بابه‌ت: ئافره‌تی میسرلةسهرجةم ئافرةتانی دیكه‌ی جیهان زیاتر لةپیاوهكانیان دةدةن
24

سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ش 28%ی ئافره‌تانی میسری له پیاوه‌كانیان ده‌ده‌ن و به‌مه‌ش ئافره‌تانی میسری له‌سه‌رجه‌م ئافره‌تانی دیكه‌ی جیهان زیاتر له پیاوه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر زیاتر له 5000 ئافره‌تی میسری ئه‌نجامدراوه. شایانی باسه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له‌دوای ئافره‌تانی میسری ئافره‌تانی ئه‌مریكی دێن كه 23%ی ئافره‌ته‌كانی ئه‌مریكا له پیاوه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها له‌دوای ئه‌مریكییه‌كانیش ئافره‌تانی هیندی دێن كه 11%ی ئافره‌ته‌كانیان له پیاوه‌كانیان ده‌ده‌ن
DLAKAM



