بابه‌ت: خێراترین باڵنده‌ی جیهان

payam.tv
له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا هه‌میشه ئاماژه بۆ جۆره‌كانی داڵ یان هه‌ڵۆ كراوه كه ئه‌گه‌ری هه‌بووه خێراترین باڵنده بێت له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و بۆ چوونانه‌یان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پوچه‌ڵ كردۆته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه پهڕسێلكهی كلك تیژ كه جۆرێكی تایبه‌تی پهڕسێلكهیه خێراترین باڵنده‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وییه و ئه‌توانێت به‌خێرای 170 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بفڕێت كه ئه‌كاته 105 میل و ئه‌م باڵنده‌یه قاچه‌كانیان كورته و زۆربه‌ی كاته‌كانیان به ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و هێلانه‌كانیان له ناو به‌رده‌ڵاندا دروست ئه‌كه‌ن یان له داری قڕۆڵدا دروستی ئه‌كه‌ن زۆربه‌یان له ناوه‌ڕستی ئاسیا ئه‌ژین و له زستاندا بۆ ئوسترالیا كۆچ ئه‌كه‌ن.
