بابه‌ت: گواره‌یه‌كی ته‌مه‌ن 2500 ساڵ له ڤێتنام ده‌دۆزرێته‌وه

-pnaشوێنه‌وارناسان له یه‌كێك له شاره‌كانی ناوه‌ندی ڤیێتنام " گواره‌یه‌كیان" دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 2500 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه.
شوێنه‌وارناسان رایانگه‌یاند، ئه‌وان بێجگه له‌و " گواره‌یه" هه‌زاران كه‌لوپه‌ڵی سرامیكی دیكه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام گواره‌یه‌ك به‌و مێژووه زۆره‌وه یه‌كه‌م جاره كه له‌و ناوچه‌یه بدۆزرێته‌وه.
به ووته‌ی شوێنه‌وارناسان، ئه‌و گواره 2500 ساڵه‌یه له مادده‌ی شوشه دروستكراوه و ره‌نگی شینه ، هه‌ردوو سه‌ری ئه‌و گواره‌یه له شێوه‌ی دوو گیانله‌به‌ر ده‌چێت. ئه‌و گواره‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سرامیكی دیكه و شتی تر كه له به‌رد ونیكڵ دروستكراون دۆزراوه‌ته‌وه.
پێشتر له ساڵی 1923 له‌لایه‌ن تیمێكی شوینه‌وار ناسی فه‌ره‌نسی چه‌ند ئاسه‌وارێك كه بۆ سه‌رده‌می هۆزه‌كانی " هوبین" و كه بۆ مێژووی 1600 تا 1200 پێش له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌گه‌رێته‌وه له ناوچه‌كانی باشووری ڤیێتنام دۆزراوه‌ته‌وه.
گه‌وره بوون ئه‌و تابلۆیه بوو كه هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه به منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!

