بابه‌ت: (( ژیـــــان واتـــــا ئـــێـــســـتــــا ))
18

تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » (( ژیـــــان واتـــــا ئـــێـــســـتــــا ))
په‌ڕه 1
تـروسکـه ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به سوده...
ئێستا واتای هه‌میشه.. واتای به‌رده‌وامی .. واتای عه‌شق .. واتای نوێبونه‌وه .. واتای نواڕین بۆ ئاینده .. واتای گه‌وره‌بونی هزرێکی نوێ .. واتای تێربونی له‌ززه‌تی مرۆڤبونی خۆت .. واتا گه‌وره‌بونی ئاینده‌ت به تێربونت له ئێستادا .. به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه له بنی دهریایهکدایه که په‌ی پێ‌بردنی شتیکی گه‌لێک قورسه .. ئه‌وانه‌ی وا هه‌ست ده‌که‌ن که به‌خته‌وه‌رن ئه‌وانه‌ن که ناتوانن بیربکه‌نه‌وه .. ئه‌وانه‌ن که خه‌ونیان نیه ئه‌وانه‌ن که ژیان لایان گرنگ نیه ئه‌وانه‌ن که راستیه‌کان نازانن ئه‌وانه‌ن هه‌میسه بێ به‌رنامه‌ن .. رابوردوی من ڕابوردویه‌کی نه‌مره نه‌وه‌ک مردوو .. نوسینه‌وه‌ی داهاتوو به به‌رچاوگرتنی داهاتووه ده‌بێ .. ئه‌وای رابوردوو له یاد بکا هه‌رگیز ناگاته داهاتویه‌کی تێر و ته‌سه‌ل له ژیان و دواڕؤژیکی پڕ خه‌ون و پڕ هاتنه‌دی ئاواته‌کانی نابێ .. ئاوات چی ده‌گه‌یه‌نێ .. ئه‌گه‌ر گوێ به رابوردوو نه‌ده‌ی که‌واته که‌سێکی بێ ئاواتی !!! چونکه ئه‌گه‌ر ئاواتت هه‌یه ده‌بێته رابوردوو تا له داهاتوودا پیی ده‌گه‌ی یان نا ... وته‌کانت پڕیه‌تی له فه‌رامۆشکردنی رابوردو .. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌نیا ڕابوردوه به شیوه‌یه‌کی گشتی و دواتر ئینجا داهاتوو .. داهاتووی پڕشنگدار بریتیه بهرجاوگرتنی رابوردوو بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنت له داهاتوو .. ئێستاس ده‌بێ به رابوردوو .. بۆیه فه‌رامۆشکردنی ڕابوردوو فه‌رامۆشکردنی ئیستایه و فه‌رامۆشکردنی داهاتوشه جونکه هه‌مووی ده‌بێته رابوردو که‌واته کاتی ده‌زانی له کۆتاییدا هه‌موو ژیانت فه‌رامۆشکردوه ... چێژ له ئێستا وه‌رگرتن چێژوه‌رگرتنه له رابوردوو ئینجا له ئێستا ئینجا له داهاتوو ... که‌واته پیشه‌نگی هه‌مووی هه‌ر رابوردووه .. ئێستا خه‌ونه‌کانی ڕابوردوو و به‌رنامه‌کانی داهاتوو دێنمه پێش چاو بۆ ئه‌وه‌ی به تیری سود وه‌رگرتن به خۆم و کۆمه‌ڵگا بیانپێکم .. وه‌ک وتم گه‌ر ڕابوردوو له یاد بکه‌یت که‌واته ڕۆژێک دێ هه‌موو ژیانت ده‌بێته رابوردوو و ژیانت تێده‌په‌ڕێت و سه‌یر ده‌که‌یت هه‌موو ستت له یاد کردوه .. که‌واته به‌رهه‌مێک ئیستنتاجێکی عه‌قڵی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی و سیاسی و ثهقافیت نه‌بوه .. .. که‌واته قسه‌کانم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه و ئه‌و ئامانجه ده‌پێکم که ژیانی مرۆڤ پێکهاتوه له رابوردوو و ئیستا و داهاتوو .. که‌واته هیچیان سایه‌نی ئه‌وه نین له یادبکرین و هه‌موویان سایه‌نی پاراستن و پاک هه‌ڵگرتن و هه‌موویان ماهیه‌تی جوانیان زۆر زۆره و باسناکرێت ..له‌لایه‌کی تره‌وه له‌یادکردنی رابوردوو واته له‌یادکردنی کات که ئه‌مه زۆر ئه‌سته‌مه و به‌بێ نه‌هج ده‌تهێڵێته‌وه بۆ داهاتوو .. ژیان ته‌نیا ئێستا نیه و هه‌موو ژیان وابه‌سته‌یه به هه‌موو کاته‌کانی ته‌مه‌نه‌وه ..،. که‌واته هه‌رگیز ژیانی خۆم ته‌نیا چرکه‌یه‌کیش له مێژوی ژیانی خۆم له یاد ناکه‌م چونکه رابوردو بو منی گه‌یانده ئێستا و رابوردووش بوو منی هێشته‌وه بۆ داهاتوو ...که‌واته رابوردوو زۆر زۆر گرنگه ئینجا داهاتوو ئینجا ئیستا و کارکردن بۆ داهاتوو بۆیه ده‌لیم رابوردووم له ئێستادا رووم پێده‌کاته قیبله‌ی داهاتووم
زانا هیجـــــ غه‌زه‌لنوس ــــرانی
dast xoshhhhhhhhhhhhhhhhhhh,, walla jowannnaa
بۆیه من پێت ده‌ڵێم ئه‌وه‌ى رِابردوو وازى لێبینه ته‌نها بۆ داهاتووشت مه‌ژى. هه‌ر ئێستا چێژ له ئێستات وه‌رگره چونكه ئێستاش هه‌ر ئه‌و ساته‌یه كه جاران ئاواتت بۆى ده‌خواست . ئه‌گه‌ر تۆ ئێستا به‌خته‌وه‌ر نه‌بى ئه‌وا له هه‌موو ژیانت به‌خته‌وه‌ر نابى. ئه‌گه‌ر تۆ به ئێستات رِازى نه‌بى دڵنیابه هه‌رگیز به داهاتووت رِازى نابى..

حه‌قیقه‌تێک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مرۆڤه‌کان هه‌ڵگری بیر و ڕای جیاوازن
له کاتێکدا که مرۆڤه‌کان یان تاقم و کۆمه‌ڵیک له‌سه‌ر جه‌ند شتیک کۆک و ته‌با بن .. له‌و کاته‌شدا هه‌ریه‌که‌یان تێڕوانینێکی جیاوازیان هه‌یه بۆ ڕوداوگهلهکان
بۆیه لێره‌شدا ئاساییه که بیر و ڕامان جیاواز بیت
زۆرم نوسی خوازیارم خویندبیتتهوه
خۆشنودیتان بۆ ده‌خوازم
له وه دڵنیابه که هه موویم خوێندۆته وه و له به رێزتان تێگه یشتووم
دووباره زۆر سوپاس ...

سوپاس بۆ تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
هیوام تیگه‌یشتنی زیاتری به‌ڕێزتانه
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » (( ژیـــــان واتـــــا ئـــێـــســـتــــا ))
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]