بابه‌ت: لــــێــــکــــدابــــڕان
لێک‌دابڕان
ئێوارهبێ یا کازێوه
خۆره تاو بێ یا شلێوه
له هه‌ر کوێ بیت :
...له‌ناو کونه ئه‌شکه‌وتێکا
یا شارێکی پڕ هاته هات
له کونجێکی تاراوگه‌دا
یا زنجێکی کاوله وڵات
هه‌ر کاتێکی مه‌یلت لێ بێ
من ده‌بمه باو به چرکه‌یه‌ک ده‌گه‌مه لات
تۆ هیچ نا، هه‌ر هێنده بکه
بڕۆ ، دره‌ختێک ڕاسپێره
چۆله‌که ده‌وره‌یان دابێ
بڕۆ ، جۆگه‌یێک ڕاسپێره
په‌یکی پێلی به ئاگا بێ
.................
عه‌بدولڵا په‌شێو
13/12/1993 – مۆسکۆ
گه‌وره بوون ئه‌و تابلۆیه بوو كه هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه به منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!


