1

بابه‌ت: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

ئەمشەو  لە هەفتەی ٢٢ی خولی ئیسپانیدا  یانەی  خیتافی لە یاری دێربی بچووکی شاری مەدرید میوانداری ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی خولەکەی کرد .

خیتافی خاوەن یاریگا لە دواین ٦ یاری خولەکەدا ڕووبەڕووی هیچ شکستێک نەبووەتەوە ، ئەمە جگە لەوەی تاکە یانەیە کە  لەم وەرزەدا توانیبێتی  شکست بە بەرشلۆنە بهێنێت . لە بەرامبەردا ڕیاڵ دەیویست جیاوازییەکە بەشێوەیەکی کاتی بەرزبکاتەوە بۆ ١٠ خاڵ .

بەهۆی ئەو کەش و هەوا ساردەی  سەرتاسەری ئەوروپای گرتۆتەوە  ، یاریزانانی هیچ لایەکیان ئاستییان وەک پێویست نەبوو بە تایبەت کە بایەکی توند کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر ئاڕاستەی تۆپ .

خیتافی نێچیرێکی ئاسانی ڕیاڵ نەبوو لەم یارییەدا  چەند جارێک مەترسییان دروستکرد و ناوبژیوان لێدانێکی سزای دروستی بۆ هەژمارنەکردن . لە بەرامبەردا ڕیاڵ  بە زەحمەت دەیانتوانی هێڵی بەرگری یانەی خاوەن یاریگا ببڕن و تاکە گۆڵی یانەکەش  سێرجیۆ ڕامۆس تۆماریکرد بە لێدانی سەر لە خولەکی ١٨ دا .   هەرچەندە  ڕۆناڵدۆ و هاوڕێیانی چەند جارێک نزیکبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بەڵام یارییەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوە و ڕیاڵ سێ خاڵی گرنگی خستە سەر باڵانسەکەی .

http://l.yimg.com/j/assets/p/sp/ap/34/fullj.6cf943135dc0a4c491b6f5e7d27a26b6/ap-201202041427520270382.jpg

سه‌رچاوه‌:ياريگا.نێت

2

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

ده‌ستت خۆش كاك ڕه‌وشت
سێ خاڵی تر چووه‌ سه‌ر خاڵه‌كانی لۆس بلانكۆس ..

3

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

ویستم داینێم به‌س تۆداتنا فه‌رقمان نیه‌ مهیم سێ خاڵه‌که‌یه‌

گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!

4

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

برام تازه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ ئه‌م 7 خاله‌ له‌ده‌ست بده‌ين،سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت.

5

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

24

big_smile:D:D:D:D:D:D

6

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

K O S R A T نووسی:

ویستم داینێم به‌س تۆداتنا فه‌رقمان نیه‌ مهیم سێ خاڵه‌که‌یه‌

گرنگ دانانی هه‌واڵه‌که‌يه‌ له‌لايه‌ن هه‌ر يه‌کێمان بێت فه‌رقی نيه‌.

7

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

شه‌ یدا نووسی:

24

big_smile:D:D:D:D:D:D

مامه‌ شه‌يدا 100 پيرۆزمان بێت.

8

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

big_smileبه‌خوایی بردنه‌وه‌ی ۱به‌هیچ جمهوری به‌رشه‌ی خه‌می پێده‌خۆن

گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!

9 (دەستکاری کراوە: Jegir Mahmoud 2012-02-04 17:23:24)

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

پیرۆزه‌  به‌ڵام ناوبژیوان په‌نارتییه‌كى ٪100 بۆ خیتافى هه‌ژمار نه‌كرد


ئه‌وه‌ش ڤیدیۆكه‌یه‌
بۆ بـ‍ـ‍ـ‍ینینى ڤیـ‍ـ‍ـ‍ـ‍دیۆكه‌ كـ‍ـ‍لیك لێره‌ بكـ‍ـ‍ـ‍ﻪ

من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی

10

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

Jegir Mahmoud نووسی:

پیرۆزه‌  به‌ڵام ناوبژیوان په‌نارتییه‌كى ٪100 بۆ خیتافى هه‌ژمار نه‌كرد


ئه‌وه‌ش ڤیدیۆكه‌یه‌
بۆ بـ‍ـ‍ـ‍ینینى ڤیـ‍ـ‍ـ‍ـ‍دیۆكه‌ كـ‍ـ‍لیك لێره‌ بكـ‍ـ‍ـ‍ﻪ

ڕاسته‌،به‌ڵام له‌ياری به‌رشلۆنه‌ 2 لێدانی سزای بۆ يانه‌ی ڕياڵ حيساب نه‌کرد

سوپاس بۆ وه‌ڵامت.

11

وه‌ڵام: دێربی مەدرید بە سەرکەوتنێکی دیکەی لۆس بلانکۆس بەکۆتاهات

نابژیوان 1 - 0 خیتافی

16