بابه‌ت: باوكێك به ته‌ورداس سه‌ری كچه‌كه‌ی خۆی ده‌بڕێت!
24

له پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رییه له وڵاتی میسر جوتیارێك له‌ناو كێڵگه‌كه‌یدا سه‌ری كچه چوار ساڵانه‌كه‌ی خۆی به ته‌ورداس بڕی. له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی (ئه‌هرام)ی میسری بڵاویكرده‌وه كه ئه‌م جوتیاره، جوتیارێكی هه‌ژار بووه و كچه‌كه‌شی نه‌خۆشی هه‌بووه و پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌بووه، بۆیه به‌هۆی نه‌بوونی پاره تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپ بۆته‌وه و كچه‌كه‌ی خۆی به ته‌ورداس سه‌ربڕیوه. شایانی باسه ئێستا ئه‌م جوتیاره تاوانباره ده‌ستگیركراوه و بڕیاروایه له‌م رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دادگایی بكرێت و سزای خۆی وه‌ربگرێت.
DLAKAM


