بابه‌ت: منداڵبوونی متوربه‌یی(التلقیح الصّناعی‌ّ)له‌ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه؟

منداڵ بوونی متوربه‌یی ( التلقیح الصّناعی‌ّ ) له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه چۆنه؟
مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
منداڵ بونی متوربه‌یی واته : به‌ده‌ستهێنانی منداڵ له غه‌یری ڕێگه‌ی جوتبونی پیاو له‌گه‌ڵ ژن‌دا .
حوكمه‌كه‌ی : له كتێبه‌كاندا حه‌وت جۆریان باسكردوه , له‌و حه‌وت جۆره ته‌نها دوانیان زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان و له‌گه‌ڵ بڕیاری مه‌جمه‌عی فیقهی ئیسلامی كه‌له ئوردن له ساڵی 1986 ز دا دراوه ته‌نها بڕیاریان له‌سه‌ر دروست بوونی ئه‌و دوانه‌یان داوه و پێنجه‌كه‌ی تریشیان به حه‌رام داناوه ئه‌و دوانه‌ش ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م : ئاوی پیاوه‌كه ( نگفه ) و هێلكۆكه‌ی ژنه‌كه ده‌یان هێنی له‌ده‌ره‌وه متوربه ( تلقیح ) ده‌كرێن و ئه‌نجا ئه‌م متوربه كراوه ده‌خرێته ناو منداڵدانی ( رحم ) ژنه‌كه‌وه .
دوهه‌م : تۆوی پیاوه‌كه ( بژره ) ده‌هێنی و ده‌یخه‌یته ناو منداڵدانی ( رحم ) ژنه‌كه‌وه و له ناویدا متوربه ده‌كرێت.
ئه‌م دوو به‌شه فه‌توای له‌سه‌ر دراوه و دروسته و هیچ گرفتی نیه وه‌كو باسمان كرد به‌لاَم پێنج به‌شه‌كه‌ی تری كه پێویست به‌باسكردن ناكات به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌وحه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌یه
گه‌وره بوون ئه‌و تابلۆیه بوو كه هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه به منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!