بابه‌ت: نرخی قاتێكی حوسنی موباره‌ك 16 هه‌زار دۆلار بووه
نرخی قاتێكی حوسنی موباره‌ك 16 هه‌زار دۆلار بووه
PNA- به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه كۆمپانیایه‌كی سكوتله‌ندی ئاشكرای كردووه, حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میسر, پیته‌كانی ناوی خۆی له‌سه‌ر قاتهكانیدا ده‌نووسی و نرخی قاتێكی 16 هه‌زار دۆلار بووه.
كۆمپانیای "هۆلاند ئاند شریل" سكوتله‌ندی رایگه‌یاند, حوسنی موباره‌ك داوای ده‌كرد ته‌واوی پیته‌كانی ناوی خۆی به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر قاته‌كه‌ی بنه‌خشێندرێت و به‌مه‌ش نرخی قاتێكی ده‌گه‌یشته 16 هه‌زار دۆلار كه ده‌كاته نزیكه‌ی 95 هه‌زار جونه‌یهی میسری.
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایه راشیگه‌یاندوه, بۆ ته‌واوكردنی هه‌ر قاتێكی له‌و جۆره كۆمپانیا پێویستی به 3 مانگ هه‌بوو تا هه‌موو پیته‌كانی ناوی "حوسنی موباره‌ك) به‌زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر قاتهكه بنه‌خشێندرێت.
ئه‌و كۆمپانیایه خانه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ دروست كردنی جلوبه‌رگی گه‌وره به‌رپرسانی جیهان و كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان و پیاوانی كاری جیهانی.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یلی" به‌ریتانی رایگه‌یاندووه, موباره‌ك هه‌میشه حه‌زی به پۆشینی جلوبه‌رگی گرانبه‌هاو بێ هاوتابووه.
گه‌وره بوون ئه‌و تابلۆیه بوو كه هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه به منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!