1

بابه‌ت: ماڵپه‌ڕی كووره‌(میسی)موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند! ! !

ماڵپەڕی (کووورة): میسی موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند

بەپێی ھەواڵێک کە ماڵپەڕی بەناوبانگی وەرزشیی (کووورة) بڵاویکردۆتەوە، یاریزانی بەناوبانگی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی (لیۆنێل میسی) موسڵمانبوونی خۆی راگەیاندووە. ھەروەھا ماڵپەڕی (کووورة) ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە میسی دوای موسڵمانبوونی رایگەیاندووە کە ئایینی ئیسلام ئایینێکە کە پەیامێکی ئامانجداری ھەیە لەپێناو بڵاوکردنەوەی ئاشتی و خۆشەویستی لەنێوان مرۆڤەکان. ھەر بەپێی ماڵپەڕی (کووورة) جگە لەمەش میسی رایگەیاندووە کە موسڵمانبوونم مانای ئەوە نییە کە ئیدی تواناکانم کۆتاییان دێت، نەخێر بەڵکو بەردەوام دەبم لە وەرزشکردن و ھیواداریشم کە دوای موسڵمانبوونم کەس تێڕوانینی دەربارەی من نەگۆڕێت، بەتایبەتی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی بەرشلۆنە و ھەڵبژاردەی وڵاتەکەم کە ئەرجەنتینە.
شایانی باسە ئەم ھەواڵە زۆر بە خێرایی بەھەموو لایەکدا بڵاودەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا بەتەواویی پشتراست نەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی پسپۆران و شارەزایان ئەگەر راست بێت کە میسی موسڵمان بووبێت ئەوە مانای وایە میسی لەژێر کاریگەریی یاریزانە موسڵمانەکانی یانەی بەرشلۆنە موسڵمان بووە، بەتایبەتی (ئەبیدال و یەحیا تۆرێ).

24

2

وه‌ڵام: ماڵپه‌ڕی كووره‌(میسی)موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند! ! !

ئه‌وه‌ش خیر و به‌ره‌كه‌تی ڕه‌مه‌زان big_smile

sharyhawler@yahoo.com