بابه‌ت: ئه‌و ده‌مانه‌ت له‌بیره. .
16
ئه‌و دهمـانهت له بیـره
لــه بــاوهشـم ئـهخـهوتی
له په‌نای هه‌ناسه‌كه‌ی تۆ
ترپه‌ی دڵم ئه‌بیستی
[imgl]http://www.dastan.se/Photo-Website/Alan-2009.jpg[/imgl]
كچێ كوانێ ئیشق و وه‌فا،
ئه‌ی كوانێ خۆشه‌ویستی؟
دیاره هه‌مووی درۆ بوون،
گشتی دوور بوون له‌ڕاستی
تۆ خۆت هاتی و ڕێت پێگرتم،
وتت ئاشقم یان شێتم
كه ئه‌تزانی دڵفرۆشی
بۆچی به‌و ده‌رده‌ت ده‌بردم
بیرم ناچێ ئه‌م داستانه،
پڕ له ئێش و پڕ ئازاره
هه‌ر كه‌س ئه‌مبینێ ئه‌زانێ
دڵ پیریم به ڕووه دیاره
شیعری: ئالان جه‌مال.


