بابه‌ت: لةتهقینهوهی2بۆمبدا له‌ناو یاریگایه‌كی تۆپی پێ17كه‌س بوونه قوربانی
به‌غدا.. له ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمبدا له‌ناو یاریگایه‌كی تۆپی پێ له به‌غدا 17 كه‌س بوونه قوربانی
هه‌ولێر 13 حوزه‌یران/یۆنیۆ (PNA) – سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی عێراقی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمب له‌ناو یاریگایه‌كی تۆپی پێ له باشوری رۆژئاوای به‌غدا 17 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 2 بۆمب له‌ناو یاریگایه‌كی تۆپی پێ له گه‌ڕه‌كی جیهاد له باشوری رۆژئاوای به‌غدا ته‌قینه‌وه و له ئه‌نجامدا 2 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران و 15ی تریش بریندار بوون".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "ئۆتۆمبێله‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و كوژراوه‌كانیان بۆ فه‌رمانگه‌ی پزیشكی داد گواسته‌وه و برینداره‌كانیشیان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك ره‌وانه كرد، هاوكات هێزێكی ئه‌منیش شوێنی رووداوه‌كه‌ی گه‌مارۆ دا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستی پێ كرد".
شایه‌نی باسه ماوه‌ی 2 مانگه له شاری به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق كرده‌وه توندوتیژییه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به‌ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه وڵات له ته‌نگژه‌ی سیاسیدایه به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی پیَكهاتهی حكوومه‌ت و یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نوری مالكی ناوی كاندیده‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه تا ئیَستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك.
س.ت
گه‌وره بوون ئه‌و تابلۆیه بوو كه هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه به منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!