بابهت: عاشق بوونی من خەتای تۆ بوو!.
تۆ خۆت باش دەزانی
من خۆشبەختیم ناوێت،
تۆم دەوێت!.
هەرشتێك
بە خەتای من بزانیت،
عاشق بوونی من
خەتای تۆ بوو!.
بۆنایەیت..
هەموو دونیا بكوژێنمەوە و
پاشان تۆ روناكی بكەیتەوە؟.
ئامادە بوونی..
هیچ بۆم گرنگ نەبوو،
بەڵام، باسكردنی
زۆر ئازاری دام !.
بیر لە شەوێك دەكەمەوە،
نە مانگی تیابێت،
نە هەتاو،
بەڵكو، تۆی تیابێت.
خۆزگە..
دەمتوانی،
دەنگی تۆ بنووسمەوە!.
" عەباسی مەعروفی "
" وەرگێرانی : نەبەز گۆران
24
