ئه‌م دێره له گۆرانیه‌كی سۆزان نامۆ دا به‌كارهاتوه ،،،گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ته‌نها ئه‌م دێڕهیی تیا به‌كارهاتوه زیاتر نا ،،،
گۆرانی (سینه‌ی پڕ ئاهم ) به‌ڵام نازانم هۆنراوه‌كه‌ی هی كێه !
دووباره ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه گیان سه‌ركه‌وت بیت
زۆر سوپاس كاكه دیلمان گیان ..
ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یری هۆنراوه‌كه بكه‌ی نوسراوه به‌شی 10
هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌كه‌ی سۆزان هه‌موی له‌ناو ئه‌م شیعره‌دا ده‌رهێناوه واته دێره‌كانی تری له‌ناو به‌شه‌كانی تر دایه .
خاوه‌نی هۆنراوهكهش (محمد عمر عوسمان)ه ناسراو به (ژه‌نه‌ڕالی پاییز)
سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم