بابه‌ت: • خه‌وتنی دره‌نگ ئه‌بێته هۆی بینینی خه‌وی ناخۆش
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی تورکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌و ه‌که خه‌وتنی دره‌نگ کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر مرۆڤ و ئه‌بێته هۆی بینینی خه‌ونی ناخۆش و توش کردنی به که‌م و کورتیه‌کان له مێشک
توێژه‌ران له زانکۆی " يوزونجو يل " ی تورکی ئه‌وه‌یان ده‌رخست که خه‌وتن له کاتی دره‌نگی شه‌ودا کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر مرۆڤ و ئه‌بێته هۆی بینینی خه‌ونی ناخۆ...ش و هه‌روه‌ها توش بوون به کابوس جگه له‌مه‌ش خه‌وتنی دره‌نگ ئه‌بێته هۆی دروست بوونی کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر کاره‌کانی مێشک و توش بوون به که‌م وکوتی له مێشک
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که ئافره‌تان له‌سه‌ره‌تای بیست سالیدا له‌کاتی توش بوون به‌م حاله‌ته ئه‌بێته هۆی توش بوونیان به خه‌ونی ناجێگیر و ناخۆش و هه‌روه‌ها توش بوون به کابوس له خه‌ودا چونکه دره‌نگ خه‌وتن ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هۆرمۆنه‌کانی به‌رپرس له خه‌و به شێوه‌یه‌کی نارێک کاره‌کان بکه‌ن و چالاکیه‌کانیان تێکبچێت به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی توش بوون به‌م حاله‌ته ناخۆشان

