌كه‌وت.
- ڕه‌خنه: به‌بڕوای من ڕه‌خنه، واته پێشكه‌وتن، هه‌نگاونان، ڕۆشنبیرتربوون..هتد به‌ڵام.. ئه‌و كه‌سه‌ی ڕه‌خنه‌گره ئه‌بێ هه‌ڵگری په‌یامێكی پاك و دڵسۆزانه بێت، واته ئامانجی پێشكه‌وتن و بونیات نان بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، وه هه‌موو ئاكار و ڕه‌فتاره‌كانی ڕه‌خنه شاره‌زابێت و بزانێت ڕه‌خنه چۆن و كه‌ی و له‌كێی ده‌گرێت .
وه كه‌سی ڕه‌خنه لێگیراویش ئه‌بێت ئه‌و په‌ری سینگ فروان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا ببێته خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌زموندار له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا .
ده‌سته‌كانت خۆش مه‌ریه‌م خان ... سه‌ركه‌وتوبیت ...
سڵاو ،پێم باشبوو شتێک له‌م بابه‌ته‌دا بنوسم ..
من پێم وایه یه‌کتر قبوڵنه‌کردن هۆکاری زۆرێک له کێشه‌کانه ،
هه‌ر یه‌کتر قبوڵنهکردنیشه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی توند و
روخێهر بگیرێت له بری ره‌خنه به‌زمانی گوڵ و بونیادنه‌ر .
ره‌خنه‌گریش چه‌ند جۆرێکن و هه‌ریه‌که‌یان ئامانجێکیان هه‌یه ،
له‌وانه هه‌ندێ ره‌خنه‌گر دڵسۆزانه ره‌خنه ده‌گرن و ئامانجیان پێشکه‌وتنه ،
هه‌ندێ ره‌خنه‌گر ده‌یانه‌وێت که‌سی رهخنهلیگیرا و یاخود لایه‌نی رهخنهلێگیرا و
بڕوخێنێت و به ره‌خنه‌کانی برینداری بکات . هه‌شمانه ره‌خنه له که‌سه به‌ناوبانگ و
دیاره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ده‌گرێت و ئامانجی ناوبانگ ده‌رکردنه به‌و ڕێگه‌یه.
به گشتی ره‌خنه شتێکی باش و به‌سوده ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌کارنه‌هێنرێت و
قبوڵکردنی ره‌خنه‌ش له لایه‌ن ره‌خنه‌لێگیراو به ده‌روونێکی ئارامه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی له دوایه.
19
ڕه‌خنه وه‌ک پێناسه‌یه‌ک :
پێم وایه یه‌که‌م ڕه‌خنه که گیرا بێت به ئامانجێکی جوان گیرابێت واتا له سه‌ره‌تای دروستبونی ره‌خنه‌وه ئامانج له ڕه‌خنه هه‌ر جوانیه ...
چۆن .... به دڵنیایه‌وه که که‌سێک باشییه‌ک یان ئاکار و گوفتار و چاکی هه‌بێ کاتێک ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێ ئه‌وا ڕه‌خنه له‌و کاته‌دا واتای خۆی هه‌یه بۆ مرۆڤه‌که خۆی واتا بۆ ڕه‌خنه لێگیراوهکه .... ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ڕه‌خنه‌که بنیاتنانی زیاتری ئه‌و که‌سه بوو ئه‌وا .. ناوی ڕه‌خنه‌یه ... خۆ ئه‌گه‌ر بۆ بچوککردنه‌وه و ناوزڕاندن و له‌که‌دارکردن و شێواندنی سه‌روه‌ریه‌کانی ڕه‌خنه لێ‌گیراو بێت ئه‌وا ڕه‌خنه واتای خۆی له ده‌ست ده‌دات چونکه من پێم وانیه ڕه‌خنه بۆ ڕوخاندن بێت به‌لام ئێستا که کۆمه‌ڵێ که‌سانێک هه‌ن به ناوی ره‌خنه‌وه خه‌ڵکی له‌که‌دار و ناشرین ده‌که‌ن ئه‌وا ناچنه بیردۆزی ڕه‌خنه گر و خاوه‌ن ڕه‌خنه‌وه بگره پێناسه‌ی تریان بۆ ده‌کرێ به پێ ی جۆری ئاکاریان ....
ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ ڕه‌خنه لێ‌گیراو به ساردی و بێ ههڵجونهوه هه‌م ڕه‌خنه‌گر و هه‌م ڕهخنهکهشی شیبکاته‌وه و بیخاته‌وه سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی ڕه‌خنه‌که خۆی ئه‌و کات ڕه‌خنه‌گر وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچی نه‌کردبێ و بێ مایه و بێ سه‌ره‌نجام ده‌مێنێته‌وه .... خۆ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌که‌شی به پێ ی واتای ڕه‌خنه بێت و له جێگای خۆی سه‌نگ و بونی هه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ به شێوازێک بیگرێت ڕه‌خنه‌که‌ی که به هیچ جۆرێ .... ڕه‌خنه لێ‌گیراو ته‌ریق نه‌کاته‌وه و دڵی نه‌شکێنێت و له ڕیگای چه‌ند ووشه‌یه‌ک یان جه‌ند رسته‌یه‌که‌وه ڕه‌خنه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌و که‌سی ڕه‌خنه لێگیراوه ... چونکه شێوازی ده‌ربڕێنی ڕه‌خنه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و چه‌ندێتی وه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌که له‌لایه‌ن ڕه‌خنه لێگیراوه‌وه .... وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌که به هێمنی و بونیاتنانی بێت و شێوازی ده‌ربڕینی ڕه‌سه‌نایه‌تی ئهدهبو ده‌ربڕین له ده‌ست نه‌دا ئه‌وا وا نایبینم که ڕه‌خنه لێ‌گیراو توڕه بێت ،،،،
بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه له کێ ده‌گیرێ و کێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن :
ڕه‌خنه‌گر ده‌بێت که‌سێک بێت ده‌رونی خۆی له هه‌موو کردار و ئاکار و گوفتار و نیگایه‌کی ناشرین پاک کردبێته و خۆی بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ئه‌و که‌سانه ئاماده بکات به هه‌موو بنچینه عه‌قڵانی و ده‌رونی و ئاکاری و گوفتاریهکانهوه ... به شێوه‌یه‌ک که له ناخی خۆیشیدا کۆک بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م شێوازی مرۆڤاندنهی به‌سه‌ر خۆیدا چه‌سپاندوه ئینجا هه‌ستێت به ره‌خنه گرتن له که‌سێک یان شوێنێک یان هه‌ر شتێکی که شایه‌نی ئه‌وه بێت ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت ....
له سه‌ره‌وه باسمانکرد که ڕه‌خنه له ئه‌زه‌له‌وه بۆ جوانترکردن دروست بوه ... که‌واته ڕه‌خنه لێ‌گیراو ده‌بێ به زانایی و دانایی و توانایی هێزێکی زۆری مێشکه‌وه گوێ بداته ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی که لێیده‌گیرێت .... ئه‌گه‌ر بنیاتنه‌رانه بوو ئه‌وا سوپاس و ستایشی ڕه‌خنه‌گر بکات و به جه‌ند وته‌یه‌کی کورت سوپاسی بکات و کۆتایی به‌و باسه بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی کات به فیرۆ نه‌چێت ... خۆ ئه‌گه‌ریش ره‌خنه لێ‌گیراو هه‌ڵگری ئه‌و خاڵانه نه‌بوو که‌وا ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر لێگیراوه ..... ئه‌وا ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست بدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هه‌ڵه ڕه‌خنه گرتنه و تێگه‌یشتنه بچێته سه‌ر ڕێگای راسته‌قینه‌ی خۆی و ڕه‌خنه‌گریش هه‌ست به‌وه بکا که ڕه‌خنه‌ی له شتێک گرتوه که وا نیه وبه‌هه‌ڵه‌دا چوه له ڕهخنهگرتنهکهدا ...
شتێک که به پێویستی ده‌زانم هه‌ر لێره‌دا باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه که ڕێگای ڕه‌خنه گرتن ... ده‌بێ جێگایه‌کی گوڵبژێر بێت واتا له جێگایه‌کدا ره‌خنه له که‌سێک نه‌گرین که ببته هۆی شکاندنی ڕه‌خنه لێ‌گیراو بۆ نمونه لای منداڵ شیاو نیه .. لای که‌سێک ڕه‌خنه گونجاو نیه که له مانای ره‌خنه تێنه‌گات ... واتا ڕه‌خنه گرتن ئه‌گه‌رچی به زمانی گوڵیش بێت ئه‌وا مه‌ترسی شکاندنی ناخی ره‌خنه لێگیراوی لێده‌که‌وێته‌وه که ده‌ره‌نجامه‌کانی خراپ ده‌بن له جیاتی سود گه‌یاندن ..
هه‌ر که‌سێک پرسیاری هه‌بێت ئاماده‌ی وه‌لامم ...
به‌لام به داخه‌وه که‌م که‌س به‌شداریان کردوه له کاتێکدا هه‌فته‌یه‌ک زیاده من چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌که‌م که به‌شداری له‌م بابه‌تدا بکه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان
غه‌زه‌لنوس
ده‌ستت خۆشبێ مه‌ریه‌م خان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
من له‌گه‌ڵ قسه‌كانی ڕۆمانم كه ده‌ڵێ: ڕه‌خنه گر جۆری هه‌یه
هه‌یه ڕه‌خنه ئه‌گرێت دڵسۆزانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌لێگیراو به‌ره‌و پێش بچیت و شتی جوانتر بكات، ڕه‌خنه‌گریش هه‌یه ڕوخێنه‌ر مه‌به‌ستی له ره‌خنه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی ره‌خنه‌ی لێ ده‌گری وێرانی بكات .
ڕه‌خنه‌گریش هه‌یه ده‌یه‌وێ خۆی ده‌ربخات و ناوبانگ بۆ خۆی په‌یدا بكات، ئه‌وه ره‌خنه له كه‌سانیك ده‌گرن كه ناودارن
هه‌رسێكیان ره‌خنه‌گرین به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوینهریك ساده‌بێت لێكیان جیاناكاته‌وه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بیت كه خوێنه‌رێكی باش و رۆشنبیرن.
من هیوام وایه ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن دڵسۆزانه ره‌خنه بگرن وه ره‌خنه لێگیراویش به دڵسۆزانه تێی بڕوانێت و دڵ و ده‌رونیان فراوان بێت
ئه‌گه‌ر له دڵیشیان گران بوو به چه‌ند په‌یڤێكی جوان و شیرین وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه نه‌هێڵن بگاته ڕاده‌ی زویر بوون .
هه‌ر که‌سێک پرسیاری هه‌بێت ئاماده‌ی وه‌لامم ...
به‌لام به داخه‌وه که‌م که‌س به‌شداریان کردوه له کاتێکدا هه‌فته‌یه‌ک زیاده من چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌که‌م که به‌شداری له‌م بابه‌تدا بکه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان
منیش ده‌ڵێم به‌داخه‌وه كه كه‌س خۆی له‌و جۆره بابه‌تانه نادات. ده‌ی خویننهوه به‌ڵام جورئه‌ت ناكه‌ن شتێكی له‌سه‌ر بنوسن یان پرسیاری له‌سه‌ر بكه‌ن
ئه‌ویش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان هێشتا متمانه‌یان به زانیاری و ئاستی رۆشنبیری و بیروبۆچونی خۆیان نیه، زۆر به داخه‌وه خۆزگه ئه‌و ترسه ده‌شكا ...

خاتوو زین جێگای داخه که که‌م که‌س هه‌ن خۆیان له‌م جۆره بابه‌تانه ده‌ده‌ن ...
به‌ڵام خۆزگه ئه‌وانه‌ی که خۆیانی لێناده‌ن هه‌موو یستێکیان هر وابێ نه‌وه‌ک خۆیان به سۆپه‌رمان بزانن و وابزانن که مرۆڤێکی نمونه‌یی و بالان چونکه ئه‌مه کێشه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردیه
بژین
ڕه‌نخه یه‌ك ڕووی هه‌یه، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه دوو جۆره، بنیاتنه‌ر و ڕوخێنه‌ر.
ڕه‌خنه به‌مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت بۆیه ڕه‌خنه‌كه به هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت لای من زوویر بوونی لێناكه‌وێته‌وه.
ڕه‌نخه یه‌ك ڕووی هه‌یه، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه دوو جۆره، بنیاتنه‌ر و ڕوخێنه‌ر.
ڕه‌خنه به‌مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت بۆیه ڕه‌خنه‌كه به هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت لای من زوویر بوونی لێناكه‌وێته‌وه.
وه‌ڵا من نازانم رهنخه چه‌ند رووی هه‌یه
، به‌س ئه‌وه‌نه ئه‌زانم
ره‌خنه یه‌ک رووی نیه و چه‌ند روویه‌کی هه‌یه ته‌واوی نوسه‌ران و رۆشنبیران له‌سه‌ر ئه‌مه کۆکن .
تۆ له خۆته‌وه سه‌یر مه‌که که ههرشتیکت به‌لاوه گرنگ نه‌بێت ره‌خنه‌ی لێناگریت ، ره‌خنه‌گری تر هه‌یه وانیه .
19
ڕه‌نخه یه‌ك ڕووی هه‌یه، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه دوو جۆره، بنیاتنه‌ر و ڕوخێنه‌ر.
ڕه‌خنه به‌مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت بۆیه ڕه‌خنه‌كه به هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت لای من زوویر بوونی لێناكه‌وێته‌وه
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه ده‌بیته‌وه؟
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]