بابه‌ت: (( بـــــــه ڵــــــێــــــــن بـــــــده ! ))
20
* نووسـه ر نـازانم *

تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » (( بـــــــه ڵــــــێــــــــن بـــــــده ! ))
په‌ڕه 1
به‌لێن بده،،، كه تاریكیم بۆ ڕاناخهیت به‌ڵێن بده كه شه‌خته‌به‌ند ناگه‌یت به‌رپێم
منیش به‌لێنت پــێ ئــهدهم
دان بــه ڕابردووما بـنـێـم !
شاعیرێکم بێ ناو نیشان
گه‌روی وشکم به‌دوای قومێک ئاوا وێڵ بوو
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێک نوشتامه‌وه ئاوی لێڵ بوو
ئه‌م دێره‌ی هی عه‌بدوڵا په‌شێوه ، ئه‌وانی تری نازانم هی ئه‌وه یان نا !
زۆرر جوان بوو ، ده‌ستت خۆش بێت ، ماندوو نه‌بیت
19
گفت‌و گۆیه‌كی عاشقانه و سه‌رنج ڕاكێشه ..
ده‌سته‌كانت خۆش خوشكی ئازیز ... سه‌ركه‌وتو به‌خته‌وه‌ربیت ..
ده‌سته‌کانت خۆش خاتوو ڤینۆس ، هه‌ر بژیت .
ئه‌وه ته‌واوی هۆنراوه‌که‌یه. . .
به‌لێن بده
كه تاریكیم بۆ رانهخهیت
به‌ڵێن بده :
كه شه خته به‌ند نا كه یته به‌ر پێم
منیش .. به‌ڵینت پێ ده‌ده‌م
دان به رابردووما بنێم
پێش چاوی تۆ ..
له په‌رداخی وه‌نه‌وشه‌یی
چاوی ترم پێك هه‌ڵداوه
پێش نامه‌ی تۆ ..
قژی گه‌لێك نامه‌ی ترم داهێناوه !
پێش ژوانی تۆ
زۆر ژوانی تر رێگای دووریان پێ بریوم
شاعرێك بووم
گه‌رووی وشكم
به دوای قومێك ئاوا وێل بوو
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێك نوشتامه‌وه ،
ئاوی لێل بوو
گه‌ر ئه‌ته‌وێ
خوێنی ده‌ماری شعرم بیت
داستانێك بیت بێ كۆتایی
گه‌ر ئه‌ته‌وێ ..
خۆشه‌ویستیت
به دوای دا نێت ، ماچی زه‌ردی مالئاوایی
به‌لێن بده ..
هه‌ناسه‌م بیت .. سێبه‌رم بیت .. بارانم بیت
تاكو منیش شانۆی كۆنم جێ بهێلم
ده‌مامكی رووم فرێ بده‌م ..
دوو بالی پڕ خۆشه‌ویستیم
له گه‌ردنت گرێ ده‌م ..
عبدالله په‌شێو
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » (( بـــــــه ڵــــــێــــــــن بـــــــده ! ))
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]