1

بابه‌ت: خواردنى ماسی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن سنوردار ده‌كات.

توێژینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى كه‌ زانایانى به‌ریتانى له‌ كۆلیژى له‌نده‌ن له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامیان داوه‌ ، ئاشكراى كردووه‌ كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن ، په‌یوه‌ندى به‌ خواردنى برێكى باشی گۆشتى ماسیه‌وه‌ هه‌یه‌ .

توێژه‌ران ده‌لێن" لێكۆلینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر گرنگى خواردنى ماسی ئه‌نجام دراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ، كه‌ گرنگى و سوودى خواردنى ماسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونى برێكى زۆرى چه‌ورى سوودبه‌خش له‌ناو ماسیدا ، وه‌ به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ماسی بڕژاو سووده‌كه‌ى زیاتره‌ له‌ ماسی سوركراو، چونكه‌ ماسی سوركراو ڕێژه‌یه‌كى زۆرى چه‌ورى زیانبه‌خشى تێدایه‌ .

هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ى 63 هه‌زارو 914 ئافره‌ت ئه‌نجام دراوه‌ ، وه‌ پاش چاودێرى كردنى حاله‌تى شێرپه‌نجه‌ى کۆلۆن له‌سه‌ریان 254 حاله‌تى تووشبوون به‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ تۆماركراوه‌ .

24

2

وه‌ڵام: خواردنى ماسی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن سنوردار ده‌كات.

ڕاپۆرتێکی جوان و ڕاستە بە ڕاستی خەتەرێکی زۆر گەورەیە ..دەستەکانت خۆش بێت

3

وه‌ڵام: خواردنى ماسی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن سنوردار ده‌كات.

شیرپه نجه یعنی مردن دةست خؤش

گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!

4

وه‌ڵام: خواردنى ماسی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن سنوردار ده‌كات.

Bawar نووسی:

ڕاپۆرتێکی جوان و ڕاستە بە ڕاستی خەتەرێکی زۆر گەورەیە ..دەستەکانت خۆش بێت

سوپاس برام ڕاست ده‌که‌ی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌کی زۆر ترسناکه‌........ ده‌ستی تۆش خۆشبێت

24

5

وه‌ڵام: خواردنى ماسی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن سنوردار ده‌كات.

K O S R A T نووسی:

شیرپه نجه یعنی مردن دةست خؤش

وایــــــــــــــــــــــــــــه‌  ده‌ستی تۆش خۆشبێت

24