1

بابه‌ت: ببینن له‌ کوردستانه‌وه‌ موسولمان بوونی ماریا

كچێكى ئه‌سیوبى له‌سه‌رده‌ستى بانگخواز مامۆستا حاجى كاروان موسڵمان بوونى خۆى راگه‌یاند ...
ئه‌مرِۆ له‌كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌ ( ماریا ) ى، ته‌مه‌ن بیست سالاَى خه‌ڵكى ولاَتى ئه‌سیوبیا كه‌ له‌ماڵێكى شارى هه‌ولێر هه‌ولێر كارده‌كات، له‌سه‌رده‌ستى بانگخواز مامۆستا حاجى كاروان موسڵمان بوونى خۆى راگه‌یاند و هاته‌ سه‌ر ئایینى پیرۆزى ئیسلام ...

له‌مباره‌وه‌ ماریاى موسڵمان بوو، خۆشحاڵى خۆى به‌موسڵمان بوونى راگه‌یاند و گوتى: ئێستا له‌ناخمه‌وه‌ هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌رى و شادمانى ده‌كه‌م كه‌جاران هیچ به‌خته‌وه‌ریه‌ك له‌ناخمدا به‌دى نه‌ده‌كرد و گوتیشى: ئایینى ئیسلام ئایینى ته‌بایى و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ و بۆیه‌ برِیارى كۆتاییمدا كه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئایینى مه‌سیحیه‌ت بم و بێمه‌ سه‌رئایینى پیرۆزى ئیسلام .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بانگخواز حاجى كاروان پیرۆزبایى گه‌رمى له‌و كچه‌ موسڵمان بووه‌ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆخواست و به‌كورتى پوخته‌یه‌ك له‌ماناى ئیسلام و موسڵمان بوونى بۆ روون كرده‌وه‌، شایانى باسه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ كچه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكه‌ چینى كه‌له‌كوردستان كارده‌كات له‌سه‌رده‌ستى بانگخواز حاجى كاروان موسڵمان بوونى خۆى راگه‌یاند .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/17fc16d13b.gif                http://kurdup.com/up/uploads/picture/11a28dd28b.gif

2

وه‌ڵام: ببینن له‌ کوردستانه‌وه‌ موسولمان بوونی ماریا

16

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم