بابه‌ت: کولاندنه‌وه‌ی زام!!!>>>>
16
پێنج پرسيارم له (700) زانا كردووه هه‌موويان يه‌ك وه‌ڵاميان هه‌بوو.
پرسيم:
1)زيره‌ك كێيه ووتيان:كه‌سێكه كه دونيای خۆش نه‌وێت.
2)زرنگ كێيه؟ ووتيان: كه‌سێكه كه دونيا هه‌ڵينه‌خه‌ڵه‌تێنێ.
3)ده‌وڵه‌مه‌ند كێيه ؟ووتيان: كه‌سێكه كه ڕازی بێت به‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بۆی دياريكردووه.
4)تێگه‌يشتوو كێيه ؟ووتيان: كه‌سێكه كه واز بهێنێت له داواكردنی شتی زياده.
5)چرووك كێيه ؟ ووتيان: كه‌سێكه كه فه‌رمانی په‌روه‌ردگار جێبه‌جێ نه‌كات له ماڵ و سامانه‌كه‌يدا.


