1

بابه‌ت: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

مەدرید ٢-١ بەرشە: لۆس بلانکۆس بە لە سێدارەدانی بەرشلۆنە وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

ئەمشەو کلاسیکۆ چاوەڕوانکراوەکەی سەر سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەڕێوەچوو. بەرشلۆنە لەسەر یاریگای بە ئەنجامی ٣-٢ یارییەکەی بردبووەوە هەربۆیە  لە هەر بەرامبەربوونێک و بردنەوەیەک لەم یارییەدا جامەکەی بەرزدەکردەوە ، ڕیاڵیش پێویستی بەوەبوو شکست بە بلوگرانا بهێنێت تاوەکو یەکەم نازناوی ئەم وەرزە بەرزبکاتەوە.

یارییەکە بە سەرەتایەکی مەدریدی دەستی پێکرد، ڕیاڵ بە سەرەتایەکی سەرسوڕهێنەر یارییەکەی کردەوە و   بەرشلۆنەی توشی شۆککرد. دوای چەند هێرشێک  گۆنزالۆ هیگواین لە خولەکی ١١ گۆڵی یەکەمی یارییەکە و یانەکەی تۆمارکرد. هێندەی نەبرد  ڕۆناڵدۆ لە هەوڵێکی تاکەکەسی جواندا دووەم گۆڵی هێنا و هێندەی تر هاندەرانی نێو یاریگای هێنا جۆش. دوای ئەو گۆڵە بەرشلۆنە شڵەژانیان پێوەدیاربوو، پێکهاتەی سەرەکی ئەو یانەیەش جێگای گومان بوو بە تایبەت بەشدارینەکردنی دانی ئەلڤێز لە کاتێکدا تا پێش کاتژمێرێک پێش یارییەکە ناوی لە لیستەکەدابوو.  ڕیاڵ سودی لە شڵەژانی بەرشلۆنە وەرگرت و ڕۆناڵدۆ بەتەنیا لەگەڵ ڤاڵدێز مایەوە بەڵام ئادریان کۆریا لەدواوە فاوڵی لە ڕۆناڵدۆ گرت و بەوەش راستەوخۆ کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.

دوای ئەوە یارییەکە جێگیری زیاتری بەخۆیەوە بینی بەڵام بەرشلۆنە بەهیچ شێوەیەک نەیانتوانی لە گۆڵی ئیکەر کاسیاس نزیک ببنەوە، تاوەکو لیۆنێل مێسی لە لێدانێکی راستەوخۆی جواندا پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم گۆڵێکی تۆمارکرد.

نیوەی یەکەم ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد، بەڵام لە نیوەی دووەمدا بەرشلۆنە باشتر دەبینرا لە ڕووی کۆنترۆڵی یاریگا و ژمارەی هەلەکان بۆ گۆڵ. هەردوولا زیاتر لە جارێک نزیکبوون لە گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە ، بەرشلۆنە لە ڕێگای پێدرۆ و ڕیاڵ مەدرید چەند هەلێکی ئاسانی لەدەستدا لە ڕێگای هیگواین.

هەردوولا چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا بەڵام ئەنجامەکە بەو شێوەیە بەکۆتاهات و ڕیاڵ مەدرید کۆتایی بە ئیمپراتۆرییەتی بەرشلۆنە هێنا و دوای چوار ساڵ یەکەم سەرکەوتنی بەسەردا بەدەستهێنا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیپ، یەکێک لە گۆڕانکارییەکان لوکا مۆدریچ لەدواین ١٠ خولەکدا بەشداری لە یارییەکەدا کرد و لە یەکەم یاریشدا یەکەم نازناوی لەگەڵ یانەی شاهانە بەرزکردەوە.

http://cache3.asset-cache.net/gp/150946384.jpg?v=1&c=IWSAsset&k=3&d=GkZZ8bf5zL1ZiijUmxa7QSXOwYcRlHZIzwScgmN0n6xy9XZLP7yVhDdT6rcX6Xoc

yariga

گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!

2

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

پــــێــــرۆزه‌ لـــه‌ھـــانــده‌رانــی شـــاهـــانـــه‌ شـــایـــســـتـــه‌ی بــــردنــــه‌وه‌ بـــوون ....

16

http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

big_smile
e7m e7m chawmane

گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!

4

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

[size=24]ده‌ست خۆش بۆ دانانى ئه‌م بابه‌ته‌ \ سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌ یانه‌ى ریاڵ مه‌درید له‌ گێمى یه‌كه‌مدا به‌ راستى ئاستێكى زۆر باشى

من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی

5

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

ریال باشتر یاری کرد ، شایستەی بردنەوە بوون ، پیرۆزیان بێت smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ

6

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

24

http://up99.com/upfiles/png_files/wTl23891.png

من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی

7

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

bra har wabwa dana ke daskare payam dakat mn sa3at 12 newaro hatma yana payamakat awa bw

گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!

8

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

24

9 (دەستکاری کراوە: Jegir Mahmoud 2012-08-30 00:37:04)

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

شه‌ یدا نووسی:

24

24

من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی

10

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

Jegir Mahmoud نووسی:
شه‌ یدا نووسی:

24

24

sad:|

11

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

هیچ نیه‌ با ئه‌وجاره‌ بارشه‌ بدۆڕێنێت چیه‌ تاقه‌تیان نه‌ما ئه‌وه‌نده‌ی ببه‌نه‌وه‌  ههههه
ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ پیرۆزیشتان بێت hmm

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

12

وه‌ڵام: مەدرید2-1بەرشە:لۆس بلانکۆس بەلەسێدارەدانی بەرشلۆنەوەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

کاک جێگر بزانه‌ هه‌ڵێک هه‌یه بروا ناکه‌م که‌س ده‌ستکاری په‌یامی تۆی کردبێت
چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستکاری په‌یام بابه‌ت بکات ناوی خۆی و هۆکاره‌که‌ش ده‌نوسێت