داریوش واته عه‌شق واته مرۆڤایه‌تی واته ئازادی واته لێبورده‌یی واته هه‌موو شتێکی جوان ،،
داریوش ژیانی به‌خشی به گۆرانی ، گۆرانیش نه‌مری به‌خشی به داریوش ..
پێناسه‌كه‌ت زۆر جوان و تێر و ته‌واوه و حه‌قی خۆت داوه‌تێ
داریوش ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی که گۆرانی بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه وت ، له کارتێکدا زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌نده کوردانه‌ی
که به‌لای ئه‌و بابه‌ته‌دا نه‌چوون ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ییه بۆ داریوش که ئازاری مرۆڤ له هه‌رشوێنێک بێت ، ئه‌م ئاماده‌یه له‌و شوێنه ، بێ گوێدانه ره‌گه‌ز و زمان و نه‌ته‌وه ، مرۆڤبوون له پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌یه.
بێگومان گه‌وره‌ییه بۆ داریوش و بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش 
زۆر سوپاس خۆشحاڵم به دڵت بوو .. هیوادارم له ئێستا به دواوه یادگاری شیریرن له ژیانتا تۆمار بكه‌ی .;)
سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم